منداڵانی ون بوونی کوردی ئێرانی/ داود ئۆسمان پوور خەڵکی ماکۆ

  • ۲ سال قبل

بە پێی زانیاریەکانی چاودێر کە پشتڕاست کراونەتەوە داود ئۆسمان پوور بە نازناوی ئاگری چیا خەڵکی خۆیە.

بە پێی ئەم زانیاریانە، ناوبراو لە ماکۆ لەدایکبووە، ناوی باوکی سەعید و ناوی دایکی زیوەرە.

ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۱۰ بە شێوازی ناباو کە تایبەت بە گرووپە ملیشیاکانە لە خشتە برا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو کاتەوە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە لەبەردەست نییە.

چاودێر هەوڵ دەدات تا زانیاری زۆرتر بخاتە دەست و کە وا بوو ئەوە بڵاو دەکاتەوە بۆ ماڵباتەکانیان و چالاکانی مافی مرۆڤ، هەروەها داوا لەو کەسانەش دەکات کە لەم بارەوە زانیاریان هەیە یارمەتی بدەن و پەیوەندی بکەن.

شایانی باسە کە دەگوترێت لە ۲۰ی جولای ۲۰۱۷ کوژراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە ئەمە بسەلمێنێت و تەرمەکەشی لەبەردەست نییە.

پێشتر چاودێر بانگهێشتێکی بڵاو کردبووە کە تێدا داوای یارمەتی لە دەزگا و کۆڕەکانی مافی مرۆڤ کردبوو بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب