جەمشیدەی زیبا؛ کچێک لەسەلماس، نوێترین قوربانی ئێرانی تێرۆریزمی پەژاک

  • ۳ ساڵ پێش

پێگەی ژنان لەنێو گرووپە تێرۆریستیەکانی وەک پەژاک و پەکەکە بەردەوام بۆتە جێ سەرنجی لێکۆڵەران. ئەم گرووپە هەوڵی داوە و دەیدا لەکەشی کلاسیک و هەندێک جار دژە ژن لەکۆمەڵگای کوردی کەڵکی خراپ وەربگرێت، بەڵێنی ئازادی و ئاسایش بە کچان و ژنانی دەدات بەڵام لەکرداردا، ژنان و کچان لەنێو ئەم گرووپەدا کوێلەی رەگەزی، تێرۆریست و ئەندامی سادەی فرقە دەبن. ئەم گرووپە تێرۆریستیە مافی هاوسەرگیری و دایک بوونی لێیان ستاندووە و لەهەمان کاتیدا، دروشمی ئازادی هەڵدەدات. هەڵسووکەوتی سڕینەوە لەگەڵ ژنان لەنێو ئەم گرووپەدا رەوتێکە و بەو هۆیەشەوە زۆر چار خوسووتاندنی ژنانمان بینیوە. ژنانی هەڵخەڵەتاو وقوربانی کە بۆ دروشمی پووچی وگاڵتەجاری ئازادی ئۆجالان خۆیان دەسووتێنن. زۆرێک لەم خۆسووتاندنانەش لەکەشی کوێستاندایە و دیار نییە راستییەکە چییە؟ ئایا ئەم ژنانە ویستوویانە هەڵبێن و لەسێدارە دراوەن. لەنیو پەکەکە و پەژاکدا هەرشتێک دەکرێت بکرێت.

گرووپە چەکدارەکانی وەک پەکەکە و پەژاک هەوڵ دەدەن کە لاشە و دەروونی ژن بەمەبەستی نواندنی هێزی خۆیان و تەڤلیکردنی هێز بەکاربێنن. بۆ نموونە، عەبدۆڵا ئۆجالان لەنووسینەکانیدا زۆر جار ژنی بچووک خستۆتەوە و راپۆرتی زۆر لەبارەی دۆخی خراپی ژنان لەبنکەکانی پەکەکە و دەستدرێژی لەسەریان لەلایەن سەرکردانی گرووپەوە بڵاو دەبێتەوە.هەموو پاساوەکانی پەکەکەش لەبارەی ژنان، پەیوەندی بە رەخنەی پیاوسالارانە لە کوردستان هەیە. بەڵام لەبیر نەکەین کە ئۆجالان، دورانکاڵکان و جەمیل بایکیش بۆ خۆیان پیاون. دروشمی پاڵپشتی لەژنان لەنێو پەکەکەدا لەکاتێکدا باسی لێوە دەکرێت کە ئەم گرووپە؛ هاوسەرگیری و دایکبوونی قەدەخە کردووە. بۆیە دەبێت بپرسدرێت کە بۆ ژنێک کە دەرونی وەک دایک، سۆزدار و دوور لە توندوتیژیە، ناچارە بەرێگایەکدا بڕوات کە تێدا شەڕ و توندوتیژی هەموو شتە؟ بۆ ژنان ناچار دەکەن خۆیان بسووتێنن و لەشاخ رایاندەگرن؟ هەموو ڕێزی پەکەکە و سەرکردەکانی بۆ ژنان، دەسنیشان کردنیانە لەپۆستێکی فۆرمالیتە وەک هاوسەرۆک!

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران زۆرجار بابەتە، راپۆرت و هەواڵەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دۆخی ژنان لەنێو پەکەکە و پەژاکدا، ئەم دوایانەش سەرنجی خستۆتە سەر رەوتی درەنگ راگەیاندنی هەواڵی کوژراوەکان بەتایبەت ئەندامانی ئێرانی. ئاژانسی فورات، دەزگای گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک هەواڵی کوژرانی ئەندامانیان دوای چەند مانگ و چەند ساڵ رادەگەینن. ئەم هەنگاوە بۆ خۆی بەڵگەیە لەسەر ون بوونی ناچاری و یەکێکە لەتاوانەکانی شەڕە. لەم حاڵەتەدا، هۆکاری راستەقینەی مردنی ئەم کەسانە دیار نییە و تەنانەت لەوانەیە زیندوو بن. بەڵام پەکەکە و پەژاک بۆ بێ هیواکردن و پاشگەزکردنەوەی ماڵبات لەگەڕانی زۆرتر، هەواڵی مردنیان بەدرۆ رادەگەینێت.

لەنوێترین گۆڕانکاری لەبارەی ئەم تاوانەی پەژاک/ پەکەکە، ئاژانسی ئەم گرووپە تێرۆریستیە، رایگەیادووە کە لە “13ی ئاداری 2020 /23 رەشەمەی 1398 لەناوچەی مەتینان لەئەنجامی بوردمانی فڕۆکەکانی تورکیا، سێ ئەندامی پەکەکە لەوانە کچێکی ئێرانی کورژاون”. نێوی ئەم ژنە جەمشیدە زیبا بە نازناوی ئاوینار دلگەشە و خەڵک و لەدایکبووی سەلماسە. وێنە بڵاوکراوەکان لەلایەن پەکەکەوە باس لە تەمەنی خواری ئەم ئەندامە ئێرانییە دەکات کە لەکاتی کوشتندا(کەبۆ خۆی تەمەنی لەکاتی ئەندامبوونی پەکەکە و پەژاکدا) کەمتر بووە.

بەمجۆرە، بە تەواوەتی دەردەکەوێت کە منداڵان و گەنجانی کەمتر لە 18 ساڵی ئێرانی، لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە دەرفێندرێن و یا هەڵدەخەڵەتێن و لەئەنجامدا لەشاخ بەشێوازێکی گۆماناوی دەکوژرێن. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە و پەژاک و باڵەکانی دیکەی ئەم گرووپە تێرۆریستیە بەردەوام رەتیان کردۆتەوە کە منداڵی سەرباز لەنێو رێکخستنەکەیاندا هەبێت؛ بەڵام زۆر سەیرە کە وێنەی ئەم منداڵانە بڵاو دەکەنەوە و شانازی بە کوشتنیان دەکەن. لەڕاستیدا پەکەکە و پەژاک لەم بارەوە، دوو تاوانی شەڕی گرنگ بووە: بەکارهێنانی کەسانی خوار تەمەنی یاسایی و پێشلکاری کنوانسیۆنی مافی منداڵان – راگەیاندنی درەنگی هەواڵی مردنی ئەم ئەندامە و هەوڵداین بۆ ون کردنی زۆرەملێیان.

چاودێری مافی مرۆڤ هێشتا پرسیارەکانی دووپات دەکاتەوە و چاوەڕێیە وڵامێک لەلایەن پەژاکەوە ببیستێت:

هۆکاری رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان و درەنگ راگەیاندنیان چییە؟ پاشگەزکردنەوەی ماڵباتەکان بۆ بەدوادانەچوونی چارەنووسی منداڵانیان؟ کوژرانی ئەم ئەندامانە چۆن رووی داوە؟ لەپێکدادانی ناوخۆیی و لەسێدارەدانی ناوخۆیی یا کاتی هەڵاتن و راگەیاندنی بەجێگای کوژراوانی شەڕ لەگەڵ تورکیا؟ چۆن پەکەکە کە شارەزای خراپ بەکارهێنانی لاشەی ئەندامانیەتی، لەساڵی 1398ەوە ئاگاداری مردنی ئەندامانی خۆی نەبوو؟ ئەم کەسە، لەکاتی ئەندام بوون چەند ساڵی بووە؟ بۆ پەکەکە و ئاژانسی فورات، تەمەن و ساڵی لەدایکبوونی ئەندامانی بڵاو ناکاتەوە؟ بۆپەکەکە سیاسەتی خۆی بۆ بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز ناگۆڕێت؟ هۆکاری درێژەدان بەم سیاسەتە، کەمبوونی هێزی مرۆییە؟ ئەم پرسیارانە، زۆر جار لەلایەن چاودێرە و ماڵباتە داخدارەکانەوە پرسراوە؛ بەڵام ئاژانسی پەکەکە پێی باشتر بوو درێژە بە بڵاوکردنەوەی درۆ و قسە بێ بنەماکانی ئۆجالان بکات و لەبارەی هەڵبژاردنی ئیران، چیرۆک بڵێت.

جمشیده زیبا؛ دختری از سلماس، جدیدترین قربانی ایرانی تروریسم پژاک

 

 

 

۱ کۆمێنتەکان

  1. تا این کاراییلان و بائیک کثیف و بی‌ناموس کشته نشوند و به درک واصل نشوند وضع جوانان کُرد اعم از پسر و دختر در هر ۴ پارچه کُردستان همین است …!.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک