بەیانییەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی فیلمی بڵاوکراوە لە قائم مەقامی ئێستای نەخەدە

  • ۳ سال قبل

چاودێر لەبارەی ئەو فیلمە و هەڵسووکەوتی لەگەڵ خەڵکی بۆ نووسینگەکەی بەیانییەکی بڵاوکردەوە:

هەفتەی رابردوو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا فیلمێک بڵاو بووەوە کە پیشان دەدات قائم مەقامی ئێستای نەخەدە وێڕای توند هەڵسووکەوت کردن لەگەڵ دووکەس لەخەڵکی کەسەردانیان کردبوو پەیوەندی بە بەشی پاراستن دەکات و داوا دەکات کە بڕۆنە ژوورەکەی تا ئەو دوو کەسە بخەنە دەرەوە. هاوکات ئەو دووکەسەش کەدەیانەوێت لە دەرگای ژوورەکە بکەنەوە بەدوای یەکەوە دەڵێتن نووسینگە هی خەڵکە نەهی بەرپرس. لەم پێکدادانەدا قائم مەقام زیلەیەک لەکەسی فیلم هەڵگر دەدا.

چاودێر لەمبارەوە پێی وایە:

  • ئەم هەڵسووکەوتە بەدەر لە داب و نەریتی ئیداری و بنەمای مرۆییە. بە هەر هۆکارێک کاتێک کەسێک سەردانی بەرپرس یا فەرمانبەرێک دەکات و بەدەنگی بەرز قسەی لەگەڵ بکات ئەمە مۆڵەتی ئەوە نییە کە زیلەی لێبدات.
  • بەگشتی تێگەیشتنی بەرپرسە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لەناوەڕۆکی ئەوانەی سەردانیان دەکەن و ئەرکەکانیان روانینێکی لەسەرەوە بۆ خوارەوەیە. لەکاتێکدا کە بەرپرسی دەوڵەتی مووچە وەردەگرێت تا کێشەی خەڵکی شار چارەسەر بکات چۆن رێگا بە خۆی دەدات لەگەڵ خەڵک تەنانەت گەر بەتوندی رەخنەیان لەکەم و کاستییەکان گرتبێت بەمجۆرە هەڵسووکەوت بکات؟ چاوەڕوان دەکرێت بەرپرس تاقەتی زۆرتری هەبێت. کاتێک کەسێک لەم وڵاتە بەرپرسیارتی وەردەگرێت چۆن لەبەرانبەر رەخنەی خەڵک بابەتەکە ئاسایشی دەکات و راشکاوانە خوازیاری دەستێوەردانی بەشی ئاسایش دەبێت و بەمەشەوە ناوەستێت و زیلەیکیش لەخەڵک دەدات؟ ئایا وەزیری وڵات ئاگای لەم هەڵسووکەوتە هەیە؟
  • قائم مەقامی نەخەدە و پارێزگاری ورمێ باس لەوە دەکەن ئەم فیلەم و وێنانە کە لە کەشی ئەنتەرنێت بڵاوبۆتەوە لەلایەن کەسانی پیلانگێڕەوە بووە هی چەند ساڵ لەوە پێشە کە لەشارستانی نەخەدە نەبووە بەڵکوو لەورمێ روویداوە. یەکەم ئەوەی کە قائم مەقام هێرشی کردۆتە سەر خەڵکی ئەمە کاریگەریەکی لە نوێ بوونیدا دانانێت! دووەم باشتر وایە قائم مەقام کە بە گوێرەی زانیاریەکانی چاودێر ناسراوە بە کەسێک خۆش ئاکار سەبر و تەحەمۆلی زۆرتری پیشان بدابایا.
  • چاودێڕ وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردارە بۆ پێداچوون پەیوەندی بە قائم مەقامی نەخەدەوە کرد یەکێک لە کارناسانی پەیوەندی گشتی بە باشی و سەبرەوە زانیاری تەواوی داینێ. ئەو وتی ئەو فیلمە ناتەواوە و لەکاناڵی تلێگرامی قائم مەقام فلیمەکە بە تەواوەتی هەیە. ئەم کارناسە وتی کە ئەمە هی ساڵی 195 و هی ناکۆکی تاکەکەسی دارایی بووە و خاڵێکی گۆمانلێکراوە کە لە 1399 بڵاو کراوەتە. ناوبراو باسی ژیانی ئاشتیانەی کورد و تورکی کرد.
  • چاودێر وڵامی ئەم کارناسە و داینی زانیاری بە باش نرخاند گەر فیلمێک لەگەشی ئەنتەرنێت بڵاو بووبێتەوە بەرپرسی پەیوەندیدا بە باشی وڵامیدایەوە و رای گشتی ئاگا کردەوە. چاودێڕ هیوادارە ژیانی ئاشتیانەی کورد و تورک لەو پاریزگایە درێژەی هەبێت و بڵاوکردنەوەی فیلمی جۆراوجۆر لە کەشی ئەنتەرنێت ( لەوانەی بە ئارمانجی تاکەکەسی و ناڕزایەتی سیاسی ئەنجام درابێت) زیانی پێبگەینن. بۆخۆشی چاودێر پێش قسە لەگەڵ کارناس لەگەڵ نووسینگەی قائم مەقام پەیوەندی کرد بەداخەوە ئەو کەسە وڵامی رێکی نەدایەوە. باشتر وایە قائم مەقام چاودێری زیاتری لەسەر هەڵسووکەوتی نووسینگەکەی هەبێت.

 

بیانیه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران در مورد فیلم منتشر شده از فرماندار فعلی نقده

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب