دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی نوێی ئەنکەرە لە ئێڕاق و سوریا/ هەڵکشانی نیگەرانییەکان لەمەڕ ئاسایشی خەڵکی سڤیل

  • ۲ سال قبل

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا لەم هەفتانەی دوایی لە باکووری ئێڕاق لە دژی بنکەکانی پەکەکە زیانی لێکەوتووتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکان، فڕۆکەکانی تورکیا چەندین بنکەی پەکەکەیان لەناوچەی مەخموور و شنگال (شاخی کەرەجۆخ) کردووتە ئامانج.

هەروەها ئاماژە بە هێرش بۆ سەر دوو بنکە لە شاخەکانی شنگال و لەدەوربەری سوریا و هەروەها دوو هێرش لەناوچەی شیلا لە نیزیکی سنووری ئێراق و سوریا دراوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بوردمانانە زیانی گیانی و داراییان لێکەوتووتەوە.

پەکەکە لە لیستی ڕەشی ئەنکەرە و هاپەیمانە ڕۆژئاوایەکانیدایە و لەنێو پێرستی گرووپە تێرۆریستەکاندایە. لەساڵی ۱۹۸۴ لەدژی تورکی شەڕی چەکداری دەکات.

ئەردۆغان هەڕەشەی کردووە کە هەڕەشەی خاوێن کرنەوەی باکووری ئێراقی کردووە، پەکەکە بەوە تاوانبار دەکات کە ناوچە سنووریەکان وەک شوێنێکی دەستپێک بۆ هێرشەکانی بەکار دێنێت.

تورکیا لە وڵاتی جیرانی خۆی، سوریاش بوونی سەربازی هەیە بە بیانووی شەڕ لەدژی باڵی سوری پەکەکە.

هێرش و داگیرکاری

هێرشەکانی پێشتری تورکیا بۆ سەر خۆسەری دێمۆکراتیکی سوریا لەڕێگای جاشە توندئاژوەکانیەوە ئامانجی سڕینەوەی نەتەوەیی و بە تورک کردن ناوچە داگیرکراوەکانە. لەکاتێکدا کە تورکیا باسی ناوچەیەکی ئارام دەکات بۆ پاراستن، پێدەچێت کە زۆرتر لە هزری دەسەڵاتی هەردەمیانەی خۆی بێت لەناوچەکەدا.

ئەم شێوەیە لە ئێراقیش دووبارە دەکاتەوە. ژووئیەی ڕابردوو، تورکیا وتی کە خاوەنی ۳۷ بنکەی سەربازیە لەم ناوچە کە هەندێکیان ۴۰ کیلۆمەترە لەگەڵ سنوور مەودایان هەیە. ئێستا تورکیا بنکەی زۆرتری داناوە و جادەکانیشی پێکەوە بەستووتەوە.

ئەم سەربازی کردنە هاوڕێیە لەگەڵ تاکتیکی زەوینی سووتاو. ئابووری خۆجێی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای باخ و گۆزەی هەنگەکان و مەڕدارییە کە هەر هەموویان دەکرێنە ئامانجی هێرشەکان.

دەستە هەواڵنێرەکان ڕاپۆرتیان داوە کە زۆرێک لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. چەندین دۆنۆم دارستانیان سووتاندووە و بارهەڵگری کۆتە دارەکان دەگوازێتەوە بۆ ئەو بەری سنوور و وەک چێڵک بۆ سووتان دەیانفرۆشێت.

گوندە چۆڵکراوەکان و زیانی خەڵکی سڤیل

شاخەکانی ناوچەکە لە سەردەمی سەدام وەک ناوچەی قەدەخەکراو دەناسران و پێشمەرگەی یا شەرڤانی کوردی تێدا بوو. بوون لەنێو ئەم شاخانە هێشتاش قەدەخەیە، بەڵام بۆ ئەوانەی کە پێشتر پێیان دەگووت ماڵ.

بە قسەی گرووپی مافی مرۆڤ، دەستەی ئاشتەوایی خرستیانی(Christian Peacemaker Teams) ، پێکدادانەکان تا ئەوڕۆ نێزیکی ۴۰۰ گوندی چۆڵ کردووە و نێزیکی ۱۰۰ کەسی سڤیلیش کوژراون.

 

خەڵکی خۆجێی مەزندە دەکەن کە هێرش ئاسمانییەکانی تورکیا و فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان تا ئێستا نێزیکی ۷۰ لەسەدی شاخەکانی ناوچەکەیان کردۆتە ئامانج.

بە قسەی ئەیر وارز ئەم ئۆپراسیۆنە بۆتە هۆی هەڵکشانی زیان بە خەڵکی سڤیل و لەنێوان ۲۷ بۆ ۳۲ کەسی سڤیل کوژراون و ۲۳ دیکەش بریندار بوون کە زیاتر ل دوو هێندەی خەڵکی سڤیلی کوژراو لە ساڵی ۲۰۱۹یە.

ڕێگا چارە

لەوەی کە تورکیا بۆ ڕێگانەدان بە هیچ وڵاتێک بۆ پێشلکاری سەروەری خاکەکەی یا بەکارهێنانی وەک گۆڕەپانێک بۆ سڕینەوەی حسێبە ناوچەیەکان، ناوچەی کوردستانی ئێراقی زۆر جار بوردمان دەکات، هەر دوو دەوڵەتی ئێراق (بەغا و هەولێر) هەروەها لەدابینکردنی ئاسایشێ هاوڵاتیان لە هەموو بوارەکان دا بێ دەسەڵاتن.

وێڕای درێژەی کوشتنەکان، تەنانەت کوشتنی مندالان، دیارە کە ئاسایش و ئارامی حەشیمەتی چەکدارنەبوو لەسەرووی هەمووانەوە بۆ بەرپرسانی ئێراق، بەرپرسانی پەکەکە و دەسەڵاتەکانی ناوچەکە نییە. بەرپرسانی ئێراق دەڵێن ئەوەی کە بەڕاستی پێویستە ڕێگاچارەیەکی ڕامیاریە بۆ کۆتایی هێان بەچەند دەیە شەڕ وپێکدادن.

بەڵام لەکاتێکدا کە هیچ شتێک ڕوون نییە، شەڕی تورکیا لەدژی پەکەکە لە ئێراق، ڕێگای بۆ ئامادە بوونی سەربازی درێژخایەنی تورکیا و لەوانەی پێکدادانی بەربڵاوتر لەناوچەکەدا کە لەمێژە ناسەقامگیر کراوە، بکاتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب