کێشەی خێزان بۆتە هۆی ئەندامێتی موژدە خۆڵامی لەپەژاک دا

  • ۲ سال قبل

“موژدە و کچەکەی زۆر گرێداروی یەکدی بوون و ئەمە بووە هۆی سەردانی کێشەی دەروونی لە کچەکەمدا . چەندین جار وتی گەر کچەکەم بۆ نەێنن ئەوە لەماڵ ڕادەکەم یا خۆم دەکوژم.

لەبیرمە شەوێک تا ڕۆژ جلی کچەکەی لە باخەڵ کردبوو و کاتێک کە شەو خەوتبووین بە پەتێک خۆی لە بۆڕیەک هەڵواسیبوو و ویستبووی خۆی بکوژێت بەڵام بەختەوەرانە پەتەکمان پچڕاند و ڕزگارمان کرد.”

ئەمانە بەشێک لە قسەکانی دایکی موژدە خۆڵامی ئەندامی پێشووی پەژاک لە گەڵ چاودێر بووە کە پیشان دەدات یەکێک لەگرنگترین هۆکارەکانی تەڤلی بوونی هێز لەم جۆرە گرووپانەدا کێشەی خێزانییە.

لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوون و هەڵبەت شێوەی ئەندامێتی لەپەکەکە و پەژاک زۆر باس کراوە. ئاستی ناگونجاوی خوێندن، کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان و بەگشتی ژیانی سەخڵەت و ناگونجاو کە هەندێک لە ماڵباتەکانی کوردی ئێرانی تووشی بوون و بۆتە هۆی هەڵکشانی ئاستی ئەم دیاردە ناشیرینە.

منداڵانی وەها ماڵباتێک کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەروها گوشاری بێ هۆ و ناژیرانەی باوک و دایکیان ناتوانن هەڵگرن، بەدوای ڕێگایەک بۆ هەڵاتنن بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە بۆ پووچاوا دەڕون و ژیانی خۆیان و ماڵباتەکانیان کاول دەکەن.

ئەمانە داوێکی گونجاو و ئاسانن بۆ پەژاک تا بتوانێت لەڕێگای نمایش داین لەسەر هزریان ئایندە و ژیانێکی باشیان بۆ وێنا بکات و بە بەڵێنی پڕوپووچ و بێ بنەما، مێشکیان بخاتە ژێر کۆنترۆڵەوە و بە ئاسانی فریویان بدات.

بەڵام لەم نێوەندەدا هەندێک ماڵباتی کورد هەن کە لەنێو خۆیانەوە کێشەی هەیە پێکەوە و بۆیە دەتوانن زیاتر لە کەسانی دیکە زەمینەی سەرهەڵدان لەمنداڵان و گەنجان دا بڕەخسێنن.

پەیوەندی شل و لۆقی نێوان دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیاندا و نەبوونی هەڵسوکەوتی گونجاو لەگەڵ یەکتری دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دۆخی دژواری دەروونی بۆ منداڵان و بەرەو بڕیاری ناژیرانە و بەسۆز هانیان دەدات.

لەلایەکی دیکەوە سەرنج نەدانی تەواو بە ویست و داخوازی نێوان هاوسەرەکان و لەوانەی تێنەگەیشتنی ناگونجاو لە دۆخی یەکتر و هەڵبەت زۆرێکی دیکە لە هۆکارەکانی دیکە دەتوانێت ببێتە هۆی لێکترازانی ژیانی هاوسەران.

لەهەموو ئەم نموونانەدا وزەیەکی خەوتوو ئامادەیە بۆ ئەوەی کەسانی زیان بەرکەوتوو لەم کێشانە بە کەسانێک وەک دانا ئەحمەدی و موژدە خۆڵامی زۆرتر ئاگاداری خۆیان بن تا کەسانێک وەها کیشەیەکیان هەیە نەکەونە نێو ئەم چاڵە و تووشی گرووپە چەکدار کوردیەکان نەبن.

بۆیە هیوادارین بەرپرسانی ئێران لەمەڕ چارەسەرکردنی ڕێشە و هۆکارەکان تەڤلی بوون لەنێو ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان دا بۆ نێو پەژاک هەنگاوی گرنگ و ڕژد هەڵبگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب