هزرگەی ئیسرائیلی: لەکارەساتی گارە، ئەردۆغان هەمووان بە تاوانبار دەزانێت جگە خۆی

  • ۳ ساڵ پێش

هزرگەی بگین ساداتی ئیسرائیلی لەشرۆڤەیەکدا لەبارەی رووداوی گارە و کاردانەوەی دەوڵەتی تورکیا نووسی:” لەکۆتایی ئەم رووداوە خەمبارەدا، ئەردۆغان هەوڵی دا ژمارەیەک زۆر لە دەزگاکان بە هۆی ئەم شکستەوە تاوانبار بکات: پارتە دژبەرەکانی تورکیا، حزبی لایەنگری کوردان، رامیاری کارانی کورد و تەنانەت دەوڵەتی بایدن، کە ئەردۆغان رەخنەیان لێدەگرێت بە هۆی درێژی هاوکاری سەربازی لەگەڵ کوردانی سوریا. گەر چیرۆکە کۆتاییەکی خۆشی هەبووا، بەدڵنیایەوە هەموو شانازیەکانی بەس بە نێوی خۆیەوە تۆمار دەکرد.:”

شرۆڤەی ئەم راپۆرتە وەهایە:

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پێویستی بە سەرکەوتنێکی سەربازی هەبوو و رزگارکردنی ۱۳ بارمتە گیراوە تورکەکان لە پەکەکە گرتبوونی لەباکووری ئێراق، بژاردەیەکی گونجاو بوو بۆ ئەم سناریۆیە. بەداخەوە، ئەم ئۆپراسیۆنە بوو بە شکستێکی خەمبار. ئێستا ئەردۆغان کوردان، پارتە رامیاریە کوردیەکان، پارتە دژبەرەکان و تەنانەت دەوڵەتی بایدن بەتاوانباری ئەم کارەساتە دەزانێت. تورک و کوردەکان لە “پرسی گارە” وەک ساتێکی تاریک لەمێژوودا یاد دەکەن. ئەمە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی کارەساتبار بوو کە بەمەبەستی ئازادی ۱۳ بارمتەگیراوی تورک لای پەکەکە لەباکووری ئێراق ئەنجام درا. بەرنامە داڕشتنی ئەم ئۆپراسیۆنە لاواز بوو، شیمانە وایە بە هۆی گوشاری رامیاری کارانەوە بۆ سەرکەوتن بەمەبەستی گوشار هێنان بۆ رای گشتی، ئەم ئۆپراسیۆنە بووە هۆی کوژرانی سێزدە بارمتە گیراوەکە و هەروەها سێ ئەفسەری تورک.

لەساڵی ۲۰۱۵ و ۲۰۱۶، پەکەکە ۱۳ سەرباز، ئەفسەر، پۆلیس و کادیری دیکەی تورکی دەوڵەتی رفاندبوو، دەوڵەت بۆ پێشگرتن لەوەی کە لاواز پیشان نەدرێت لە ساڵانی هەڵبژاردندا، جۆرێک کۆژانەوە و بێدەنگی راگەیاندنی لەمەڕ بامتە گیراوەکان لەسەر شان هەڵگرت. خەڵکی تورکیا تەنیا کاتێک زانیان کە مرۆڤ رفاندن بووە کە نوێنەرێکی دژبەر لەپەرلمان پرسیاری چارەنووسی سێزدە بارمتە گیراوەکەی کرد. تا سۆباتی ۲۰۲۱ جگە لەماڵبات و کەسانی بارمتە گیراو کەسێک باسی نەدەکردن.

بەڵام لەڕٶژی هەشتی سۆباتی ساڵی ۲۰۲۱، ئەردۆغان لەوتارێکدا بە خەڵکی وت کە ئەوان بەم زوانە هەواڵی سەرەنج راکێش دەبیستن. پێشتر خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری رۆشتبوو بۆ هەوڵێر پێتەختی کوردستان و لەبارەی کۆتایی هێنانی بە چاکەی بارمتە گیران باسیان کردبوو. ئایا ئەو بۆئازادی بارمتەکان لەلایەن کوردانی ئێراق کە دۆستی تورکیان بۆ لابی کردن لای پەکەکە بەمەبەستی ئازادی بارمتەکان کەڵکی وەدەگرت؟

شکستی هەوڵەکان

لەکاژێر ۲:۵۵ خولەکی بەرەبەیانی ۱۰ سۆبات، هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر ئەم ئارمانجە دەسنیشان کراوانە دەست پێکرد لەشاخی گارە لەباکووری ئێراق، شوێنێک کە زانیاریەکان پشتڕاستیان دەکردەوە کە بارمتەکان لەئەشکەوتێکدان لەوێ. ئەم دەستپێکردنەی ئۆپراسیۆن “پەنجی هەڵۆی دوو” ناوی لێنرا. کاژێر ۴:۵۵ خولەکی بەرەبەیان، دوای دوو کاژێر هێرشی ئاسمانی قورس، کۆپترەکانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لەهێزەکانی تایبەتیان لەسەر زەوی دابەزاند. بەم یەکینە تایبەتانە “گەڕان و رزگارکردن”دەگوترێت. کێشە ئەمە بوو کە گارە ناوچەیەکی نەناسراو بوو بۆ ئەو یەکینانە. ئەم ئۆپراسیۆنە دەبوا لەشوێنی بەرداوی، شاخ و کەمەر و چۆمی قووڵ کە هەرهەموویان بۆ سەربازان نەناسراو بوون ئەنجام بدرێت.

لەیەکەمین پێکدادان دوای دابەزین، دوو ئەفسەر و پلەدارێکی سوپا کوژرا. لەو کاتەدا، دی مەک ئاکار و چوار فەرماندەی هێزەکە خۆیان گەیاندە ناوەندێکی ئۆپراسیۆن لەسنوری تورکیا و ئێراق. رۆژی یازدەی سۆبات خلوسی ئاکار بە میدیاکن وتی کە ۴۸کاژێر بەگشتی ۵۰ ئارمانجی دیاریکراو  پێکراون و ۵۳ تێرۆریست کوژرا و یا بریندارن. بەڵام هێشتا هەواڵێک لە بارمتە گیراوەکان نەبوو.

لەو قۆناخەدا، خەڵکی تورکیا وایان دەزانی کە ئۆپراسیۆنی “پەنجەی داڵی دوو” بەس ئۆپراسیۆنێکی سنووری دیکەیە لەدژی پەکەکە. ئەوان نەیاندەەزانی کە ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ رزگارکردنی بارمتەگیراوەکانە تا رۆژی چواردەی سۆبات، کە ئاکار ئارمانجەکانی ئەم ئۆپراسیۆنەی “لەناوبردنی تێرۆریستان، دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان و دەستێوردان بۆ رزگارکردنی بارمتەگیراوەکان” ناودێر کرد کەسێک ئاگاداری خودی بەرنامەکە نەبوو. بە پێی راپۆرتە کورتەکە کە درا بە یاشار گولەر، فەرماندەی پلەبەرزی تورکیا و سەرۆکی سوپا، لەئەنجامدا تورکیا لە وردەکاری ئەم ئۆپراسیۆنە شکست خواردووەی تێگەیشت.

زانیاریە پشت ڕاستکراوەکان لەشوێنی بارمتەگیراوەکان لەئەشکەوتی گارە بوونی هەبوو. هێزەکانی تایبەت لەڕێگای ملیشیا و مودێلەکانی جۆگرافی ناوچەکە پەروەردەیان بینی. پێکدادان لەنێوان سەربازانی تورکیا و ملیشیاکانی پەکەکە لەڕۆژانی دەیەم و یازدیەم درێژەی هەبوو. رۆژی دوازدەیەم، هێزەکانی تورکیا گەیشتبوونە ئەو ئەشکەوتەی کە بارمتەگیراوەکانی تێدا بوون. دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە، ئۆسمان ئاجار، تێرۆریستی پەکەکە بەناوی رێکخستنی شەرڤان کورکماز، خۆی رادەستی سەربازانی تورک کرد و پێیان وت کە هەر سێزدە بارمتە گیراوەکە لەسێدارە دراون و حەوت ملیشیای پەکەکە لەنێو ئەشکەوتەکەن. دواتر، تێرۆریستی دووەمیش خۆی رادەست کرد و پشتڕاستی کردەوە کە بارمتەگیراەکان کاتی هاتنی کۆپترکانی تورکیا بۆ گارە لەسێدار دراون. فەرمانی لەسێدارەدانیان لەلایەن فەرماندەیەکی یەکینەکانی پەکەکە بە نێوی کامران ئاتامان بە نازناوی شۆڕشەوە دەرچوو.

ئەم راپۆرتە فەرمیە پشتڕاستی کرد کە هێزەکانی تورک دەیانزانی هەموو بارمتەگیراوەکان کوژراون. لەو کاتەدا، ئارمانجی ئۆپراسیۆنەکە رزگارکردنی بارمتەگیراوەکان گۆڕا بۆ دەرهێنانی لاشەکان و هێرش بۆ سەر یەکینەی تێرۆریستیەکان. ژەنراڵ گولەر ئەوەی مابوو لەئۆپراسیۆنەکەی “زۆر دژوار…. لەئەشکەوتە تاریک کە بە ئاسن و تەڵە بۆمبیەکان کراوە” ناودێر کرد. لەئەنجامدا لاشەکان بە سەرکەوتوویی گوازرانەوە.

ئەمە یەکەمین قەیرانی بارمتەگیراوەکانە کە لەمێژووی هاوچەرخی تورکیا بەمجۆرە بەخەمباری کۆتایی پێهات. لەساڵی ۱۹۹۶، فەتحۆڵا ئەرباش، نوێنەری پارلمان، دانوستاندنی کرد و هەشت سەربازی تورک کە پەکەکە رفاندبوونی گەڕاندنیەوە. لەساڵی ۲۰۱۵، رێکخراوێکی مرۆڤ دۆستانەی فریاکەوتن لەبارەی ئازادی ۲۰ ئەفسەری گومرک کە رفێندرابوون لەلایەن پەکەکەوە دانوستاندنی کرد و بە سەرکەوتوویی ئازادیانی کرد. لەساڵی ۲۰۱۳، حزبێکی لایەنگری کوردان، بەدەپە، دوو سەربازی دیل گیراو لەلایەن پەکەکەی ئازاد کرد. و لەساڵی ۲۰۱۴، دەوڵەتی تورکیا لەبارەی ئازادی ۴۹ بەرپرس کە لەلایەن داعش لەکنسولگەری تورکیا لەموسڵ لەباکووری ئێراق رفێندرابوون، دانووستاندنی کرد بوو.

دوای مردنی سێزدە بارمتە گیراوەکە و سێ ئەفسەر دەبووا ئەم پرسیارە رژدانە پرسا بان. ئایا سوپای تورکیا لەژێر گوشاری ئەردۆغاندایە کە دەیەوێت تورکەکان بفرۆشێت و لەژێر کاریگەری چیرۆکی سەرکەوتنێکی سەیر و سەمردا بوو؟ ئایا زانیاری و کاتی تەواوی بۆ ئامادە بوون بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی مەترسیدار هەبوو؟

ئەحمەد یاهۆز ژەنراڵی خانەنشین دەڵێت:” سوپای تورکیا پێشتر ئۆپراسیۆنی وەهای ئەنجام نەداوە. دوای شەش ساڵ چاوەڕوانی بۆ ئازادیان، دەوڵەت دەیتوانی بڕێک زۆرتر چاوەڕوان بێت تا مەرجی ئۆپراسیۆنەکەن هەندێک کەم مەترسیدارتر یا بە شێوازێکی دیکە ئامادەکاری کردبا”.

وای پێدەچێت کە گرفتێکی سەرەکی لەبەرنامەی ئۆپراسیۆنەکەدا هەبێت. لەڕواڵەتدا یەکینەکانی تایبەتی ۳۸ کاژێر دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکان بەرەو ئەشکەوتەکە رۆشتن. بۆیە ئەم یەکینانە لەئۆپراسیۆنی رزگارکردنی بارمتەگیراوەکاندا شتێکیان نەبوو و ئەوەش لەناکاو هێرشکردن بوو. ئەندامانی پەکەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تەواو دەرفەتیان بوو کە بڕیار بدەن چی لە بارمتە گیراوەکان بکەن.

لەکۆتایی ئەم رووداوە خەمبارە، ئەردۆغان هەوڵی دا ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکان بە هۆی ئەم شکستەوە تاوانبار بکات: پارتە دژبەرەکانی تورکیا، حزبی لایەنگری کوردان، رامیاری کارانی کورد و تەنانەت دەوڵەتی بایدن، کە ئەردۆغان رەخنەیان لێدەگرێت بە هۆی درێژی هاوکاری سەربازی لەگەڵ کوردانی سوریا. گەر چیرۆکە کۆتاییەکی خۆشی هەبووا، بەدڵنیایەوە هەموو شانازیەکانی بەس بە نێوی خۆیەوە تۆمار دەکرد.[۱]

نووسینی: بوراک بەکدیل

[۱]. https://besacenter.org/turkey-gara-hostages/

اندیشکده اسرائیلی: در فاجعه گارا، اردوغان همه را مقصر می‌داند جز خودش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک