گرنگایەتی بەدواداچوونی چارەنووسی ئێرانیانی گیراوی پەکەکە/ پەژاک لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەپێناو ئەرکەکانیدا بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و زۆم کردن لەسەر بابەتی پێشلکاری لەلایەن گرووپە توندوتیژخواز و چەکدارەکان بە تایبەت پەکەکە/ پەژاک بەپێویستی دەزانێت بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی دەیان منداڵ، گەنج و هەرزەکاری ئێرانی لەنێو پەژاکدا دەستبەجێ هەنگاو بنێت.

خاڵێکی گرنگ بۆ بەدواداچوون، پرسی پشتیوانی وڵاتی سویدە لە چالاکیەکانی پەژاک لەوانە دانەخستنی چالاکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تی ڤییە لەو وڵاتەدا. ئەم کەناڵە، هی پەژاکە کە ئازاد خەریکی بڵاوکردنەوەی توندوتیژی پەژاک و پاساو هێنانەوەیە بۆیان و رۆژانە ناوەڕۆکی تاوانبارانە و هاندانی توندوتیژی لەدژی ناوچەکە و هاوڵاتیانی کوردی ئێرانی درێژە پێدەدات. لەکاتێکدا کە سوید لەسەر لەسێدارەنەدانی ئەحمەد رزا جەلالی، گیراوی دوو هاوڵاتی ئێرانی – سویدی پێداگری دەکەت، پێویستە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگفتگۆە پەیوەندیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سویدی پێداگری بکەن لە سەر ئەوەی کە چالاکییەکانی پەژاک لەوانە ئاریەن تی ڤی دابخرێت چوونکە هاندانەکانی ئەم کەناڵە تا ئێستا بۆتە هۆی قوربانی بوونی دەیان خەڵکی سڤیلی ئێرانی لەسەر دەستی پەژاک. هەروەها پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لەدەوڵەتی سوید بکات ئەندامانی پەژاک بەتایبەت کەسانی چالاک لەم کەناڵە دەستگیر و دادگایی بکات.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

ضرورت پیگیری سرنوشت ایرانیان در بند پ.ک.ک./پژاک توسط وزارت امور خارجه جمهوری اسلامی ایران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب