چارەنووسی منداڵانی سەربازی وەک هەدی تەهایی کوژران لە شەڕدایە بۆ پەکەکە

  • ۲ سال قبل

لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوونی و شێوەی تەڤلی کردنی پەکەکە و پەژاک قسەی زۆرمان کردووە. ئاستی ناگونجاوی خوێندن، کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان و بەگشتی ژیانی دژوار و ناگونجاو کە هەندێک لە ماڵباتە کوردەکانی ئێران هەیانە دەبێتە هۆی هەڵکشانی ئەم دیاردە ناخۆشە.

منداڵانی وەها ماڵباتێک کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و گوشارە بێ هۆ و بنەماکان و نالۆژیکییەکانی باوک و دایک ناتوانن هەڵگرن بەدوای ڕێگایەک بۆ هەڵاتنن بەڵام نازانن کە بۆ هیچستان دەڕۆن و ژیانی خۆیان و ماڵباتیان ڕەش دەکەن.

ئەمانە داوێکی گونجاون بۆ پەژاک تا بتوانن بە نمایش لەسەر هزریان ئایندەیەکی باشتریان بۆ وێنا بکەن لەنێو گروپ و بە بەڵێنی پڕو پووچ مێشکیان دەخنە ژێر کۆنترۆڵیان و فریویان دەدەن.

بەڵام لەم نێوەندەدا بە پێی بۆچوونی زۆرێک لە کارناسان ئەرکی پەژاک دابینکردنی هێزی مرۆیە بۆ پەکەکە تا بەڵکوو بتوانێت بە شێوەیەک کەمیەکان قەرەبوو بکاتەوە.

نموونەی هەدیەی تاهایی کە لەتەمەنی کەمتر لە ۱۸ ساڵ تەڤلی پەکەکە و پەژاک بووە دۆخێکی دژواری لە بەردەمدایە کە ئەزموونی بکات و ژیانی زۆربەیان کورتە و لەگەڵ کوژرانیان ژیانیان کۆتایی پێدێت.

گەنجان و جوانانی وەک هەدیە تاهایی تەڤلی ئەم گرووپانە دەبەن هەندێک مەیل و حەزیان هەیە کە بۆ تەمەنی ئەوان سرووشتییە، بەڵام لە ڕوانگەی سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکەوە قەدەخەیە و نابێت هیچ جۆرە پەیوەندیەکی سۆزداری لەنێوان پیاوان و ژنانی ئەندام دا بوونی هەبێت.

ئەم جۆرە کردەوانە دژی مافی مرۆڤن کە پەکەکە لەبارەی هاوڵاتیانی کورد بە ناوی ئازادی و تێکۆشان بۆ کوردان ئەنجامی دەدەن کە جێگای داخ و کەسەرە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ماڵباتەکان قوربانی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵ سەرباز لە نێو ئەم گرووپانە خاڵی هاوبەشیان زۆرە وەک نیگەرانی لە زیان بەرکەوتنی دەروونی کە دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی منداڵەکانیان تووشی دەبن.

ئەندامانی پەژاک لەڕێگای ڕفاندن یا هەڵخەڵەتاندنی کەسانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ هێزی پێویست بۆ پەکەکە تەڤلی دەکەن و لە ئەنجامدا دوای بەکارهێنانیان لە شەڕە بێ کۆتایەکاندا و دوای چەند ساڵ، هەواڵی کوژرانیان بە ماڵباتەکانیان ڕادەگەینن.

ماڵباتی قوربانیان لە دیمانەکانیاندا لەگەڵ چاودێر جەختیان کردۆتەوە کە ئەم هەڵسوکەوتەی پەژاک دەبێتە هۆی زیانی دەروونی زۆر بۆ ئەندامانی ماڵباتەکانیان و ژیان بۆیان دژوار دەکات.

جا ئێستا پرسیار ئەمەیە کە بۆ هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە مەڕ ئەم کردارانە و هەڵسووکەوتی دژ بە مافی مرۆڤی پەکەکە هەڵوێست نانوێنن و پێش لەو کردەوە دژ مرۆیانەی ناگرن؟

لەلایەکی دیکەوە دەبێت ئاماژە بە ئەرکی بەرپرسانی ئێران لەمبارەوە بکرێت کە گەر بەرنامە و هەنگاوێکی بەکاریگەریان لەم پێناوە هەڵنەگرتووە، ناکرێت چاوەڕوان بین کە چیرۆکی ژیانی هەدەی تاهایی جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە.

لەکۆتایدا، بەرپرسانی ئێران و هەڵبەت بەرپرسانی پارێزگا دەبێت سەرنج بخەنە سەر ئەم خاڵە گرنگە کە گەر ئەم مەرجە درێژەی هەبێت و هەنگاوێک نەنێن، بە لەبەرچاوگرتنی کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە زۆرێک لەماڵباتە ئێرانییەکان تووشی بوون، گرووپە ملیشیاکانی سەرەوە لەو دۆخە لەبەرژەوەندی خۆیان کەڵک وەردەگرن و ماڵباتی زۆرتر گیروودەی دیاردەی منداڵی سەرباز دەبن کە ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵکشانی کێشەکان لەناوچە کوردنشینەکان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب