بەیانییەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەبارەی قسە جیایی خوازەکان و مەترسیدارەکانی رەجەب تەیێب ئەردۆغانەوە

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی قسە جیایی خستنەکان و جیایی خوازەکان و مەترسیدارەکانی ئەردۆغان بەیانییەیەکی وەشاند. ئەمە دەقەکەیەتی:

لەکاتێکدا کە رێزگرتن لەسنوورە ناسراو نێودەوڵەتییەکان کۆڵەکەیەکی پەژێندراوی سیستمی نێودەوڵەتییە و هەرجۆرە هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەم سنوورانە راگەیاندنی مەترسیە لەدژی دەسەڵاتی نەتەوەیی وڵاتەکان و سەقامگیری ناوچەکە و ئاشتی نێودەوڵەتی، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەرێژەی سەربازی باکو قسەی نەگونجاوی کرد کە کاردانەوەی جیاوازی لەئێران بەدواوە بووە. چاودێر لەمبارەوە پێی وایە:

  • قسە ورووژێنەرەکان، جیایی خستنەکان، فرقەیانە و مەترسیدارەکانی ئەردۆغان جۆرێک هەوڵدانە بۆ دابەش کردنی ئێران و هێرشە بۆ سەر سەروەری خاکی ئەم وڵاتە کە قەد پەسەند ناکرێت.
  • وادیارە هەوڵ بۆ داگرتن و بوونی سەربازی بۆتە کۆڵەکەی سەرەی سیاسەتی دەرەکی تورکیا. چاودێڕ پێشتر رایگەیاندبوو کە تورکیا و یا لەباشترین حاڵەتدا گرووپێکی مەترسیدار لەدەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە (بە پێی دانپێدانەکانی عەبدۆڵا ئۆجالان)، گرووپی تێرۆریستی پەکەکە بە ئارمانجی نێوزراندنی بزووتنەوە کوردیەکان دامەزراند و کردی بە بیانوویەک بۆ دەستدرێژی سەر وڵاتانی دیکە. گەر سەرنجی داگیرکردنی عەفرین و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا بدەین و هەر وەها دەستدرێژی بەردەوامی و هەڵبەت دانانی بنکەی سەربازی لەهەرێمی کوردستان بە باشی دەستدرێژی و داگیرکاری بە بیانووی بوونی پەکەکە واتا دەبینێتەوە. لەهەموو داگیرکارییەکانی تورکیا لەناوچە و ناوچەکوردنشینەکان، پەکەکە و باڵەکانی وەک رێ خۆشکەر بۆ سوپای تورکیا و میت ئیشیان کردووە. ئەمە وای کرد کە وەزیری ناوخۆی تورکیا راشکاوانە بڵێت گەر ئێران ناتوانێت لەگەڵ تێرۆریستەکانی پەکەکە لەنێو خاکەکەی بەرەنگاری بکات ئەوە سوپای تورکیا دەست پێ دەکات. بەمجۆرە تورکیا بە بیانووی پەکەکە دەیەوێت ناوچەی زۆرتر (تەنانەت لەنێو خاکی ئێران) داگیر بکات و (بەقسەی بەرپرسانی ئانکەرە ئەمن) بکەن. هەڵبەت نابێت لەبیر بکردرێت کە ئاستی سەربازی و دەستدرێژی لەسیاسەتی دەرەکی تورکیا بوونی هەیە. قوبرس، لیبی، سوریا، ئێراق و ئێستاش قەفقازیا ئەم کردارە رووتەی تورکیا لەبەکارهێنانی هێزی جەستەیی پیشان دەدات کە رۆژێک یەخەی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دەگرێت.
  • جیا لە راستی و دروستی ئەم هەواڵە لەبارەی بەکارهێنانی تورکیا لەتێرۆریستەکان لەشەڕی قەرەباخ لەبەرژەوەنی ئازەربایجان وادیارە بەرپرسانی ئێران پێشتر دەبووا لەبارەی مارامی بوونی ئەمریکا لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوا هەستیار بان. تورکیا پیشان داوە کە لەداگیرکردنی بەبیانووی پووچ درەنگ ناکات.
  • چاودێر هۆشداری دەداتە دەوڵەتی ئێران کە بوونی فیرقە نەتەوەپەرەستەکان لەناوچە سنوورەیەکان ئاڵارمی مەترسی دابەشکردن و شەڕی ناوخۆ لێدەدا. پان تورکیزم ئەوەندەی پان کوردیزم و هەردووکیان ئەوەندەی هەر بزووتنەوەیەک و گرووپێکی فیرقەیی و نەتەوەیی بۆ ئێران مەترسیدارە. ئەوڕۆکە پان تورکەکان پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن و خوازیاری رژەی سوپای ئەم وڵاتەن لەتەورێز. شیمانە دەکرێت سبەینێ گرووپێکی دیکەی نەتەوەپەرەستی کورد خوازیاری جیابوونەوە لەناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان بکات.

چاودێر هۆشداری دەداتە دەوڵەتی ئێڕان کە پەژاک باڵی ئێرانی پەکەکە دەورێکی گرنگی لەزیادکردنی جووڵە چەکداری و جیاخوازی و تێرۆریستییەکاندا هەیە و فوو لە ئاگری جیایی خوازی و نەتەوە پەرەستی و چەکداری دەکات. وەک پان تورکەکان. رێگا چارە سادەیە: بە توندوتۆڵی لەبەرانبەر هەرجۆرە نەتەوەپەرەستی جیاخوازانە سەر بە دەرەوە و لەلایەکی دیکەوە سەرنجی زۆرتر بۆ ناوچە سنووریەکان لەوانە باکووری رۆژئاوای ئێڕان. دەوڵەتی ئێران گەر گەشەپێدان، سەقامگیری و ئاسایش و روواندنەوەی جیایی خوازی و لێدوانە نەتەوەپەرەستییەکان دەوێت، دەبێت ئەوەندەی ناوچەکانی ناوەندی وڵات سەرنج بخاتە سەر سنوورەکان. پارێزگا تورک و کوردنشینەکان داخوازی خۆیان هەیە لەبارەی ئابووری و پەرەسەندوویەوە کە سەرنج خستنە سەریان هیوای یەکێتی  نەتەوەیی زیاد دەکات و ئاستی سەرکەوتن بۆ پان تورکەکان و پان کوردەکان و گرووپە جیایی خواز و چەکدارەکان کەم دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی کارگێڕی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

بیانیه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران در مورد سخنان تجزیه‌طلبانه و خطرناک رجب اردوغان

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب