زۆلکەیف کێیە؟/ چارەنووسی ئەوانەی کە دژی “پەکەکە و ئۆجالانن” چی لێ دێت؟

  • ۲ سال قبل

دوا بەدوای دیمانەی چاودێر لەگەڵ هەندێک لە ئەندامە دابڕاوەکانی پەکەکە و باس لەبارەی هەندێک لەفەرماندەکانەوە وەک لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە و دڵخواز بینگۆل، هەندێکی دیکە لە ئەندامە دابڕاوەکان پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خوازیاری بابەتی زۆرتر بوون لەمبارەوە.

ئەم دیمانەیە لەبارەی فەرماندەیەکە بە ناوی زۆلکەیف کە ئەندامێکی دابڕاو باسی لێوە دەکات.

دەقی دیمانەکە:

سەرەتا خۆتان بناسێن، خەڵکی کوێن و لە کەیەوە دابڕاون لە پەکەکە و لەبارەی زۆلکەیفەوە کە فەرماندەی ئەو گرووپە بووە بۆمان باس بکەن.

نازناوی من شاهین ماکۆیە و ساڵی ۲۰۱۲ لە پەکەکە دابڕاوم.

بۆ پەروەردە بردمانیان بۆ گارە و من یەکەمین جار بوو ئەوێم دەبینی کە بەرپرسی کەمپەکە تێکۆشین و مێرخاس بوون. زۆلکەیت وانەی مێژووی دەوتەوە.

لەبیرمە کە لەبارەی سڕینەوەی دژبەرانی ناوخۆی ڕێکخستن لەنێو پەکەکە دا باسی بۆ دەکردین کە چۆن گرووپی دژبەریان سڕیوەتەوە. لە بنەڕەت دا ئاگاداری و هەڕەشە بوو بۆ ئێمە کە نوێ تەڤلی بووینە.

دێرسێم و خەڵکەکەی بە هۆی گوشار و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لەسەردەمی ئاتاتورک کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا ئەویش یەک لەوانە بوو.

زۆلکەیف لەئەورووپاوە تەڤلی ببوو و ڕۆشتبوو بۆ سوریا بۆ لای ئۆجالان.

ڕەوتی جوولە و پێشکەوتنی ئەم فەرماندە چۆن بوو و لە چ بەشێکدا چالاک بوو؟

وەک باسم کرد لە بواری پەروەردەدا سەرقاڵ بوو و وانەی مێژووی دەگووتەوە. شوێنی خزمەت کردنی گارە بوو. چوونکە گارە زۆرترین کەمپی پەروەردەی لێیە. منیش دوای تەواوبوونی خولەکە لەوێ مامەوە و لەنێو گرووپێکی ۱۵ کەسی دا.

زۆلکەیف لە مێژووی پەکەکە باسی لە سەمیر و باقی دەکرد بەڵام نەیدەگوت بۆ سڕداونەتەو چونکە بۆ خۆی سەمیری کوشتبوو.

بەم هۆیەوە زۆلکەیف چەند ساڵێک لە گرتووخانە دا بووە و دواتر هاتۆتەوە نێو پەکەکە و لە کۆمیتەی ناوەندی جێگای خۆی گرتووە.

سەیرە گەر زۆلکەیف ئێرانی بایا و لە گرتووخانە ئازاد بوایا پەژاک سەری سوڕدەما و پێ دەگوت سیخۆڕ.

شتێکی وەها نەبوو بەڵام لەنێو هەموو ئیشەکاندا بوو، بە جۆرێک لە لایەن جەمیل بایکەوە دەوری سیخۆڕی لە بەشە جیاوازەکان و داینی ڕاپۆرت بۆ قەندیلی پێ سپێردرابوو و خوی بە پارێزوانی پەکەکە دەزانی.

ئەمەش بڵێم کە زۆلکەیف ماوەیەکیش لە دادگای سەربازیەکانی هەپەگەدا سەرقاڵ بووە.

بیرەوەریەکت لێی هەیە؟

بەڵێ یەکەم جارە رەزا ئاڵتوونم بینی کە نوێ دادگایی کرابوو و لە گارە بوو، زۆلکەیف زۆر گەرم و گۆڕ بوو لەگەڵی وەک بڵێی لەئەورووپاوە پێکەوە بوون و بۆخۆشی هەردووکیان خەڵکی دێرسێم بوون.

دواتر زانیم کە هەردووکیان دەورێکی چالاکیان لە تێرۆری دژبەرانی ناوخۆی ڕێکخستن دا لەناوخۆ و دەرەوە هەبووە.

شێوەی گولە تەقاندنی بە تایبەت بە دەمانچە دیار بوو کە لە تێرۆرکردن و سڕینەوەی دژبەراندا زۆر وەستا بووە و هەیە.

جارێک پرسیارم لێکرد چۆن سەمیرت کوشت وتی بە ئاسانی بەچەک ڕۆشتمە ماڵەکەوەی و کوشتم و ئێستاش گەر پێویست بکات دووبارە ئەم ئیشە دەکەمەوە.

لەکۆتاییدا گەر لەبارەی پەکەکە و پەژاک خاڵێک هەیە بۆ وتان فەرموون.

من ئەندامێکی ئێرانی لەنێو پەکەکە بوو کە پەژاک لە خشتەی بردم.

ئەوان دەیانگووت کە ئێمە دژی ئێران شەڕ دەکەین بەڵام وا نەبوو. من تا ئەو کاتە چەکەم نەبینیبوو و نە ئاگام لە گرووپی وەها هەبوو. بەس لە ناوچەیەکی سنووری ناویانم بیستبوو.

جارێکیش کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکان، بەزۆر مەڕێکیان لێ ستاندم دواتر وتیان بڵێ گورگ خواردوویە.

جاری دووم کە هاتن بۆ لام وتیان ناتەوێت داهاتوویەکی باش و ئیشێکی باشت هەبێت؟ من ترسابووم وتم بۆ نا؟

لەگەڵ خۆیان بردمیان و مەڕەکانیان بەرەڵا کرد و هیچیان بە ماڵەوە نەوت. کاتێک گەڕامەوە باوکم وتی کە دوای ڕۆژێک مەڕەکانمان بینتەوە.

بەکورتی ویستم بڵێم ئەوان زۆرترین کەڵک لەمنداڵانی ئەم ناوچە دەبەن وەک من کە هەنێردرام بۆ گارە و دواتر بۆ جودی لە تورکیا. خودا یارمەتی دام و لە مردن ڕزگارم بوو.

هەروەها ئەوەش بڵێم کە پەکەکە هیچ بیر و ڕایەکی دیکە جکە لەخۆی ناپەژرێنێت و دەڵێت پەسەندی ناکەم، بۆ نموونە سەمیر کە وتوویە باشترە لە ئۆجالان لەناو بردراوە.

لەلایەکی دیکە پەژاک بەس ئیشی تەڤلی کردنی هێزە بۆ پەکەکە کە لەکۆتایدا بە بیانووی شەڕ لەدژی ئێران تەڤلی دەکات و دەیانێرێت بۆ تورکیا و سوریا.

وادەزانم کە خەڵک چیتر باشی ناسیون و بڕوایان پێ ناکەن.

جێگای پەرۆشییە کە بڵێم زۆرێک لە ماڵباتەکان بۆ پێشگرتن لە ڕفاندنی منداڵەکانیان کۆچیان کردووە  بۆ شارەکان.

بەڕای من ئێران لەم بارەوە دەبێت بە ڕژدی دەرکەوێت و هەنگاو بنێت.

ئەوان هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و باجیان لێ دەستێنن و تەنانەت خوێندکاری ئائیینی گوندەکەی ئێمەیان لە پێش چاوی ژن و منداڵەکەی کوشت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب