چارەنووسی خۆشک ۱۲ ساڵانی “کەوسەر مەحموودی” لەپەژاکدا چی دەبێت؟

  • ۲ سال قبل

کرداری گرووپە ملیشیا سەربازیەکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە لە کنوانسیۆنی ژنێڤە کە داویانە لەمەڕ بەکارنەهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵان و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی گرووپەکانی وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری بێت بۆ کورد کە ئەمانە خۆشیان بە پارێزەری مافیان دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ماوەیەکە کە باسی منداڵ سەرباز لەلایەن پەکەکە/پەژاکەوە ورووژراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە ئەم گرووپە منداڵان و گەنجان لە ژێر تەمەنی یاساییەوە هەڵدەخەڵەتێنێت و چەکداریان دەکات.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی لەناکاوی کوژرانی ئەم منداڵانە ئەویش دوای چەند سال تێپەڕبوون لە مردنیان چییە؟

بە پێی ئامارێک کە لەم چەند ساڵەدا ڕاگەیەندراوە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی دەکوژرێن منداڵ سەرباز بوون.

چ شتێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم منداڵانە خێرا دوای چەندین مانگ تەڤلی بوون، میدیاکانی پەکەکە ناویان وەک کوژراوی شەڕ ڕادەگەینن؟

لەپشت ئەمەدا چ ڕاستییەک هەیە؟ ئایا پەکەکە هەوڵ دەدات کە لەڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە شووناسی منداڵەکان لەناو ببات تا لە چالاکی نهێنی دا بەکاریان بێنن؟

بە پێی کام داب و نەریت و ژیربێژی دەکرێت پەسەند بکرێت کە گرووپێکی ملیشیا وەک پەکەکە/پەژاک بێگاری بەکچانی ۱۲ ساڵ دەکات و تەڤلیان دەکات و بۆ ئارمانجەکانی و بەرژەوەندیەکانی بەکاریان دێنێت؟

ئەوەی کە چارەنووسی ئەم کچە تەمەن خوارە چ دەبێت و چۆن هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت لەو کاتەی کە نێو گرووپدایە پرسیارێکی گرنگە کە بەڕاستی خەمی ڕۆژانەی ماڵباتی مەحموودیە.

ئایا پەژاک کەڵک لەشیلان مەحموودی وەک سەرباز لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا لەسوریا و ئێڕاق وەردەگرێت؟

ئایا ئەویش وەک کچان و ژنانی دیکە لەپەژاک ڕۆژانە دەبێت ئیشی دژوار و پڕووکێنەر ئەنجام بدەن؟

ئایا سەرکردەکانی پەژاک گرنگایەتی دەدەنە داهاتوو و چارەنووسی ئەو کچانی تەمەن خواری دیکە لەنێو پەژاکدا؟

بە پێی کرداری ساڵانی ڕابردووی پەکەکە/پەژاک وڵامی ئەم پرسیارانە زۆر ڕوونە و پێویستی بە باسکردنی وردەکاری پرسەکە نییە.

بەدڵنیایەوە کەوسەر مەحموودی کە ئەوڕۆکە گەڕاوەتە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی لە هزری چارەنووسی خۆشکەکەیدایە و  ئەوەی کە خۆشکەکەی تەڤلی ئەم گرووپە بووە و ژیانی لە ڕێڕەوێکی نادیاردایە، لەژێر گوشاری دەروونی دایە.

بەڵام بە یارمەتی ئەم ماڵباتە و کەسە “شیلان مەحموودی” کە کاتی تەڤلی بوونی ۱۲ ساڵی بووە، دەزگاکانی مافی مرۆڤ چیان کردووە؟

ئایا بەس بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە تەواو نییە بۆ ئەوەی کە لەدادگایەک دا دادگایی بکرێن؟

دادگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی وەک ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بۆ ئەمە چیان کردووە؟

داواکارین کە هەر کەس و دەزگایەک کە ئاگاداری چارەنووسی نادیاری شیلان مەحموودیە لەنێو پەژاک لەگەڵ چاودێڕ باسی بکات تا ئێمە وەک پێشوو بتوانین دۆخی منداڵانی سەربازی ئەندامی پەکەکە و پەژاک و هەڵىەت ماڵباتەکانیان کە قوربانی ڕامیاری ئەم گرووپانە بوون، ڕوون بکەینەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب