منداڵی سەرباز؛ چەکی مەترسیدار بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان

  • ۳ ساڵ پێش

 

دۆکتۆر مایکل وێنێر، پسپۆڕی دەروونناسی، لەیمانەیەکدا لەبارەی دۆخی منداڵانی سەرباز و شێوەی هەڵسووکەوتی دەروونناسیانەی گرووپە تێرۆریستییەکان لەگەڵیان وتی:

“منداڵان چەکێکی زۆر بەکاریگەرن بۆ گرووپە تێرۆریستیەکان و بۆیە جێگای سەرنجی ئەم گرووپانەن تا بە پێی بەرنامەکانیان بێگاریان پێ بکەن. گرووپە تێرۆریستیەکان هەندێک جار مێشکی منداڵان دەشۆنەوە کە منداڵ لەدژی هاوڵاتی خۆی کۆمەڵکوژی بکات و نموونەی لەکامبۆج بینیومانە. واتە گەورەکان بەدەستی منداڵان دەکوژرێن.”

ئەم پسپۆڕە لەدرێژەدا وتی:”دەزانین منداڵان لەبواری دەروونی زۆر زیاتریان دەوێت و وەک گەورە ئاگاداری دەرئەنجامەکانی کردەوەکانی نییە و نازانێت گەر ئەم ئیشە مەترسیدارانە دەکەن دەرئەنجامەکانی چ دەبێت.

بۆیە گرووپە تێرۆریستیەکان منداڵان وەک کۆمپیۆتەر بەرنامەی بۆ دادەڕێژن و دواتر هانی دەدەن تا مندالان لەمەڕ کردەوە تاوانباریەکان هیچ هەستێکیان نەبێت و کەسانی بێ بەزەیی بن.”

دۆکتۆر وەبیری هێنایەوە:” گرووپە تێرۆریستیەکان لەڕێگای ناسینی دۆخی دەروونی مندالان بۆ ئارمانجەکانیان بێگاریان پێدەکەن.

بۆیە دەبینین کە مندالانی سەرباز ئیشی پیس کە وێنا ناکرێت ئەنجام دەدەن. بۆ نموونە ئەم بابەتە لەبارەی منداڵانی سەربازی ئەفریقیەوە دەبیندرێت کە گرووپە تێرۆریستیەکان بە کوشتنی دایک و باوکان منداڵانیان بە هەڕەشە و زۆر تەڤلی دەکەن. دواتر بۆ مادەی هۆشبەر بەکاریان دێنن و لەئەنجامدا دەیانخەنە سەر رێگای خۆیان. ئەم منداڵانە هیچ جۆرە هەستێکی مرۆیانەیەن نییە بۆیە بە ئاسانی دەکەونە نێو رەوتی توندوتیژیەوە.

لەبارەی داعش و گرووپە تێرۆریستیەکان لەرۆژهەڵاتی ناوین، شێوەکە جیاوازە. ئەو گرووپانە، منداڵان فریو دەدەن یا دەیانڕفێنن و دواتر مێشکیان دەشۆنەوە تا رابردوویان و ماڵباتیان لەبیر بکەن. بەجۆرێک کە منداڵان هەستی بە دڵتەنگی بۆ ماڵباتی ناکات و تەڤلیبوونی وەک بەشێک لە پێشکەوتنی خۆی دەزانێت.”

وێنێر لەکۆتایدا وتی:”ساکار بڵێم ئەم کردەوانە، تاوانی شەڕن. چوونکە منداڵان قسەیەکیان نییە کە بیکەن و هۆکاری تەڤلیبوونیان نازانن و بە ئیرادەی خۆیان ئەم ڕێگەیانە هەڵنەبژاردووە.”[۱]

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=1pD71KTWs1A

کودک‌سربازان؛ سلاحی خطرناک برای گروه‌های تروریستی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک