سەرکردەکانی پەکەکە بە تورکی قسە دەکەن و باسی ئازادی بۆ کوردان دەکەن

  • ۲ سال قبل

پێویستە لە ساڵڕۆژی ۱۵ی سۆبات باسی دەوری پەکەکە و باڵەکانی لەکوردستان بکەین.

هەموو جووڵەی چەپ گەرایی لەتورکیا لەلایەن پەکەکەوە لەناو بردراوە و سەرکردەکانی خراونەتە گرتووخانە.

ئۆجالان لەو ساڵانەی کە چەپەکان لە تورکیا دژی سیستم بوون لەگەڵ هەڤاڵانی خۆی لەوانە کەمال پیر و خەیری کەوتنە گرتووخانەوە بەڵام سەیر ئەوەی کە دوای شەش مانگ ئازاد کرا و هەڤاڵانی دیکەی لە گرتووخانە مردن.

جا پرسیار ئەوەیە کە چۆن ئۆجالان ئازاد بوو وێڕای ئەوەی کە بەڵگەی زۆریش لەبەردەست بوو بۆیەی ئەم بابەتە هێشتا ناڕوونە.

بەم پێیە دەکرێت بگوترێت لەوە بەدواوە ئۆجالان ڕاستەوخۆ هاوکاری هەبووە لەگەڵ میت دا.

هەمووی ئەم هێمانە پێمان دەڵێت کە ئۆجالان و پەکەکە گەورەترین خزمەتکاری تورکیایە. ئەوان زۆر بە ئاسانی بە کشانەوەیان لە سوریا و ئێراق وەک ڕێکەوتنی نەتەوەیی تورکیا و ئۆسمانی یارمەتیان دان، هەموو گرووپە چەپەکانیان لەناو برد و خۆیان بەهێز کرد.

هەروەها بە ڕفاندنی منداڵانی کورد، چەکدارکردنیان و لە ئەنجام دا بەکوشت داینیان بە ناوی کورد و کوردستان گەورەترین خزمەتیان بە تورکیا کرد.

بۆ خۆی بەڵگەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبارەی پەکەکە لەو ساڵانەدا پیشان دەدات کە پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراوە کە لە لەدژی جەمسەری کمۆنیستی یا سۆڤیەت بەکاریان بێنێت.

پوک یا بزووتنەوەی چەپ لە تورکیا وردە وردە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی میت و حەقی قەرار کە ئۆجالان پەکەکەی لەیادی ئەو دا دامەزراند و زۆرێک بڕوایان وایە کە پەکەکە بۆ خۆی کوشتوویە.

هەرچەند پەکەکە بە دروشمی مارکسیستی و لنینیسم و دژە سەرمایەداری دەستی پێکرد، بەلام ئۆجالان لە گرتووخانە لەڕێگای خوێندنی پرتووکەکانی موری بوکچین نووسەرێکی ئەمریکی لەڕووی نووسیەوە و سیستمی دێمۆکراسی لەسەرەوە دانا. لەوانە خۆسەری کوردستانی سوریا.

ئۆجالان هەر ساڵ لە نەورۆژدا نامەیەک بۆ خەڵک دەنووسێت تا ئەوان بیگەینن بە گوێ خەڵک.

ئەو کە پەیوەندی باشی لەگەڵ میت هەیە تەنانەت بۆتەهۆی ئەوەی کە سەرکردەکانی هەدەپە بکەونە گرتووخانە و هەدەپە لاواز بێت.

بەهێما کردنی ئۆجالال لەلایەن سەرکردەکاندا بەڕچاوە و گەر پشت پەردەکانی ئمرالی ، میت و قەندیل بابەتی دیکە لەخۆ دەگرن.

ئەوڕۆکە پێشڤەچوونی تورکیا لەنێو خاکی سوریا وتا قووڵایی ۵۰ کیلۆمەتری خاکی کوردستانی ئێراق و شنگال مووسل و کەرکووک بۆ هەموو کەس ڕوونە.

جگە لەوانە، سەرکردەکانی پەکەکە بە ڕامیاری بەکارهێنانی مندالان لەنێو ئەم گرووپ و باڵانەیدا لەمەڕ ڕفاندنی منداڵا و هەڵخەڵەتاندنی مندالانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بە ڕژدی و بەرنامەی بەربڵاو هەنگاوی گەورە دەهاوێژن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب