دەربڕینی نیگەرانی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزیادکردنی ململانێیەکان لەهەرێمی کوردستان

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی بەیانییەیەک لەبارەی زیادکردنی ململانێ و شیمانەی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان گرووپە کوردیەکانی لەهەرێمی کوردستان و دەرباز بوونی بۆ ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها کوژرانی خەڵکی سڤیل هۆشدار دا.

لەبەیانییەکەی چاودێر دا هاتووە:

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون لەباکووری ئێڕاقەوە، بەداخەوە شیمانەی زۆر رژن هەیە بۆ ململانێ سەربازی و رۆژ بە رۆژ رووی لەزیاد بوونەدایە. لەم نێوەندەدا گرووپە چەکدارە کوردیەکان کە بوونیان لەهەرێمی کوردستان ناڕەوا  و نایاساییە و هۆی نارەزایەتی دربڕینی دەوڵەتی ئێراق و کوردستانە، ترسی ئەوە هەیە کە لەدرێژەی ململانێیەکاندا شەڕێکی سەربزی لەنێوان گرووپ و پارتە چەکدار و ملیشیاکانی گرێدراویان رووبدات. ئەمە سەرەڕای لەناوبردنی سەرچاوی مرۆیی و بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئاکامەکانی ئەم ناکۆکییە سیاسی و میدیاییە؛ لەکاتێکدا کە بەردەوام کڕۆنای شەڕ لێدەدەن هەڕەشە لەیەکدی دەکەن و ئەمە لەکاتێکدایە کە لەشەڕ پێشوویەکانیان ئەنجامێکیان دەست نەکەوت.

پێویستی وەستاندنی دەرباز بوونی توندوتیژی و کردەوە چەکداری و تێرۆریستییەکان لەخاکی هەرێی کوردستانەوە بۆ نێو ئێران و خستنە ناوی کوردانی ئێران جێگای جەختکردنەوەی چاودێڕە. ئێمە پێمان وایە کە پشتیوانی لە تێرۆریزم و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان لە قۆناخێکدا سیاسەتی هەندێک لە پارتە کوردیەکان لەهەرێم بووە، کە دەوری گرنگی لەم دۆخەدا گێڕاوە و ئێستا بە جێگای بەرپرسیارتی، تەنیا بوونی ئەم گرووپە چەکدارانە ناڕەوا دەزانن بەڵام وڵامی ئەم پرسیارە نادەنە کە بۆ رۆژگاریک پشتیوانیان لەم گرووپانە دەکرد؟

چاودێر راشکاوانە پێی وایە کە پێکدادانەکەی ئەم دوایە لەنێوان پارتی و پەکەکە پێکدادانی کوردی نییە و هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ خەڵک نییە. گرنگترین قوربانی شەڕ، خەڵکن. ئیستا کە پەکەکە و هێزەکانی لەقەندیلن و خەڵکیان کردوو بە قەڵخانی مرۆیی و زەمینە بیانوویان بۆ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم رەخساندووە و گوندێکی زۆریان چۆڵ کردووە. ئەمە بە سوودی ناوچەکە و هەرێم و ئێڕاق نییە و لەوانەی کەلەڕژی ئەم قەیرانە بڕژێتە نێو ئێرانەوە.

چاودێڕ پێی وایە کە چەکی گرووپێک و گەندەڵی و دەسەڵاتی عەشیرەیی و خێلەکی و تاڵان کردنی سەروەت لەلایەن گرووپێکی دیەکەوە ئەوانەی لە پێگەی خاوەن هەڵوێست دەرکردووە و بۆ خۆی دەبێت ئەوانە وڵامدەرەوە بن بۆ دۆخەکەیان وا لێکردووە.

سەرچاوەکانی هەرێم خەریکن کۆن و بێ کەڵک بن لەنێوان گرووپە جیاوازەکان و تورکیاش بە بیانووی هەڕەشەی پەکەکە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر هەرێم و سەروەریەکەی پێشل دەکات. بۆیە بوونی نایاسایی پەکەکە و بە یارمەتی دارایی و سەربازی وڵاتانێک وەک ئەمارات و عەرەبستان و لەلایەکی دیکەوە هەندێک سیاسەتەکانی هەرێم و سەرکردەکانی پارتی، بۆتە هۆی بەدی هاتنی ئەم دۆخە ترسناکە.

ئێمە پێمان وایە بەگوێرەی سیاسەتی دراوسێتی، هەرگیز ئەم پێکدادانانە نابێت دەربازی خاکی ئێران بێت و ئەمە ئەرکی مسۆگەری دەوڵەتی ئێراق و هەرێمە. خەڵکی کوردی ئێران لەناوچە سنووریەکان بەجاران بوونەتە قوربانی کردەوە کوێرە چەکدارانە و تێرۆریستی و تێچووی زۆریان داوە. مافی ئەوان دەبێت دابین بکرێت و دەوڵەتی هەرێم و پەکەکەش نابێت پێدادانەکانیان بەرەو ئێران بێنن. لەلایەکی دیکەوە و هەڵبەت زۆر گرنگتر، ئێڕانییەکان بەتایبەت منداڵان و گەنجانی هەڵخەڵەتێنراو لەلایەن پەکەکە و باڵی ئێرانی پەژاکەوە، دەبیت خێرا ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە بۆ وڵات. ئەمە گرنگترین نیگەرانی چاودێرە. شەڕی شیمانە کراو، منداڵان و ژنانی زۆر دەکاتە قوربانی؛ لەوانە ئەندامانی ئێرانی و منداڵە سەربازەکانی پەکەکە/ پەژاک. چاودێر پێشتر لەمبارەوە بەڵگەی، راپۆرت و کرداری مافیانەی بڵاوکردۆتەوە. جارێکی دیکە و لەکۆتاییدا نیگەرانی خۆی لەشەڕ، پێشلکاری مافی مرۆڤ، ئاوارەبوونی خەڵکی سڤیل و هەڵبەتە دیارنەبوونی چارەنووسی کوردانی ئێرانی بەتایبەت مندالە سەربازەکان رادەگەینێت.

 

ابراز نگرانی دیدبان حقوق بشر کردستان ایران از تشدید تنش‌ها در اقلیم کردستان عراق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب