پەکەکە چۆن کەسانی وەک هادی ئەمینی لە شەڕی دژی تورکیا بەکار دەهێنێت؟

  • ۲ سال قبل

تاکتیکی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک لەبەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنە لە کنوانسیۆنی ژنێڤ لەمەڕ بەکارنەهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ واژۆان کردووەیە. لەوانە بکرێت هەلخەڵەتاندنو و ڕفاندنی گەنجان، و منداڵان و دواتر چەکدارکردنیان بەمەبەستی بێگاری کردن بۆ گەیشتن بە ئارمانجی سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک تەنیا دەسکەوتیان بێت بۆ گەلی کورد.

لەڕاستی دا ئەمە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی ئەنجامی دەدەن و سوورن لە سەری.

لەم پێناوەدا هادی ئەمینی بە نازناوی لەهەنگ بڕیار هەرگیز وێنای نەدەکرد کە ڕۆژێک بگات لەتەمەنی منداڵیدا لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا بکوژرێت. ناوبرو لە دووی ژووئیەی ۲۰۱۷ لە دێرسێم کوژرا.

لەڕاستیدا پەژاک دەیەوێت کەڵک لە کوردانی ئێران بۆ شەڕ لەدژی تورکیا کەڵک وەربگرێت. بەڵێ بەداخەوە هادی و منداڵانی دیکە کەمتر لە ۱۸ ساڵیان بوو کە هەر هەموویان لەلایان پەژاکەوە ڕفێندراون یا بە بەڵێنی جیاواز و پڕوپووچ هەڵخەڵەتێنراون و تەڤلی کراون.

بە چاوخشکاندنێکی ڕاست بینانە و بەربڵاو ئەم کەسانە بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن پەکەکە لەو ناوچانەی کە سەربازێکیان بۆ شەڕکردن لەدژی تورکیا نییە و لەئەنجامدا لە سوریا و ئێراق و تورکیا دەکوژرێن.

لەلایەکی دیکەوە، زیانی ئەم گرووپە بەس کورت ناکرێتەە بەو کەسانەی کە بەزۆر دەیانێرێت بۆ گۆڕەپانی شەڕ بەڵکوو ماڵباتەکانیش تووشی زیانی هزری و دەروونی دەکات و ژیانیان دژوار دەکات. ئەم ڕامیاریەی پەکەکە و پەژاک پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کوردی ئێرانە کە دژی بەڵێنامەکانی کنوانسیۆنی نێودەوڵەتین، بەڵام بەداخەوە دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لەمبارەوە ناڕزایەتی دەرنابڕن و بێدەنگیان لەمەڕ ئەم پرسانە هەڵبژاردووە.

هەروەک باسمان کرد بەکارهێنانی منداڵانی سەربازی کوردی ئێرانی لە شەڕ لەدژی تورکیا یەکێک لە ئەرکەکانی پەژاکە کە بۆ پەکەکەی دەکات.

ماوەیەکە کە باسی منداڵانی سەرباز لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە لەبەر باسە، بەڵام گرنگتر لەمە ئەو گرووپە منداڵا و گەنجانەن کە تەمەنیان خوار تەمەنی یاساییە و هەڵدەخەڵەتێنرێن و چەکدار دەکرێن.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی کوژرانی لەناکاوی ئەم منداڵانە دوای چەند ساڵ لەمردنیان چییە؟

بە پێی ئامارەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی زیاتر لە ۵۰ لەسەدی کوژراوەکان منداڵن. چی دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم منداڵانە خێرا دوای چەند مانگ ئەندامێتی لەلایەن میدیاکانی پەکەکەوە وەک کوژراو ناویان ڕابگەیندرێت؟

لە پشت پەردەی ئەم هەواڵانە چ ڕاستییەک شاردراوەتەوە؟ ئایا پەکەکە هەوڵ دەدات کە لەڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵانەوە شووناسیان لەناو ببات و لە چالاکییە شاراوەکاندا بەکاریان بێنێت؟

هیوادارم کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەمەڕ بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە هەنگاوی بە سەرنج هەڵگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب