درێژەی ونبووە زۆرەملێیەکانی کوردان لەلایەن پەکەکە/مردن:2015؛ راگەیاندن:2021

  • ۳ ساڵ پێش

وادیارە بڕیار نییە سیاسەتی پەکەکە گۆڕانی بەسەردا بێت. تێرۆر، هێرش بۆ شوێنە جیاوازەکان لەوڵاتە ئەوروپییەکان، باجگرتن، سەربازی زۆرەملێی، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز، دابەشکردنی مادەی هۆشبەر، داگیرکردنی ناوچە جیاوازەکانی سوریا و ئێراق و رەخساندنی دەرفەت بۆ داگیرکاریەکانی تورکیا بەم دوایانە؛ هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی دوای ساڵان – نەمانگان – سیاسەتی هەمیشەیی گرووپی تێرۆریستییە کە دەستکەوتەکانی بەدرێژایی 40 ساڵ شەڕ و تێڕۆر، دواکەوتوویی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و تورکیا، هێرشی رۆژانەی تورکیا بۆ هەرێم وکوردستانی سوریا و بەکورتی قۆڕبەسەری کوردانە.

پەکەکە، گەنجانی دەکوژێت/ بەکوشتیان دەدات/ دەیانڕفێنێت ودوای 6 ساڵ، نائاگاداری ماڵبات، هەواڵی مردنی ئەندامێک پشتڕاست دەکاتەوە. بەڕاستی کام گرووپ باسی ئازادی و رزگارکردنی گەڵ دەکات کە بەمجۆرە بێ بایەخ چاو لە ئەندامانی خۆی دەکات؟ کام گرووپ باسی ئازادی و بایەخە مرۆیەکان و مافی ژنان دەکات و سیاسەتێکی بەمجۆر ونکردنی زۆرەملێی خەڵکی کورد ئەنجام دەدات؟ بۆ دەیان دەزگا و بەناو مافی مرۆڤی چالاکی بواری کوردی، سەرنجی هەر جۆرە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتەکانی ناوچەکەوە دەدەن جگە لەتێرۆر و کوشتن و رفاندن و باجگرتن لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە؟ ئایا ئەم دەزگانە، بەناوەی مافی تێرۆریزمی پەکەکەن؟ ئایا ئەوان ناوەڕۆکی سیاسی و نە مافی مرۆڤیان هەیە؟

لەنوێترین هەنگاوی پەکەکە لەبواری ون کردنی زۆرەملێی و کوشتن و رفاندن و بەکوشت دانی گەنجانی کورد و راگەیاندنی هەواڵی مردنی ئەندامان دوای چەندین ساڵ” ئاژانسی فورات راگەیاندنی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ پەژاک رایگەیاندووە کە ئەندامێکی ئەم گرووپە لەساڵی 2015 کوژراوە؛ بەڵام هەواڵەکەی لەساڵی 2021 بڵاو دەبێتەوە؟ هۆکاری ئەمە چییە؟ پاشگەزکردنی ماڵباتەکان لەبدواداچوونی منداڵەکانیاندا؟ کوژرانی ئەم ئەندامە لەپێکدادانە ناوخۆیی و لەسێدارەدانی ناوخۆیی رێکخستنی یا کاتی هەڵاتن و راگەیاندنی لەشوێنی کوژراوەکانی شەڕی تورکیا؟ چۆن پەکەکە کە پسپۆڕی بەکارهێنانی لاشەی ئەندامەکانیەتی، لەساڵی 2015ەوە، ئاگای لەمردنی ئەندامێکی خۆی نەبووە؟ ئەم کەسە، لەکاتی تەڤلیبوونیدا چەند ساڵی بووە؟

بۆ پەکەکە، سیاسەتی خۆی بۆ بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز ناگۆڕێت؟ هۆکاری درێژەدانی ئەم سیاسەتە، کەمی هێزی مرۆییە؟ ئەم پرسیارانە، زۆرجار لەلایەن چاودێڕ و ماڵباتە زگسووتاوەکانەوە پرسراوە؛ بەڵام ئاژانسی پەکەکە پێی باشترە درێژە بە بڵاوکردنەوەی درۆەکانی و قسە فشەکانی ئۆجالان بدات.

ئاژانسی فورات نووسیوە:”رۆژی 11ی تەباخی 2015 واتە 20ی گەلاوێژی 1394 سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەی پاراستنی میدیا. لەم هێرشەدا محەمەد توکای بەنازناوی دفریم ئامارگی کوژرا”. پرسیاری گرنگ ئەمەیە کە بۆ پەکەکە دوای شەش ساڵ ناسنامە و مردنی ئەندامێکی خۆی رادەگەینێت و دانی پێداناوە؟

فورات، بێ ئەوەی بیەوێت وڵامی داوەتەوە: “دەوڵەتی تورکیا ساڵی 2011 بەگوشار و هەڕەشە دفریمی کردبووە سیخۆڕ و هەناردبوویە نێو پەکەکەوە. دەوڵەتی تورکیا هەروەها ماڵباتەکەی خستبووە ژێر گوشارەوە و ناچاری کردبوون لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە مان بگرن”. ئەم دانپێدانانەی پەکەکە و ئاژانسی ئەم گرووپە تێرۆریستیە دوو پەیام/ پرسیاری گرنگی تێدایە:

  • محەمەد توکای، لەوانەی رفێندرابێت و پەکەکە بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی وەک سیخۆڕی تورکیا ناساندوویە. ئایا دەزگای هەواڵگری تورکیا گەنجێکی بۆ سیخۆڕی هەناردۆتە نێو پەکەکە؟
  • پەکەک بۆ پاشگەز کردنەوەی ماڵباتی محەمەد توکای لەبەدواداچوونی چارەنووسی منداڵەکەیان، سەرەتا هەواڵی مردنی ئەندامێکی خۆی بڵاو کردۆتەوە و دواتریش ماڵباتەکەی تاوانبار کردووە کە لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە مانی گرتووە. ئایا پەکەکە ئاگای لە خۆبەخەش بوونی ئەم هەنگاوە لەوانە لەلایەن کوردانەوە نییە؟ ئایا قبوڵی نییە کە منداڵە رفێندراوەکان و ماڵباتەکانیان خوازیاری ئازادی منداڵەکانیانن؟ کەوایە بۆ ئازادیان ناکات؟ وڵام ئەمەیە کە گەر پەکەکە ئەم گەنجانە ئازاد بکات راشکاوانە دانی بەدەوری هەدەپە لەمەڕ رفاندنیان ناوە. بۆیەش ئازادیان ناکات و هەواڵی مردنی ئەندامەکانی وەها بڵاو دەکاتەوە کە ماڵباتەکان بێ هیوا بن لەزیندوو بوون منداڵەکانیان و بەدوچوونی مافزانی بە بێ سوود بزانن.

لەراستیدا، ئەم سیاسەتەی پەکەکە، کە درێژەدار دەبێت، بەواتەی ون کردنی زۆرەملێیە. ماڵباتی کەسێک لەم مەرجە نازانێت منداڵەکەی زیندووە یا مردووە و لەچ دۆخێکدایە؟ بەلێکدانەوەی نموونەی هاوشێوە، دەبینین کە گرووپەکانی وەک پەکەکە لەرێگای رفاندنی تاکەکانەوە بەتایبەت منداڵانی کورد تەڤلیان دەکەن و بەهەناردنیان بۆ ناچەکانی شەڕ زەمینەی کوشتنیان دەرەخسێنن. هەروەها ئەم دوایانە لەرەوتی تەشەنەی نەخۆشی کڕۆنادا ئەو ترسە هەیە کە ئەمانە نەخۆش بکەون و پەکەکەش وەک پێشووتر بیشارێتەوە و دواتر وەک کوژراوی شەڕ رایانبگەینێت کە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی زۆرێک لەماڵباتەکان. لەکۆتایدا دەبێت بگوترێت درەنگ راگەیاندن لەمەڕ دۆخی ئەندامانی پەکەک بەتایبەت لەپەیوەندی لەگەڵ ئەوەی کە زیندوون یا نا دەتوانێت بەڵگە بێت بۆ ون کردنی زۆرەملێ. بابەتێک کە لەساڵی 2006ەوە تائێستا وەک تاوانی نێودەوڵەتی ناسراوە و جەختی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەتایبەت ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەسەر؛ کە گرنگایەتی ئەم بابەتە لە بەڵگە جیاوازەکاندا لەوانە کنوانسیۆنی پاڵپشتی لەهەموو تاکە ون بووەکان رەنگی داوەتەوە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ، تەنانەت لەژێر مەرجی ئەودا وەک تاوان لەژدی مرۆڤایەتی هەژماریان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک