ناکۆکی خوێنینی ناوخۆی رێکخستنی لەنێو پەژاک؛ چ کەسێک مەهدی رەزایی سڕیەوە؟

  • ۳ ساڵ پێش

گرووپە تیرۆریستییەکان و فرقە چەکدار و مافیایەکان، وەک پەژاک و پەکەکە، بە هۆی ژێرخانی داخراو، دیکتاتۆری زاڵ و هەژموونگەرای سەرکردەکانی، هیچ کات بچووکترین دژایەتی و رەخنەیان نەپەژراندووە و بە توندی سەرکوتی دەکەن. ئەم لەسێدارەدان و سەرکووتە خوێناویانەی ناوخۆ، دەتوانێت هەموو ئەندامان لەخۆ بگرێت؛ لەڕاستیدا لەنێو پەکەکە، جگە لەئۆجالان و کەسە نێزیکەکانی، زۆرێک لە ئەندامانی پەکەکە، تامی گرتووخانە، بچووک خستنەوە و لەسێدارەدان و سڕینەوەیان چێشتووە. پەکەکە بەردەوام دژبەران و رەخنەگرانی خۆی وەک خائین، سیخۆڕ، پیلانگێڕ و دوژمنی گەلی کورد ناودێر دەکات و بە مافی خۆی دەزانێت کە بە نێوی گەلی کوردەوە ئەم رەخنەگرانە بسڕێتەوە.

ئۆجالان بە هۆی پێکهاتەی دەسەڵاتگەرایانە و دیکتاتۆری پەکەکە، تا ئێستا فەرمانی لەسێدارەدانی هەزاران ئەندام و کادیری ناوەندی پەکەکەی دەرکردووە. نووسەری تورکیەیی بەنێوی هەقی ئۆزنوور   hakki Oznur  لەپرتووکی بەناوبانگی خۆی بەنیوی  DERIN SOL یا (DEEP LEFT- چەپەکانی هاوتەریبی دەوڵەت، گێڕانەوەیەکی دێکۆمێنتاری لەسێدارەدانی ناوخۆی رێکخستنی پەکەکە ئاشکرا دەکات. ئەو نووسیوەیە:”ئۆجالان فەرمانی لەسێدارەدانی نێزیکەی 100 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و کادیرانی سەرۆکایەتی دەرکردووە. هەزران سەرباز و ئەندامی پلە نزمیش بە هۆی دووبارە بوونەوەی گوێ رانەگرتن بۆ فەرمانەکان ئۆجالان کوژراون”.

لەنوێترین نموونەدا لەسێدارەدانی ناوخۆیی رێکخستنی پەژاک و سڕینەوەی زۆر گۆماناوی تاکەکانی ئەم گرووپە، ئاژانسی فورات لە خاکەلێوەی 1400 هەواڵی مردنی دوو ئەندامی پەژاکی بڵاو کردەوە و وتی کە ئێران تێرۆریانی کردووە. بەڵام بەدواداچوونە وردەکان و هەروەها چاو خشکاندن بە کارنامەی رەشی پەژاک و پەکەکە دا لەبارەی سڕینەوەی رەخنەگران و دژبەران، دەریخست کە ئەمە بڕوا پێکراو نییە.

چیرۆکەکە بەمجۆرە بوو کە ئاژانسی فورات سەر بە پەکەکە و پەژاک لەخاکەلێوەی 1400 نووسی:” لەبەرواری 4/2/2021 واتە 16ی رێبەندان، دوو ئەندامی پەژاک بە ناوەکانی زاگرۆس مانی (مێهدی رەزایی) و شەڤگەر چیا کە لەناوچەی چۆمی شلێر سەر بە پێنجوێن خەریکی تێپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون لەئەنامی پیلانگێڕیەکدا کوژران”.

لەمبارەوە و بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی پەژاک لەمەڕ کوشتنی ئەندامانی ئێرانی و راگەیاندنی هەواڵی مردنیان دوای مانگان و ساڵان، چەند پرسیاری رژد بۆ رای گشتی دێتە پێشەوە:

5- بۆ هەواڵی مردنی دوو ئەندامی ئێرانی پەژاک/ پەکەکە بەو ئیدعایایە کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە تێرۆر کراون، دەبێت دوای دوو مانگ رابگەیندرێت؟ ئەم دوو کەسەش لەشاخ و بوهۆی بوردمانی فڕۆکەکانی تورکیا کوژران  کە پەژاک، هەواڵی مردنیانی درەنگ راگەیاند؟ دوو ئەندامی بەرچاو و ئێرانی پەژاک، لەئەنجامی پیلانگێڕیەکدا کوژران. بۆ دەبێت هەواڵی مردنیان درەنگ رابگەیندرێت؟

6- بۆ پەژاک بۆ سەلماندنی ئیدعای درۆی خۆی بەڵگە ناخاتە ڕوو؟ چ پیلانگێڕیەک دەتوانێت لەکات و ساتێکدا دوو ئەندامی چەکداری پەژاک بکوژێت؟ کەسێک کە ئەم دوو کەسەی کوشت؛ بەدڵنیایەوە لەمەودای نێزیکەوە تەقەی لێکردوون. بۆ هێزەکانی پەژاک دەستگیریان نەکرد؟

7- ئەم دوو ئەندامەی پەژاک، رێک لەپێنجوێن، خەریکی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون کە بە ئاسانی دەبنە ئارمانج و دەکوژرێن؟ بۆ خۆی گرووپی تێرۆریستی جگە لەتێرۆر و باجگرتن ئەرکێکی هەیە؟

8- باوکی زاگرۆس مانی بە میدیاکانی وتووە کە ” مێهدی ساڵانێکی پێش ئەوەی کە بڕوانامەی بەکەلۆریۆسەکەی لەزانکۆ وەربگرێت دەیویست بڕواتە دەرەوەی وڵات کە بە هۆی هەژاری و ئەوەی کە منیش نەمدەتوانی یارمەتی بدەم نەڕۆشت” ئایا لاوازی دارایی وەک نموونە هاوشیوەکانی، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ هەڵخەڵەتاندن و تەڤلی کردنی ئەندامانی پەژاک نییە؟ بۆ پەژاک منداڵان دەرفێنێت و گەنجان فریو دەدات و تەڤلیان دەکات، چۆن دەتوانێت خۆی وەک پارێزوانی مافی کوردان بزانێت؟ بۆزانیاری مردنی بەڕێک و پێکی و لەکاتی خۆیدا بڵاو نەکراوەتەوە؟

ئایا دەتوانرێت بگوترێت کە ئەم کەسانە بە هۆی ئەوەی تێگەیشتوون لەناوەڕۆکی فرقەی تێرۆریستی پەژاک سزا دراون؟ ئایا شیمانەی ئەوە هەیە کە پەژاک ئەم دوو کەسەی لەکاتی هەڵاتندا کوشتبێت؟ بۆ هەواڵی مردنی ئەم دوو ئەندامەی ناسراوی پەژاک لەناوچەیەکی دژواردا دەبێت دوومانگ درەنگتر رابگەیندرێت؟ چارەنووسی لاشەی ئەم کەسانە چ دەبێت؟ بۆ ماڵباتی ئەم کەسانە، تەنانەت نابێت شوێنی ناشتنی ئازیزانیان بزانن؟

اختلافات خونین درون‌سازمانی در پژاک؛ چه کسی مهدی رضایی را حذف کرد؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک