شەڕکردنی “ئەمین گۆنبەد”یەکان لە سوریا هەنگاوێک لەپێناو پێشلکاری مافی مرۆڤە

  • ۲ سال قبل

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەم ماڵباتە کوردانە کە قوربانی ئەم ڕامیاریەی پەژاک بووە ماڵباتی ئەمین گۆنبەدیە.

وەک براکەی ئەمین بە چاودێری وت، ئەمین منداڵێکی گوێڕایەڵ و زیرە بوو لە خوێندن دا و لەگەڵ خوێندنیش ئیشی دەکرد”.

ئەو لەدرێژەدا ئاماژەی بە هۆکاری دابڕانی ئەمین دەدات و دوڵێت: “بەداخەوە بە هۆی دۆخی خراپی ناوخۆی ماڵبات و ئەو ناکۆکییانە کە هاتە پێشەوە بۆ ئەمین خاڵی دەستپێکردنی دوورکەوتنەوە لە خێزان بوو.”

ئەمە هەر ئەوە خاڵەیە کە چاودێڕ زۆرجار هۆشداری لەمەڕ داوە بە بەرپرسانی چاندی وڵات و لەوە گرنگتر بەرپرسانی پارێزگا دەبێت بەمەبەستی ڕواندنەوەی ناکۆکی لەنێو ماڵباتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەرنامەیان هەبێت و هەنگاو بنێن.

کێشەی ماڵباتی دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لە خێزانەکانیان و سرووشتییە کە لەوەها دۆخێکدا وڵامی ئەرێنی دەدەنەوە بە هەر جۆرە دڵسۆزی و سۆزێک لەدەرەوەی ماڵبات و بەڵێنەکان کە پێیان دەدەن و بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی تەڤلی بوونیان و گرووپە ملیشیا تێرۆریستە کوردیەکانیش کەڵکی خراپ لەم بابەتە وەردەگرن و زەمینەیان بۆ ڕەخساوە.

بەڵام خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بەکارهێنانی منداڵان لە تەمەنی ئەمین گۆنبەدی وەک هێزی شەڕکەر و سەرباز لە گۆڕەپانی شەڕ لە سوریا و تورکیا بە دڵنیایەوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە دەبێت لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب