هەنگاوە مەترسیدارەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان: لەدانانی مین تا باجگرتن

  • ۳ ساڵ پێش

یەکێک لەبەرپرسانی خۆجێی هەرێمی کوردستان وتی پەکەکە لەدانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لەهەرێمی کوردستان باج و سەرانە دەستێنێت. “ئێحسان چەلەبی”، قائم مەقامی ناوچەی سیدەکان لەهەرێمی کوردستان وتی: بوونی ئەندامانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان ئەم دوایانە بۆتە هۆی پێکدادان کە لەئەنجامیدا دوو کەسی سڤیل کیانیان بەخت کردووە. چەلەبی وتی: بوونی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان بۆتە هۆی چۆڵ بوونی ۱۱۸ گوند کۆی ۲۶۴ گوند بەس لەناوچەی سیدەکان هەڵکەوتوو لەباکووری رۆهەڵاتی پارێزگای هەولێرەوە. ناوبراو وتی: ئەندمانی چەکداری پەکەکە لەڕێڕەوە گشتیەکان مین دادەنێن کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی خۆجێی و پێش لەهاتۆ چووی ئارام و بێ مەترسیان دەبێت، ئەندامانی پەکەکە هەروەها باج و سەرانە دەسەپێنن بە سەر جووتیاران و مەڕو ماڵات داران دا. پێکدادانە نوێیەکانی ئەم گرووپە لەگەڵ تورکیا لەدوو مانگی پێشەوە توندتر بۆتەوە.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ئەم پێکدادانانە لەنێزیکی گوندەکاندایە و هەندێک لە هاوڵاتیان ناچارن شەوانە بۆ دووری لە روودانی کێشە، مەزرا و باخەکانی ئاو بدرێن. قائم مەقامی کانی مادی باسی ئەوەشی کرد کە بوونی پەکەکە لەم ناوچە بیانووی داوەتە دەست سوپای تورکیا کە بۆ تێکۆشان لەگەڵ ئەم گرووپە تێرۆریستیە لەباکووری ئێراق هێزەکانی رابگرێت و جەختی کردەوە: بوونی پەکەکە ئێشە سەری ئاسایشی و کێشەی ئابووری گەورەی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە کە تائێستا بۆتە هۆی کاول بوونی گوندەکان و ئاوارەبوونی گوندنشینان و لەکیس چوونی وەبەرهێنان. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پەکەکە تەنیا ئەمانە بە بەس نازانێت و ئەم دوایەنە ئاگری چەکەکانی راستەوخۆ بەرەو پێشمەرگە نیشانە گرتووە وتووی: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ئەم بڕوایا کە پەکەکە دەبێت هەرچی زووتر لەهەرێم دەرکەوێت و چالاکییەکانی بباتە دەرەوەی هەرێم. شایانی باسە پەکەکە بە بوونی نایاسایی خۆی لەهەرێمی کوردستان، زەمینەی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر ئێراقی رەخساندووە. پەکەکە لەسوریاش هەر ئەم رامیاریەی گرتۆتە پێش کە لەئەنجامدا بۆتە هۆی داگیرکردنی عەفرین و گۆڕینی دێمۆگرافیای حەشیمەتی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.

اقدامات خطرناک پ.ک.ک در اقلیم کردستان: از کاشت مین تا اخاذی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک