دایکی مۆژدە غۆڵامی: کێشەی جیابوونەوە بووە هۆی تەڤلی بوونی کچەکەم لە پەژاکدا

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ دایکی مۆژدە غۆڵامی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵان و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی گرووپەکانی وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری بێت بۆ کورد کە ئەمانە خۆشیان بە پارێزەری مافیان دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ماوەیەکە کە باسی منداڵ سەرباز لەلایەن پەکەکە/پەژاکەوە ورووژراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە ئەم گرووپە منداڵان و گەنجان لە ژێر تەمەنی یاساییەوە هەڵدەخەڵەتێنێت و چەکداریان دەکات.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی لەناکاوی کوژرانی ئەم منداڵانە ئەویش دوای چەند سال تێپەڕبوون لە مردنیان چییە؟

بە پێی ئامارێک کە لەم چەند ساڵەدا ڕاگەیەندراوە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی دەکوژرێن منداڵ سەرباز بوون.

چ شتێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم منداڵانە خێرا دوای چەندین مانگ تەڤلی بوون، میدیاکانی پەکەکە ناویان وەک کوژراوی شەڕ ڕادەگەینن؟

لەپشت ئەمەدا چ ڕاستییەک هەیە؟ ئایا پەکەکە هەوڵ دەدات کە لەڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە شووناسی منداڵەکان لەناو ببات تا لە چالاکی نهێنی دا بەکاریان بێنن؟

دەقی دیمانەکە:

مۆژدە و کچەکەی زۆە گرێدروی یەکتر بوون و ئەمە ببووە پرسێک کە کێشەی دەروونی بۆ بێتە ئاراوە.

چەندین جار بە منی وت گەر کچەکەم بۆ نەێنن یا لەماڵ هەڵدێم یا خۆم دەکوژم.

لەبیرمە کە ڕۆژێک تا شەو جلی کچەکەی لە باوەش کردبوو و کاتێک کە شەو نووست لەڕێگای پەتێکەوە کە هەڵیواسیبوو لە بۆڕیەک دەیویست خوی بکوژێت بەڵام بەختەوەرانە توانیمان پەتەکە بپچڕێنین و ڕزگاری بکەین.

موژدە ڕۆژی دواتر هەڵات و کاتێک ماڵی بە جێ هێشت دەرگاکەی داخستبوو کە نەتوانین بەدوایدا بڕۆین، بۆیە کۆڕەکەم ناچار بوو کە شوشەکە بشکێنێت تا بتوانێت بەدوایدا بڕوات بەکام بەداخەوە هەر ئەو کات شووشەکە بەسەر کۆڕەکەمدا شکا و برینداری کرد.

لەکاتێکەوە کە موژدە ماڵی بە جێ هێشت بۆ ماوەی ۱۱ مانگ ئاگامان لێی نەبوو. سەردانی هەرکوێمان دەکرد و نەبوو تەنانەت بیرمان لێنەدەکردەوە کە لەوانەی تەڤلی گرووپ یا پارتێک بێت.

ئێمە زۆر کات بێ هەواڵ بووین تا ئەوەی کە یەکێک لە خزمەکانمان کە لە ئێراق دەژیت پەیوەندی پێوە کردم و وتی کەسێک پەیوەندی پێوە کردووە و وتوویە کە موژدە لەوێیە و داوای کردووە کە من ئاگادار بکەنەوە کە خێرا بەدوای کچەکەمدا بڕۆم و چوونکە بڕوام نەدەکرد ئەوان دەنگیمیان تۆمار کردبێت و هەناردبێتیان بۆ کچەکەم.

کاتێک کەم دڵنیا بووم بڕیارم دا کە بڕۆم بەدوایدا. کاتێک گەیشتمە ئەوێ پاڕامەوە لە هەموویان کە ڕێگا بدەن کچەکەم بگەڕێتەوە چوونکە بەڕاستی کچەکەی دوور لەدایکی نەخۆش کەوتووە، دوای ئەوەی کە پەژراندیان کچەکەم ڕادەست بکەنەوە پێیان وتم دەمانویست بیکوژین بەڵام بگرە لەگەڵ خۆت بیبە و لێرە نەمێنن.

بەڵام نەماندەزانی لەو کاتەدا چی بڵێین؟ بەڵام دواتر زانیمان کە تەنانەت لە گرتووخانە دا بووە. هەر کە کچەکەم لەگەڵ خۆم هێنایەوە ماڵێ چیتر ئاسوودە بووم.

دوای گەڕانەوە بە یارمەتی دەزگای داد توانیمان کچەکەشی بگەڕێنینەوە بۆ لای .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب