هەرێمی کوردستان ۲ملیۆن و ۵۶۲ بەرمیل نەوت لەمانگی رابردوودا فرۆشتووە بە ئیسرائیل

  • ۳ ساڵ پێش

ماڵپەڕێکی هەواڵ رایگەیاند کە هەرێمی کوردستا لە مانگی ئاداری۲۰۲۱ی زائینی ۲۳ لەسەدی کۆی۱۱ ملیۆن و ۱۴۹ بەرمیل نەوتە هەناردە کراوەکەی واتە ۲۶۵۲۴۷۴ بەرمیلی فرۆتووە بە ئیسرائیل.

بەپێی راپۆرتی کوردپرێش، ماڵپەڕی هەواڵی درۆ مێدیا لەراپۆرتێکیدا بەدواداچوونی رەوتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەمانگی ئاداری ئەمساڵ کردووە و دەڵیت دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی لەم مانگەدا ۱۱ ملیۆن و ۱۴۹ هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووتە بە ۶ وڵات.

زۆرترین ئاست لەم نەوتە فرۆشراوە بە ئیتالیا و ئەم وڵتە کڕیاری ۴۳ لەسەدی نەوتی هەرێم بەرانبەر بە ۴۳ لە کۆی نەوتی هەناردەکراوە و دوای ئیتالیا، ئیسرئیل زۆرترین ئاستی نەوتی کڕیوە و ئەمەش ۲۳ لەسەدە واتە ۲۶۵۲۴۷۴ بەرمیل نەوت فرۆشراوە بە ئیسرائیل.

بە پێی ئامار و ژمارەکان کە رێکخراوی رونبین لەچالاکییە نەوتییەکانی هەرێمدا بڵاوی کردۆتەوە، فرۆشی نەوتی هەرێم لەمانگی ئادار بەم شێوە بووە:

۴ ملیۆن و ۸۹۷ هەزار و ۴۹۲ بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە بە ئیتالیا واتە %۴۳٫۹

۲ ملیۆ و ۶۵۲ هەزار و ۴۷۴ بەرمیل نەوت فرۆشراوە بە ئیسرائیل واتە %۲۳٫۸

۱۷۹۹۹۹۱ بەرمیل نەوت فرۆشراوە بە یۆنان واتە %۱۶٫۱

۵۹۹۹۹۷ بەرنتک فرۆشراوە بە رۆمانی واتە %۵٫۴

۵۹۹۹۹۷ بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە بە کڕواسی واتە %۵٫۴

اقلیم کردستان 2 میلیون و 652 هزار بشکه نفت در ماه گذشته به اسرائیل فروخته است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک