پەیامی ڕوونی ماڵباتی “سیامەک ئەحمەدی”یەکان بۆ سەرکردەکانی پەژاک چییە؟

  • ۲ سال قبل

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەو ژمارە زۆرەی کوردی ئێرانی کە تێکلاوی ئەم بابەتەن ماڵباتی سیامەک ئەحمەدین.

وەک باوکی سیامەک لەدیمانە لەگەڵ چاودێر وتوویە، ماڵباتەکەی دوای کوژرانی یەکێک لە کوڕیکانی کە برای سیامەک بووە و ئەندامی یەکێک لە گرووپە ملیشیا کوردیەکان بووە، بەتەواوەتی لێکترازاوەو و تێکچووە.

گەرچی ئەم ڕەوتی جێگیر بوونی ملیشیا تێرۆریستیە کوردیەکان لە هەرێمی کوردستان گونجاو نییە و نامرۆیانەیە و دژی جاڕنامەکانی نێودەوڵیەتییە، بەڵام لە هەمان کات دا هیچ یەک لە کۆمەڵگەکانی مافی مرۆڤ ناڕزایەتی لەمەڕ ئەمە دەرنابڕن و هەنگاوێک نانن.

میدیاکانیش کە وەک بڵێیت ئەمە زۆر بۆیان گرنگ نییە و زۆر سنوردار و کەمن کەسی وەها کە لەمیدیاکاندا لەبارەی ئەم بابەتەوە بە ڕوونی بنووسن.

ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی لەلایەن پەژاک و گرووپە ملیشیا تێرۆریستە کوردیەکانی ئێرانی جیگیر لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەام خۆیان لەبێ ئاگایی داوە لەمەڕ چارەنووسی ئەو منداڵانە چوونکە ئەم گرووپانە ئاستەنگن لە پێش پەیوەندی لەنێوان منداڵان و خێزانەکانیان.

بەڵام بە پەرۆشتر ئەوەی کە تەنانەت هەواڵی کوژرانی منداڵانیش بە ماڵباتەکانیان ڕاناگەینن، یا بە ئەنقەست و بە پێی ڕامیاریەکی نامرۆیانە، ساڵانێک دوای کوژرانیان ماڵباتەکانی ئاگادار دەکەنەوە.

لەوانەی بەم هۆیەوەیە کە ماڵباتی سیامەک ئەحمەدی و خێزانەکانی دیکە پەیامێکی ڕوونیان هەیە بۆ سەرکردەکانی پەژاک و ئەوەش ئەوەیە: “خودایا لەبەر گەورەیی خۆت سەراوژێریان بکەین کە وا منداڵی خەڵکیان قوربەسەر کردووە، قەت نازانم منداڵەکەم لەکوێیە؟”. بەڵێ، ڕق و قینی قووڵ لە ڕامیاری و ڕەوتی سەرکردەکانی پەژاک لە نێو ماڵباتی کوردی ئێرانی دا شەپۆل لێدەدات و ئەمانە بەنفرەت کراوترین مرۆڤەکانن لای کوردانی ئێران.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب