تورکیا: هەژموونی ئەمپریالیزم بۆ خۆرهەڵاتی ناوین

  • ۳ ساڵ پێش

ئەنکەرە و هەندێک لەوڵاتانی دراوسێ، هیچ یەک خوازیاری ئێراق یا سوریایەکی بەهێز نین. بەپێچەوانە، ناکۆکی ئەم وڵاتانە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی تورکیا زۆر چاکە. هەفتەی رابردوو، هێزەکانی تورکیا دووبارە هێرشەکانیان بۆ سەر گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەباکووری ئێراق دەست پێکرد. ئەم هێرشە بەدوای ئۆپراسیۆنی “پەنجەی داڵی ۲” لەشاخی گارە لەمانگی سۆبات ئەنجام درا کە تێدا ئەنکەرە بێ ئەوەی سەربکەوێت هەوڵی دا ۱۳ بارمتە گیراوەکە کە لەلایەن پەکەکەوە لەناوچەی دهۆک راگیرابوون ئازاد بکات. ئەم ئۆپراسیۆنە کە هاوکات “هەورەتریشەقە” و “برووسک” ناو دەنرێت، بریتی بوو لە هەناردنی هێزەکانی ئاسمانی کماندۆ بۆ ناوچەی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین.

ئەم هێرشانە بەشێک لە نموونەی توندکراوی چالاکییە سەربازیەکانی تورکیای لەخۆ دەگرت لە باکووری ئێراق لەماوەی شەش مانگی رابردوودا. ئەمەش بۆ خۆی، فاکتەرێک لە ستراتژی بەربڵاوی هێرشە سەربازیەکانە کە ئەنکەرە لەماوەی ساڵی رابردوودا لەناوچەیەکی بەربڵاو ئەنجامی داوە و بوونی سەربازی لەناوچەیەکی بەربڵاو ئەنجام داوە. ئەنکەرە ئۆپراسیۆنە چالاکەکانی لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانی لەسوریا، لیبی و قەرەباغ ئەنجام داوە و بوونی سەربازی بەرچاویشی لەقەتەر هەیە.

چالاکییەکانی تورکیا لەئێراق زیاتر لەناوچەیەکی جۆگرافییایی هاوسنوورە. هۆکاری ئەمەش ناوەڕۆکی هەموونخوازی تورکیایە لەناوچەی ژینگەیی خۆی، و پیشان دەدات تورکیا وەک هاوپەیمانێکی رواڵەتی رۆژئاوایی لە خولی ئایندەدا چ بەرنامەیەکی هەیە. هەنگاوەکانی ئێستای تورکیا لەئێراق بەتایبەت لەدژی پەکەکە ئەنجام دەدرێن. ئارمانج ئەمەیە کە پەکەکە نەتوانێت ئازادی جووڵەی شەرڤانانی خۆی لەبنکەکانی لەقەندیل هەڵکەوتوو لە ناوچەی سنووری سێ وڵاتی ئێراق، تورکیا و ئێران تا سنووری ئێڕاق و سوریا و %۳۰ خاکی سوریا لەژێر دەسەڵاتی کوردان، بپارێزێت. دەوڵەتی تورکیا دەسەڵاتی ئەمریکا (کوردانی سوریا) لەو ناوچەیە جگە لەبەرەیەک بۆ پەکەکە نازانێت. تورکیا نیگەرانی بەدی هاتنی ناوچەیەکی بەرین لەژێر دەسەڵات و کردری پەکەکەیە کە لەقەندیلەوە تا باکووری رۆژئاوایی سوریا درێژ بۆتەوە. بۆیە ئۆپراسیۆنی “پەنجە”ی لەباکووری ئێراق بەشێک لە هێرشە سەربازیەکانیە کە تورکیا لەساڵی ۲۰۱۶ بە ئارمانجی دابەشکردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردان بۆ بەشە کۆنترۆڵ کراوەکان ئەنجام داوە.

هەمووی ئەم ئۆپراسیۆنانە لەوانەی لەبواری سەربازی وەک “سەرکەوتنی شایستە” هەژمار بکرێن. شەرڤانانی کورد توانای پاشەکشێ کردن بە سوپای تورکیا لەو ئۆپراسیۆنانەیان نییە. جگە لەمە، لەئێراق، بەکارهێنانی بەربڵاوی تورکیا لەفڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان گورزی گرنگی بە خاڵی سەرەکی پێشووی شەرڤانانی پەکەکە وەشاندووە واتە زانستی پێشکەوتوویان لەبارەی زەوینی ئەو ناوچە و لەئەنجامدا توانای جووڵە تێدا بێ ئەوەی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بناسرێن.

تورکیا ئێستا بوونێکی بەرچاوی لەم ناوچانە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی لەئێراق و سوریا هەیە. ئارزوو یڵماز، لێکۆڵەرێکی تورک، کە ئەم هەفتە لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمانتیۆر دیمانەی کردووە، مەزندە دەکات کە نێزیکی ۵۰۰۰ هێزی تورکی لەنێو خاکی ئێراق جێگیر بن. ژمارەی هێزە تورکەکان لەسوریا نێزیکی ۱۲ بۆ ۲۰ هەزار کەسە. فڕۆکە ئێف ۱۶، تۆپخانە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پشتیوانیان دەکات. تورکیا تۆڕێکی پێکهێناوە لە خاڵی پشکنین و بنکەی سەربازی لەباکووری ئێراق. سلێمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەم هەفتەیە رایگەیاند کە تورکەکان دەیانەوێت لەمەتینا بنکە دابنێن. ئەمە جگە لە ۳۷ بنکەی سەربازی مەزندە کراون کە تورکیا لەنێو خاکی کوردستانی ئێراق دایناون لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی “پەنجە”. زۆرتری بنکەکان نێزیکی سنوورن، لەکاتێکدا کە هەندێکیان لەقووڵایی ۴۰ کیلۆمەتری خاکی ئێراقدان. شایانی باسە کە ئەم هێرشانە بێ راوێژکردن لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێم لەباکووری ئێراق ئەنجام دەدرێت کە هێزە چەکدارەکانی بەرپرسیاری دابینکردنی ئاسایشی سنوورن.

هەندێک سەرچاوە لەدەسەڵاتی هەرێم وتیان کە ئەوان لەم ئۆپراسیۆنانە وەک بەشێک لەهەوڵەکانی تورکیا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک پارێزگایەکی تورکی دەزانن. بەو پێیە، هەڕەشەی پەکەکە بیانوویەکی باشە بۆ ئەمە. بۆیە، چە وانەی ستراتژیکی بەربڵاو دەکرێت لەم چالاکیانەی تورکیا لەم وڵاتە عەرەبیە دراوسێیانە و نیوە دابەشبووو لەم ساڵانەدا فێر بوو؟

تا ئاستێک کە پرۆژەکانی تورکیا و ئێران لەبواری فیزیکی کاریگەری لەسەر یەکتر دەکەن، ئەنجامی ئەم ململانێیە خۆجێیانەیە. ئەم بابەتە بۆ نموونە (لەئێستادا، ئەمە تەنیا نموونەی راستەقینەیە) لەناوچەی شنگال، لەسنووری سوریا و ئێراق دەبیندرێت. تورکیا وەک بەشێک لەهەوڵەکانی بۆ دابڕینی پەیوەندی جۆگرافیایی قەندیل و پەکەکە لەگەڵ باکووری رۆژهەڵات و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، بەدوای کۆنترۆڵ کردنی ئەم ناوچەیە.

ئێرانیش دەیەوێت ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات، چوونکە وەک خاڵێکی چوونە ناوەوەوەیە بۆ سوریا بۆ ئێران. لەم هەفتانەدا قسەلۆک لەسەر ئەوەی کە شیمانەی ئۆپراسیۆنی گرنگ لەتورکیا لەناوچەکە دەبیستریت. بەڵام وەها ئۆپراسیۆنێک بەهۆی دەرئەنجامە شیمانەکراوەی سەربازی و دیپلۆماتیک هێشتا ئەنجام نەدراوە. تاکاتێک کە تورکیا چالاکییەکانی دژی پەکەکە و هەرێمی کوردستان سنوردار بکات نە بەغا و نە تاران دژایەتیەکی رژدیان نابێت. لەڕاستیدا، ئەم دوو وڵاتە هاوکات لەگەڵ ئەنکەرە ستراتژی هاوبەشیان لەدژی چالاکی دابەشکردن و تێرۆریستی هەندێک لەکوردانی دژبەر هەیە. شنگال، هەندێک لەپێشترە و تێپەڕکردنی هێڵی سوورە.

تورکیا لەناوچەیەکی بەرینتر لەموسڵ، هەموونی پێناسە کردووە کە نەتەوەپەرەستانی تورک ئەوە وەک ویلایەتی ئۆسمانی پێشوو دەزانن. بەڵام لێرەش بابەت، هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی ئۆتۆنۆمی کوردان لەخۆ دەگرێت.

سەرەڕای ئەم دەستەواژە خۆجێیانە، تورکیا و ئێران لەڕێڕەوی پێکدادان و سازشد نین. لەزۆبەی خاڵەکاندا، هەژموونی ئەم وڵاتانی لەبواری گرێدراو یەکتر داناپۆشن و زیان ناگەینن یەکتر. پرۆژەی ئێران لەناوچەکانی باشووری ئێراق ئاستەنگێک بۆ دەستپێڕاگەیشتنی ئەنکەرە لەدژی کوردان نییە. پێچەوانەی ئەمەش لەبارەی بەرزەفڕیەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە دەریای سپی و ئۆپراسیۆن لەدژی ئیسرائیلە. [۱]

نووسەر: جاناتان سپایر

[۱]. https://m.jpost.com/middle-east/turkey-and-iran-parallel-islam-imperialist-ambitions-for-the-middle-east-667473/amp?__twitter_impression=true

ترکیه: جاه طلبی‌های امپریالیستی برای خاورمیانه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک