پارتی: لاهور شێخ جەنگی زۆر ناشایستە

  • ۳ ساڵ پێش

نوێنەرێکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) بە زانا عەبدۆلرەحمان دەڵێت: “لاهور شێخ جەنگی بە نزمترین کەس لەنێو یەکێتیدا هەژمار دەکەم”. ئەم کاردانەوەی نوێنەری فراکسیۆنی پارتی لەکاردانەوە بەم لێدوانانەی پێشووی عەبدۆلرەحمان نوێنەری یەکێتیە و دەڵێت:” پێویستە لاهور پێش هەرشتێک گەندەڵییەکانی خۆی بسڕێتەوە.”

میدیاکانی سەر بە پارتی لەمبارەوە دەنووسن:” ئەم نوێنەرەی یەکێتی ماوەیەک پاسەوانی لاهور بووە و هاوکاری بووە لە دزی و قاچاخ دا  و ئێستا باسی پاڵپشتی لەم نیوچە سەرۆکەی یەکێتی دەکات و ئەوەندە بە باڵای هەڵدەچنێت و بەدرۆ باسی ئەوە دەکات کە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەبەغا ڕووبەڕووی گوشار بۆتەوە و لەسەر دەستی لاهور گەیشتۆتە ئەنجام.” لەم شەڕە میدیایەدا دوو باڵی زاڵ لەهەرێمی کوردستان، سەعید هەرکی لەپارتیش دەڵێت:” لاهور وەک نزمترین کەس لەنێو یەکێتی دەزانین. پێویستە زانان و ئەوانی دیکە پێش هەرشتێک گەندەلیەکانی سەرۆکە دز، خائین و خاک فرۆشەکەیان بسڕنەوە دواتر لەبارەی خەڵکەوە قسە بکەن.”

ئەو لەدرێژەدا وتی:” لاهور خائینە و خەڵکی دایە دەستی تێرۆریستانەوە، رۆژنامەنووسانی لەگەڵ ماڵباتەکان بەکوشتن دا، شایستەیی نییە وەک هاوسەرۆکی بێت و ئەم پێگە ساختەیە ناپەژرێنین. ئەو شایستەیی نییە سەرنجی لەسەر بێت. لەم بارودۆخەدا، ئیدعای پەسەندکردنی بوودجە بە گوشاری لاهور گاڵتەیە. لاهور ناتوانێت ببێتە کەسایەتیێکی گەورە.” [1]

[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/679977

پارتی: لاهور شیخ جنگی بسیار نالایق است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک