ئەمریکا: تورکیا لەسوریا و لیبی کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەردەگرێت

  • ۳ ساڵ پێش

دوا بەدوای بڕیاری چاوەڕوان نەکراوی واشنگتۆن بۆ ئەوەی نێوی تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەدا رابگەینرێت کە لەیەک ساڵ رابردوودا کەڵکی لەمنداڵانی سەرباز وەرگرتووە،

ناکۆکی لەنێوان هەردوو وڵات و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمەی رەت کردەوە. شایانی باسە کە دوو ڕۆژی پێشوو، راپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تورکیای تاوانبار کردووە بەوەی کە پاڵپشتی بەرچاوی ملیشیا دژبەرەکان لەسوریا دەکات کە منداڵان دادەمەزرێنن و بەکار دەهێنن و بەمە ناوبانگیان هەیە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەبیری هێنایەوە کە ئەم پێرستە ” بۆ یەکەمین جار ئەندامێکی ناتۆی لەپێرستی “یاسای پێشگیئری لەمنداڵانی سەرباز” دا هێناو” و وتی کە پێگەی تورکیا “وەک سەرۆکی ناوچەکە جێگای ڕێزە” و دەرفەتی بەم وڵاتە داوە کە لەمبارەوە روونکردنەوە بدات – سەربازگرتن و بەکار‌هێنانی منداڵان لەسوریا و لیبی”.

ئەم هەڵوێستە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لەسوریا پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە دەکات کە بە پێی راپۆرتەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی و گرووپەکانی مافی مرۆڤ، ئەوانیش بەشێوازی سیستماتیک کەڵک لەمنداڵان وەردەگرن.

لەئێستادا خەڵکی سوریا لەشەڕی تورکیا و کوردانی سەر بە پەکەکەدان کە هەر دوو لا کەڵک لەمنداڵان لەشەڕ دا وەردەگرن.

بەپێی ئەم راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا پاڵپشتی بەرچاوی لەباڵی سۆڵتان موراد لەسوریا کردووە، گرووپێک کە سەر بە تێرۆریستانی سوریە کە پەیوەندی کۆن و درێژیان لەگەڵ ئەنکەرە هەیە و واشنتگۆن رایگەیاندووە کە ئەم گرووپە کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەردەگرێت.

شایانی باسە تورکیا سێ ئۆپراسیۆنی لەدەرەوەی سنوور لەسوریا لەدژی داعش و ملیشیاکانی کوردی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام داوە و زۆر جار گرووپە چەکدارە سوریەکانی بە جێگای هێزەکانی خۆی بەکار هێناوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک