خەتیب زادە: هەرێمی کوردستان وڵامدەرەوەی چارەنووسی ونبووە ئێرانییەکان لەنێو خاکی دا بێت

  • ۲ سال قبل

 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی کردەوەکانی وەزارەتی دەرەوە و کنسولگەریەکانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی بە مەبەستی وڵام دانەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە مەڕ دۆخی نادیاری ون بووانی کوردی ئێرانی کە تەڤلی گروپە ملیشیاکانی جیگیر لە هەرێم بوون وتی: چاو لێکەن، ئێمە هەر کە وەزارەتی دەرەوە ئاگاداری بابەتە دەکرێت، هەم لە تاران هەم لە پەیوەندی لەگەڵ بەغا و هەروەها سەرکنسولگەری لە هەولێر و سلێمانی بابەتەکە دەخەینە ئەجێندای بەرپرسانی ئەرکدار لەوێ.

ئەو وتی: هەنگاوەکانی ئێمە لەمبارەوە چ بە شێوەی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان و چە لە شێوەی نووسراوە و بەیانییە و هەڵبەت لەگەڵ دەستنیشان کردنی کۆمیتەی جیاواز بۆ دیاری کردنی ئەم کەسانە، هەندێک هەنگاومان ناوەبەڵام لەمبارەوە بەغا هاوکاری پێویستمان لەگەڵ ناکات.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە سرووشتیە کە بەرپرسیاری ئەم بابەتە لەئەستۆی دەوڵەتی ناوەندییە. و وتی: کۆماری ئیسلامی لە هەموو توانای خۆی لەم بارەوە کەڵک وەردەگرێت تا چارەنووسی ئەم کەسانە دیار بێت.

ئەو وتی: لە گەڵ هەرێمی کوردستانمانە و دەڵێین کە دەبێت دۆخی ئەم کەسە ون بووانە خێرا دیار بکرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی دیکە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب