گەنجێکی دیکەی کورد بووە قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا

  • ۳ ساڵ پێش

ئاژانسی فورات سەر بە پەکەکە کە لەهەرێمی کوردستان و سوریا خەریکی شەڕە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، ئەم دوایانە هەواڵی مردنی کوردێکی دیکەی ئێرانی بڵاو و پشتڕاست کردەوە. محەمەد ئەرمەغان بە نازناوی شەرڤان روناهی و لەدایکبووی ماکۆ شووناسی ئەم کەسەیە.

خاڵی دڵتەزێن شێوەی پەکەکە و فوراتە کە هەڵبەت پێشتریش وا بووە، ئەویش راگەیاندنی مردنی ئەم ئەنداماە ئێڕانیەیە دوای ۴ ساڵ.

 

 

پەکەکە رایگەیاندووە کە رۆژی ۱۲ی ژوەنی ۲۰۱۷ ئەم ئەندامە ئێرانییە لەگەڵ دوو کەسی دیکە لەناوچەی شکێرا سپی لەناوچەی خواکورک کوژراوە.

هێشتا هۆکاری مردنەکەی دوای درەنگ راگەیاندنی چوار ساڵە دیار نییە. پەکەکە بەجاران هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێرانی خۆی درەنگ و دوای چەند ساڵ بڵاو کردۆتەوە  و بۆیە تاوانبارە بە ونکردنی زۆرەملی ئەم گەنجانە. هێشتا دیار نییە ئەم کەسانە لەچ تەمەنێکدا تەڤلی بوون و ئەم گرووپە تا چە کات دەیەوێت کەڵک لەم منداڵانە لەگۆڕەپانەکانی شەردا وەربگریت.

خاڵی نادیاری دیکە وێنەی راستەقینەی ئەندامانی ئێرانیە. کاناڵە تلێگرامیەکانی سەر بە پەکەکە دوو وێنەی جیاوازیان بۆ محەمەد داناوە تا رەوتی گۆماناوی پەکەکە تەواوکەری یەکتر بن.

 

بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە و باڵەکانی لەسوریا و ئێراق و ئێران لەکاتێکدایە کە رێکخراوی نێودەوڵەتی لەراپۆرتەکەیدا لەساڵی ۲۰۲۰ زۆرترین سەرپێچی لەدژی منداڵانی لەوڵاتانی وەک سۆمالی، کۆماری دێمۆکراتیکی کنگۆ، ئەفغانستان، سوریا و یەمەن کراوە.

راپۆرتی ساڵانەی بڵاو کراو لەلایەن سکێرتێری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایش باس لەوە دەکات کە پێکدادانی چەکدارانە، منداڵان دەخاتە بە پەلاماری کوشتن و بریندار بوون و یا خراپ بەکارهێنانی رەگەزیەوە و لەهەندێک نموونەداش بۆ بەشداری لەم پێکدادانەدا دامەزراون.

ئەم راپۆرتە پشتڕاست دەکاتەوە کە لەساڵانی رابردوودا لە ۲۱ پێکدادان لەدژی ۱۹۳۷۹ منداڵ، ۸۵۲۱ منداڵ تەڤلی کراون هەروەها ۲۶۷۴ منداڵ لەپێکدادانە جیاوازەکاندا کوژراون و ۵۷۴۸ منداڵیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک