پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ پۆلیسی سەربازی رووسیا لەقامشلووی سوریا

  • ۱ ساڵ پێش

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لە پێکدادانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کورد لەگەڵ پۆلیسەکانی رووسیا لەباشووری قامشلوو کرد.

سەرچاوەکە لەگفتگو لەگەڵ ئەلعەرەبیەی نوێی جەختی کردەوە: پۆلیسی سەربازی رووسیا داوای لە هێزەکانی ئاسایش کردووە تا ناوچەی حەی چۆڵ بکەن بەڵام هێزە کوردەکان ئەم ویستەیان رەت کردووتەو و بۆیە پێکدادان رووی داوە، لەکاتێکدا کە دانوستاندن لەنێوان کوردان ویەکینەکانی پاراستنی نیشتمانی سەر بە سوریا شکستی هێناوە.

سەرچاوەکە وتی: دانوستاندنی نێوان دوو لا بەئامادەبوونی نوێنەری نوێی دەوڵەتی سوریا واتە شەوقی ئەلعەلی فەرماندەی تیپی ۱۷ی سوپای سوریا ونوری مەحمموود نوێنەری ئاسایش و نوێنەری رووسەکان کە کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی قامشلیان لەدەستدایە، درێژەی هەیە تا رێگا چارەیەک کە رەزامەندی دوو لای تێدا بێت ببیندرێتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ململانێ لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دەسەڵاتی سوریا و هێزەکانی ئاسایش لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، چەند کەسێک کوژراو و بریندار بوون.

هاوکات لایەنەکان یەکتریان تاوانبار کردووە بە پێشلکاری ئاگربەس. سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی کە ئەم ململانێیە لەپەراوێزی گەڕەکی تەی لەباشووری رۆژهەڵاتی قامشلوو، لە پەرواوێزی پارازگای حەسەکێ، رووی داوە و تێدا چەند کەسێک کوژراو و بریندار بوون. هێزەکانی هەسەدە گرووپەکانی سەر بە دەمیشق بەرپرسیاری پێشلکاری ئاگربەس دەکەن.

بە قسەی سەرچاوەیەک ئەم پێکدادانانە جار جار لە گەڕەکەکانی تەی و حلکۆ درێژەی هەیە و هەندێک جار لەڕێگای تەقاندنی گولە و راکێتەوە دەکرێت.

‌هێزەکانی ئاسایش رۆژی یەکشەمە باسی گەیشتن بە رێکەوتنی بۆ ئاگربەسی بەردەوام لەم شارە بە گارەتنی هەسەدە و هێزە رووسیەکان کرد و داوای لە دانیشتووانی گەڕەکی تەی کرد کە لەم ناوچە دەرکەوتوون بگەڕێنەوە و بەڵێنیان دا کە ئاسایشی ئەوێ بپارێزن.

دانیشتوانی ناوچەکە نیگەرانی دووبارە داگیرسانی پێکدادان بەتایبەت دوای درێژەدان بە هەناردنی هیز لەلایەن هەر دوو لاوە بۆ ناوچەکە.

https://ikhrw.com/report/%D8%AF%D8%B1%DA%AF%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%81%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%D9%86%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%87%D8%A7%DB%8C-%

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .