تورکیا قەدەخەی هاتۆچوو لەباکووری ئێڕاقی خستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە

  • ۳ ساڵ پێش

سەرچاوەیەکی ئاسایش ئەوڕۆ شەمە باسی لەهەنگاوەکانی تورکیا لەبارەی قەدەخەی هاتۆچوو لەهەندێک لەگوندە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کرد. ئەم سەرچاوە بە ماڵپەڕی بەغدائەلیەومی وت:

سوپای تورکیا قەدەخەی هاتۆچووی شەوانەی لەگوندەکانی هەور و چەندین گوندی دیکە لەناوچەی شاخاوی مەتینا لەناوچەی کانی ماسی لەپارێزگای دهۆک خستۆتە بواری جێبەجێ کردن. ناوبراو وتی: ئەم قەدەخە لەکاژێر ۸ی شەو تا ۶ بەیانی رۆژی دوتر و بۆ چەند رۆژە درێژەی هەیە.

سەرچاوەکە بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کردارەی سوپای تورکیا بۆ ناسین و بەدواداچوونی جووڵەی هیزەکانی پەکەکەیە پشتڕاستی کردەوە کە سەپاندنی قەدەخەی هاتۆچوو بێ راوێژ لەگەڵ دەوڵەتی خۆجێی لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایشی ناوچەکە کراوە.

تورکیا لە۲۳ی نیسانی ۲۰۲۱، خولی نوێی لەئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی بەمەبەستی بەدواداچوونی پەکەکە دەستپێکردووە؛ گرووپێک کە لەوڵاتانی دراوسێ وەک سوریا و ئێراق بۆ هێرش بۆ سەر تورکیا و سوپاکەی کەڵک وەردەگرن.

پەکەکە زیاتر لە ۳۰ ساڵە کە بەشێوازی چەکدارانە لەدژی دەوڵەتی ناوەندی ئەنکەرە تێکۆشان دەکات.

سەرچاوە: میدل ئیست نیوز

ترکیه ممنوعیت آمد و شد در شمال عراق اعمال کرده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک