بەپەلە/ بەیانییەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەبارەی پێشلکردنی مانی هاوڵاتیانی خەڵکی گوندنشینی ورمێ

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی پێشلکاری مافی خەڵکی گوندنشینی ئەربیلان لەورمێ بەیانییەیەکی بڵاوکردەوە. ئەم بەیانییە بۆ نوێنەرانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەپارلمان، فەرماندەی پۆلیس و پارێزوانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، جێگری مافپەروەری سەرۆک کۆماری و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەگەڵ مافی هاوڵاتیان و مافی مرۆڤ و هەروەها دایرە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ تورکیا و مافی مرۆڤ لە سەرۆک کۆماری ئێران و وەزارەتی دەرەوەی وڵات دەرکراوە.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان لەم بەیانییەدا لەگەڵ ناساندنی پێشینەی خۆی لەبواری چاودێری مافی مرۆر لەناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان لەلایەن گرووپە چەکدارەکان، بۆ دەزگا و بەرپرسە ناوبراوەکانی سەرەوە جەختی کردووتەوە کە چاودێر خۆی بە پارێزوانی پێگەو پشتیوانی لەمافی خەڵکی کورد دەزانێت و چاوڕوانە ئەوانیش لەبارەی مافی هاوڵاتیانی کوردی ئێڕان هەستیار بن و بەدواداچوون بکەن. چاودێر کە لەلایەن پارێزەری دڵسۆز لەم بوارەدا دامەزراوە، راپۆرتەکان لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەگوندی ئەربێلان لەورمێ پێگەیشتووەو لەم بەیانییەدا نووسیویە:

لە مانگانی دوایدا و بەتایبەت هاوینی ساڵی 1399، راپۆرتی زۆر بە نووسینگەی چاودێر گەیشتوون کە پیشان دەدات هاوڵاتیانی خاڵە سنووریەکان لەباکووری رۆژئاوای ئێڕان لەپارێزگای رۆژئاوا کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی تورکیا باجیان لێ وەردەگیردرێت و تووشی ئازار و هەڕەشە دەبنەوە لەلایەن ملیشیا جیایی خواز و تێرۆریستی پەکەکە و باڵە ئێڕانییەکەی واتە پەژاک دەبنەوە. ئەم کەسانە کە هاوڵاتی ئێرانی نین زۆر جار لەبارەی رفاندنی منداڵان لەلایەن پەژاک و گواستنەوەیان بۆ باکووری ئێڕاق بەمەبەستی شەڕ لەگەڵ تورکیا سکاڵایان تۆمار کردووە. نموونەی زۆری هەیە وەک رفاندن و کوشتن و باجگرتن لەهاوڵاتیانی کوردی ئێڕانی بە گشتی، پێشلکاری ئاسایشی گشتی و مافی هاوڵاتیان بەجاران بارەکانیان لەناوچە سنووریەکانی وڵاتەکەمان لەلایەن گرووپە چەکدار و تێرۆریستی کورد راپۆرت کراوە کە بەداخەوە بەگوێڕەی پێویست سەرنجی لەسەر نەدراوە.

لەنوێترینەکەیاندا گوندی ئەربێلانە کە یەکێکە لەگوندەکانی گوندەواری تڕگەوەر لەورمێ کەبۆتە قوربانی. ئەم گوندە 40 ماڵباتی تێدا دادەنیشن کە 120 کەسن، ئەم دوایانە بوونەتە قوربانی ئەندامانی چەکداری  پەکەکە و بە باجگرتن و لێدانی خەڵکی و هەڕەشە کردن لێیان، ئاسایش و ئارامیانیان تێکداوە و سەروەتەکەیانیان تاڵان کردووە. بەدواداچوونەکانی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان پێشینەی بابەتەکە و هەروەها راپۆرتی خەڵکی  پشان دەدات کە ئەم بکەرانە ئەندامانی پەکەکەن. بۆیە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران داوا لە بەرپرسیارەکانی پارێزگا و نەتەوەیی دەکات تا دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ سەندنەوەی ئاسایشی هاوڵاتیانی کورد بکات. پرسی  پەکەکە لەتورکیا وەک قەیرانێکە کە زیاتر لە 4 دەیەیە بە ئارمانجی شەڕی ناوخۆیی و جیاخوازی پەیوەندیەکی بە ئێڕانەوە نییە کەچی کوردانی ئێڕانیش قوربانی دەبن. پێم خۆشە پێتان رابگەینم کە پەژاک باڵی ئێرانی پەکەکەیە و لەژێر کۆنترۆڵی ئەودایە. هەروەها پێویستە سەرەنجی راپۆرتەکان لەسەربنەمای پەیوەندی هەندێک کەسی شاراوە لەتورکیا لەگەڵ پەکەکە و پەژاک بەمەبەستی تژی کردنی تێرۆر و نەئەمنی بۆ سنوورەکانی ئیران بدرێت. بۆیە شەڕی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پەکەکە پەیوەندی بە کوردانی ئێرانەوە نییە و پێویستە دەوڵەتی ئێران مسۆگەرانە پارێزوانی لە مافی کوردان وەک هاوڵاتی ئێرانی بکات و لەمبارەوە جیایی نەخاتە نیوان هاوڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەندی لەگەڵ دانیشتوانی سنوور.

 

بۆیە ئێمە وەک رێکخراوێکی مافی مرۆڤ کە دەیەوێت دەنگی خەڵکی کورد بە تایبەت لەناوچە سنوورییەکان بێت داواتان لێدەکەین بە تواناوە پارێزوانی لەخەڵکی کورد بکەن و پێش لە تاڵانکردن و ئاسایش و منداڵانیان لەناوچە سنووریەکان لەلایەن تێرۆریستەکانەوە کە لەتورکیاوە دێنە نێو ئێرانەوە بگرن.

ئەنجوومەنی کارگێڕی چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان – 10ی خەزەڵوەری 1399 / 31 ئۆکتۆبەری 2020

فوری/ بیاینه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران در مورد نقض حقوق شهروندی اهالی روستایی در ارومیه

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب