تورکیا شەرڤانانی سوپای ئازادی سوریا لەدژی پەکەکە بەکار دێنێت

  • ۳ ساڵ پێش

سوپای تورکیا بە ئارمانجی کۆنترۆڵی ناوچەیەک بە درێژایی سەد کیلۆمەتر لەمەتینا، زاپ و ئاواشین لە شەش مانگدا بەس هەشت کیلۆمەتر رۆشتووە پێشەوە و شەرڤانانی سوپای ئازادی بەمەبەستی یارمەتی داینی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە هێناوە.

ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لەرۆژی هەینی ۲۳ی نیسان لەکوردستانی ئێراق دەستی پێکرد لەو ناوچانەی کە پەکەکەی تێدایە بە گشتی زاپ، ئاواشین، باسیان، قەندیل و گارە کە نێویان لێ ناوە “ناوچەکانی پاراستنی مێدیا، پێکدادانی توند لەنێوان سوپای تورکیا و هەپەگەدا رووی دا. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەکاتی هێرشی هێزەکانی هەپەگە بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا لەبادینان چوار سەربازی تورک کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

هەرچەندە تائێستا لەبارەی ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنی دەستپێکراوی سوپای تورکیا بەیانییەیەک بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بە پێی زانیاریە دەست کەوتووەکان لەسەرچاوە خۆجێیەکانەوە، تورکیا دەیەوێت ۱۰۰ کیلۆمەتر بخاتە ژێر چاودێری خۆیەوە، ناوچەیەک کە لەدێرەلووک لەشڕنەخ و چۆکۆرجای هەکاریەوە دەستپێدەکات و تا ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاواشین واتە ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پەکەکە تێدا چالاکن. سوپای تورکیا لە۴۰ بنکەی جیاواز و بێ کەڵکی رابردوو و هەروەها بنکە تازە دامەزراوەکان بە پاڵپشتی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی (پارتی) جێگر بووە و ئارمانجیش داگیرکردنی ناوچەکەیە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکەدایە.

سەرچاوەی پێشمەرگەش لەدیمانەیەکدا وتیان ئارمانجی سەرەکی تورکیا کە زیاتر لە ۱۰۰ کیلۆمەترە لەبنەڕەتدا کۆنترۆڵی هەموو هەرێمی کوردستانە. هەروەها راپۆرت دراوە کە سەرەڕای نەبوونی راگەیاندنی فەرمی لەلایەن سوپای تورکیاوە، زۆرێک لە سەربازان لەسێ ناوچە کە پێکدادان تێدا خەستە کوژراون و زۆرێکیش بریندارن.

خەڵکی خۆجێی دەڵێن چاومان لە بەخاکسپاردنی لاشەی لانی کەم ۶۰ بۆ ۷۰ سەرباز بووە و زۆرێک لە سەربازە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گەلیەی زاخۆ، بامەڕنێ و بنکەی سەربازی فڕۆکەخانە. هەروەها، بە پێی زانیاریەکان لەسەرچاوەکانی پێشمەرگەوە لەناوچە، ۵ کۆپتەر لەجۆری سکۆرسکی هی سوپای تورکیا کاتی نیشتنەوە لەلایەن هەپەگەوە کراونەتە ئامانج. هەروەها دەگوترێت ۹ سەرباز کە لەناوچەی قەڵادەڕە و زاپ دابەزێندرابوون، لەیەکەمین رۆژی ئۆپراسیۆنەکا، لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە کراونەتە ئارمانج.

ئەمەش دەگوترێت کە دوای ئۆپراسیۆنی گارە، کە سوپای تورکیا ناچار بە کشانەوە بوو، نێزیکی هەزار کەس لە ئەندامانی پەروەردە بینراوی سوپای ئازادی سوریا گوازراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازی گەلیە لەزاخۆ. پەروەردەی دەدەن ئەو ئەندامانی سوپای ئازادی سوریا کە لەلایەن سادات لەیەکەمین بنکەی خۆی کە لەساڵی ۲۰۱۷  لەدهۆک لەهەرێمی کوردستان دامەزراوە، مانگانە سێ هەزار دۆلار مووچەیان پێدەدرێت تا لەهەرێم لەدژی پەکەکە شەڕ بکەن، کۆمپانیان سادات وەک کۆمپانیای سەربازی تورکیا ناسراوە کە لەژێر ناوەی پەروەردە و ئامادەکاری توندڕەوە ئیسلامییەکان لەتورکیا، سوریا، لیبی و وڵاتانی دیکە چالاک بووە. جگە لەمە، چلەی ۲۰۲۱، گوترا کە تورکیا زیاتر لە ۳ هەزار ئەندامی سوپای ئازادی سوریا لەسوریا، ئێراق، ئەفغانستان، ئازەربایجان و چچن لەبنکەکانی خۆی لەکانی ماسی، ئامێدیە، بارمنە، قەسرێ، سیدەکان جێگیر کردووە تا لەگەڵ پەکەکەدا شەڕ بکەن.

سەربەست سەبری بەڕێوەبەری شاری کانی ماسێ لەناوچەی ئامێدی لەدهۆک، لەبارەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە وتی کە سوپای تورکیا بەس دەتوانێت لە گردۆڵکەکانی کستێ و دراوە جێگیر بێت. سەبری وتی کە ئەم ناوچە بەردەوام لەئاسمان و زەوینەوە بوردمان دەکرێت و بوردمان بۆتە هۆی زیان گەیشتن بە هەزاران دۆنم زەوی لەناوچەی بەرواری سەروو.

ئەو وتی:”ئێستا ناتوانرێت خەریکی ئیش و کاری کشت و کاڵ و ئاژەڵداری بین، رەز و باخەکانی لەئاگری بوردماندا سووتان، خەڵکی خۆجێی زۆر تووڕەن لە بوردمانی زەویەکانیان لەلایەن تورکیاوە. [۱]

[۱]. https://medyanews.net/turkey-brought-free-syrian-army-fighters-to-the-region-to-fight-against-pkk/

استفاده ترکیه از جنگجویان ارتش آزاد سوریه علیه پ.ک.ک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک