دواین مۆڵەتی سوپای ئێراق بۆ پەکەکە بەمەبەستی دەرچوونی لەشنگال

  • ۳ ساڵ پێش

سەرچاوەکانی ئاسایش لەشنگال جەخت دەکەنەوە کە فەرماندەی سوپیا ئێراق تا مانگی نیسان مۆڵەتی داوەتە ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە کە شنگال بەجێ بێڵن تا رێکەوتنی واژۆ کراو بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەم شارە کە پێنج مانگ پێش لەنێوان هەولێر و بەغا واژۆ کرا، بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بەپێی رێکەوتنی بەغا و هەولێر، پۆلیس و دەزگاکانی ئاسایش نەتەوەیی و هەواڵگری بەتایبەت بەرپرسیارتی ناوخۆی شنگالیان لەئەستۆیە و چیتر یەکینەکان و گرووپە چەکدارەکان لەژێر چاودێری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و حەشدی شەعبی دەگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی شار. لەم رێکەوتنەدا هەروەها هاتووە کە ئاسایشی شنگال بەدەستنیشان کردنی 2500 هێزی ئاسایشی ناوخۆ بەهێز دەکرێت و بەشداری کردنی دادوەرانەی ئاوارەکانی شنگال کە لەکەمپەکاندان لەلایەن ئەم هێزانەوە دابین دەکرێت بەجۆرێک کە 1000 کەس لەم هێزانەی ئاسایش خەڵکی شنگال و 1500ی دیکە لەئاوارەکان پێک دێت.

لەدرێژەدا بەشی گرێدراو بە بواری ئاسایش هەروەها باسی ئەوە دەکات کە کۆتایی بە بوونی پەکەکە لەشنگال و ناوچەکانی دەوروبەر دەهێندرێت و ئەم گرووپە هیچ دەورێکی لەم ناوچە نابێت. لەم بارەوە حەیدەر شەشۆ یەکێک لەفەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمان لەگەڵ پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستان وتی: سوپای ئێراق مۆڵەتی داوەتە هێزەکانی پەکەکە تا مانگی نیسان ناوەندی ئەم شارە چۆڵ بکەن. ئەو باسی لەوە کرد کە گەر پەکەکە دژی بوەستێتەوە بەشیمانەیەکی زۆر بەکارهێنانی زۆر و گوشار دەبین بۆ دەرکردنی ئەندامانی ئەم گرووپە لەشنگال و وتی: هێزەکانی پەکەکە لەباڵەخانە دەوڵەتییەکاندان. عماد باجلان یەکێک لەسەرکردەکانی پارتی دێمۆکراتی هەرێمی کوردستانیش وتی: هەولێر و بەغا سوورن کە رێکەوتنی شنگال کەوتووتە بواری جێبەجێ کردن و ئاوارەکان بگەڕینەوە بۆ شار.

باجلان وتی: ئەندامانی پەکەکە زیانی زۆریان گەیاندووە سەرچاوەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان و بوونەتە هۆی نانەوەی کێشەی ئاسایش لەشنگال. لەبەرانبەردا شێج شامۆ راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان لەبواری ئیزدیەکان دەرکەوتنی پەکەکە لەشنگال بە بێ پێکدادان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سوپای ئێراق دوورە لەهزر دەزانێت.

ضرب الاجل ارتش عراق به پ.ک.ک برای خروج از شهر سنجار

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک