گۆڕان: لاهور ناتوانێت هەمووان بە پارە بکڕێت

  • ۳ ساڵ پێش

لەدرێژەی ناکۆکییەکان لەنێوان کوردانی ئێراق دا، ئەندامێکی گۆڕان رەخنە لەلاهور دەگرێت و دەڵێت راگەیاندنەکانی سەر بە لاهور لەیەکێتی هێرش دەکەنە سەر گۆڕان و تا ئێستا ئەنجامێکیان وەرنەگرتوو.

تەحسین ئیبراهیم قادر، ئەندامی گۆڕان دەڵێت:”ئارمانجی ئێمە لەبوون لەدەسەڵاتدا چاکسازیە، چاکسازیش کاتی دەویت و پێویستی بە هەوڵ و ماندوو بوونە و لەم بوارەدا هەنگاو نراوە. لەدەروازە گومرکیەکاندا و لەبواری نەوتداش چاکسازی ئەنجام دراوە”.

ئەم ئەندامەی گۆڕان لەدرێژەدا باسی هێرشە راگەیاندنیەکانی لاهور دەکات و وتی:”ئارمانج لەم هێرشانە کۆکردنەوەی دەنگەکانە. خەڵکی روخساری راستەقینەی ئێمە دەناسن. چ ئەوانەی کە دەسەڵاتدارن و چ ئەوانەی کە ئۆپۆزسیۆنن. هەندێک لە پارتەکان بەس بۆ گرووپێک یا ماڵباتێک ئیش دەکەن و نموونەی لاهورە”.

ئەو وتی:”ئێستا راگەیاندنەکانی یەکێتی سەر بە لاهور هێرش دەکەنە سەر ئاوات شێخ جەناب وەزیری ئابووری.

بەڵام پێکهاتەی یەکێتی ناتوانێت پێنج کەس وەک ئاوات شێخ جەناب ببینێتەوە. لاهور کەسێکی رامیاری نییە، بۆیە ئەم ئیشانە دەکات”. ئەم ئەندامەی گۆڕان هۆشداری دایە لاهور کە دەبێت بزانێت ناتوانێت هەمووان بە پارە بکڕێت و بیانکاتە کوێلە.

ئارمانجی لاهور پێشگرتنە لە هەرجۆرە پێشکەوتن و چاکسازیەک. [۱]

[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/683654

جنبش گوران: لاهور جنگی نمی‌تواند همه را با پول بخرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک