ڕەوابوونی پەیوەندی لەگەڵ ژنانی پەکەکە بۆ سەرکردەکانی/ عەلی حەیدەر قەیتان کێیە؟

  • ۲ سال قبل

چاودێر لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە قسەی کردووە و ئەوانیش هەندێک شتیان لەبارەی فەرماندەکەنی وەک لەیلا عەفرین، حەسەن مەحمودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف و ئازاد هەوراز و بۆزان تەکین وتووە و ئێستا هەندێکی دیکە لەو دابڕاوانە پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خوازیاری بابەتی زۆرتر لەم بوارانەوە بوون.

ئەم دیمانە لەبارەی ئازاد هەوازە کە ئەندامێکی دابڕاو بۆمان باس دەکات.

دەقی دیمانەکە:

خۆتان بناسێنن و باسی عەلی حەیدەر قەیتانمان بۆ بکەن.

ناوم شاهۆ ئازادە و ئەندامی دابڕاوی پەکەکەم و ئستا سەرقاڵی ژیانی ئاسائیم.

عەلی حەیدەر قەیتان خەڵکی دێرسمە و عەلەویە، یەکێکە لە سەرکردەکانی پەکەکە و هەڤاڵی نێزیکی ئۆجالانە.

دێرسێم ناوچەیەکە کە بەتورکی پێ دەڵێن تونجەلی.

دوات چیرۆکی سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژی عەلەویەکان بە دەستی تورکیا لەسەردەمی ئاتاتۆرک دا زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچە نێوی منداڵەکانیان نا کەماڵ و ڕۆشتن بۆ ئەورووپا.

لەبارەی چۆنییەتی تەڤلی بوون و تەمەن و دەرون و تایبەتمەندیەکانیەوە بۆمان بڵێ.

یەکەمجار لە خنێرە بینیم ردێنی بڵند و باڵایەکی کورتی هەبوو و بەتورکی قسەی دەکرد.

وانەی مێژووی پەکەکەی لە پەروەردەی ئایدیۆلۆژیک و ڕامیاری و وانەی ڕاستی ئۆجالان دەگوتەوە.

ناوبراو لەو کەسانە بوو کە لەسەرەتاوە لەگەڵ ئۆجالان لەسەرتای پەکەکەوە هەبووە. بەڵام بۆ ئەمەم وت؟ چوونکە میدیاکان دەڵێن لە هێرشی ئاسمانیدا کوژراوە بەڵام پەکەکە هێشتا هیچی لەبارەیەوە نەنووسیوە.

قەیتان کەسێکی لیبراڵ و بناژۆخوازە و لەگەڵ کەس لێکناکات. زۆرتر گۆشەگیرە. تەنانە لەگەڵ پاسەوانەکانی خۆشی هەڵسووکەوتی ناخۆشە تا ئاستێک کە یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی کوشت.

زۆر قسە لە پشت سەریەوە دەگوترێت، بەسەرهاتی ئەوینی لەگەڵ سەحەر و تەنانەت کەسیرە یڵدرم بەشیک لەو قسانەنە.

لەبارەی چۆنییەتی گەشەکردنی لەنێو پەکەکە دا بڵێ.

سەرەتاوە لەنێو پەکەکەدا هەبووە و دامەزرێنەریە. زۆرتر گۆشەگیرە و کەمتر تێکەڵی کۆمەڵ دەبوو.

وەک وتم ڕدێنی بڵندی هەبوو. من پرسیارم کرد بۆ کورتی ناکاتەوە وتی بە بۆنەی دیلی ئۆجالان وەک دەروێش و موریدی ئەوە.

سەرەتا دەوری لە پەکەکەدا بەس نمایشێک بوو هەموو ئیشەکان بە دەست جەمیل بایکەوە بوو وێڕای ئەوەی کە دەیانگووت لە ئۆجالان گەورەترە مەبەستم لەبواری تەمەنەوەیە.

بیرەوەریەکت لێی هەیە

بەڵێ لە پەروەردەدا بووین پێکەوە نانی نیوڕۆمان دەخوارد و لەو کاتە دەڕۆشت بۆ ماسی گرتن لە لۆلان و تەنیا بوو کەسێکی پی پەسەند نەبوو و کێشەی هەبوو لە گەڵ پاسەوانەکانی.

کاتێک گەڕایەوە ماسیەکی بە من دا و وتی بۆم ئامادە بکات و منیش وتم بە چاوان. بەڵام نەمدەزانی چۆن و خراپ بوو. قسەی پێ وتم و من لەو کاتەوە تێگەیشتم کە لەنێو پەکەکەش دەبێت ڕێز بۆ سەرکردەکان دابنێیت و گەر زۆر ڕێزیان دەگریت لەخۆ بایی دەبن.

ماوەیەکی زۆر لەپەکەکەدا بوویت چ شرۆڤەیەکت لە ڕامیاری ئەم گرووپە هەیە؟

جیاوازی خستن لەنیوان مرۆڤەکان و پلەدار بوون یا نەبوو، یەکسانی و دێمۆکراسی و تەنانەت بێ ڕێزی لەنێوان ئەندامان لەبەرانبەر یەکدی زۆر بەرچاو و ڕوونە.

من قەت ئەو قسانەی قەیتان پێکردم لەبیریان ناکەم. هەڵبەت ئەوەش بڵێم کە ئەو بەس ڕواڵەت بوو. بوون و نەبوونی هیچ جیاوازیەکی نەبوو و بۆیە نە پەکەکە و نە تورکیاش شتێکی زۆریان لەبارەی کوژرانیەوە نەگوت.

هەموو بەرنامەکان لەدەستی جەمیل و دورانە و بۆ نمایش کردن دەیبەن بۆ ئەم لا و ئەولا.

خۆشی هومووی ئەمانەی دەزانی بەس چارەی نەبوو.

قەیتان زۆر ڕیلاکسە لەگەڵ ژنان و دەستی لەسەر مل دادەنان و چناکەیانی دەگوشی، لەکاتێکدا ئێمە نەماندەوێرا چاویشیان لێ بکەین، چونکە ئەوان سەرکردەی پەکەکە بوون و ژنان بۆیان ڕەوا بوو و بۆ ئێمەش ناڕەوا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب