جیاوازی لەنێوان ئەندامی ئێرانی و تورکیایەکانی نێو پەژاک/ عەبدۆلرەحمان فەخری کێ بوو؟

  • ۲ سال قبل

منداڵ سەربازانی زۆر لەنێو پەکەکە و باڵەکانیدا هەن کە ئەمە بۆ خۆی پێشلکاری مافی مرۆڤە و یاسای نێودەوڵەتی لەوانە ڕێکەوتنی ژنێڤیش جەخت لەسەر ئەمە دەکاتەوە، بەڵام سەرکردەکانی پەکەکە هێشتاش لەسەر ئەم ڕەوتە دەڕۆن.

خاڵی سەیر و بەکەسەر ئەوەیە کە ڕێکخراو و دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و میدیا ڕۆژئاوایەکان کە خۆیان بە پاڵپشتی مافی مرۆڤ دەزانن لەم بارەوە بێدەنگن.

چاودێر بۆ ڕوونتر بوونەوەی ئەم هەنگاو پێشلکاریانەی پەژاک لەبارەی بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ لەگەڵ ئەندامانی دابڕاو دیمانەی ئەنجام داوە.

ئەمجارە لەبارەی عەبدۆلرەحمان فەخریوەی دیمانەیەک ئەنجام دراوە لەگەڵ ئەندامێکی دابڕاوی پەژاک.

سەرەتا خۆتان بناسێنن و چۆن تەڤلی بوون؟

ناوچە سنووریەکان لەکوردستان و ئازەربایجان ڕێڕەوی هاتۆچووی پەژاکە و منداڵانی نەزان فریو دەدات و دەیانبات.

هەست و سۆزی ئەو منداڵانە کەسرووشتیە ڕێگا بۆ تەڤلی بوونیان دەکاتەوە. بەڵام لەبیر نەکەین کە پەکەکە بۆ چوونی هەموان کراویە و هەرکەسێک بە هەر تاوانێکەوە دەتوانێت تەڤلی بێت قەت گرنگ نییە.

لەم نێوەندەدا، گەنجان تووشی زیانی دەروونی و کێشەی ماڵباتی یا ئەوانەی کە گیرودەی مادە سڕکەرەکانن بە ئاسانی فریو دەخۆن و تەڤلی دەکرێن.

جوانڕۆ و گوندە سنوریەکانی هەڵبجە ڕێڕەوی هاتۆ چووی پەژاکن. جیاوازی نییە تەندروست بیت یا تووشی مادە هۆشبەرەکان یا بکوژ و هەڵاتوو هەر هەموویان یەک خاڵیان هەیە بۆ پەژاک و هیچ جیاوازیەکیان نییە.

شێوەی تەڤلیبوونی عەبدۆلرەحمان فەخری چۆن بوو؟

فەخری لەوانە بوو کە بە هۆی کێشەی ماڵباتییەوە تووشی مادە هۆشبەرەکان ببوو و فریوی بەڵێنە درۆەکانی پەژاکی خواردبوو. پەکەکە ڕێک کەسی بەمجۆرەی دەوێت کە سادە بێت و ناڕزایەتی دەرنەبڕێت.

ڕەوتی جووڵە و پێشکەوتنی چۆن بوو و لەکوێ کوژرا؟

پێویستە بزانین کە متمانە نەبوون و بچووک خستنەوەی ئەندامانی ئێرانی شتێکە نکۆڵی لێ ناکرێت. ڕاستە ڕێوار ئابدارانان لەکەجەکەیە بەڵام سەربەخۆ نییە و بێ مۆڵەتی جەمیل بایک ناتوانێت ئاو بخواتەوە. لەوانەی زۆرکات من بۆ خۆم فیدارکاری و لێبوردەیی ئێرانییەکانم بۆ پەکەکە بینیوە بەڵام ئەوانەی کە خەلکی تورکیا یا سوریان لە پلەی بەرزی فەرماندەیی دان.

 لەوێ تا شوێنێک پێش دەکەویت چونکە پەکەکە پێشکەوتن بە زیانی خۆی دەبنێت، هەروەک چۆن لەسمیر و ئۆسمان ئۆجالان و تەنانەت سەکینە جانسز ترسان.

بیرەوەریەکت لێی هەیە؟

من یەکەم جار و دواین جار لە گردی هەکاری لە مەتینا بینبیم، ئاڵۆز بوو و جلی پیس لەبەردا بوو. خزمەتکارێکی باش بوو.

لەوانەیە گەورەتر بووبێت لە فەرماندەکەی و زووتریش تەڤلی بووبێت، بەڵام لە ئاست ئەندامێکی سادە ئیشی بردنی گرووپ لە مەتینا بۆ زاپ بوو.

شەوێک لە گردەکە لای ئێمە مانەوە، دۆخی ناجێگیر بوو. مەبەستم لەبواری تەندرووستی و کەمبوونی ئاودایە.

ئەو لە جیهانی خۆیدا بوو و من وام دەزانی شێتە، بەڵام لە ڕاستیدا لەبواری دەروونییەوە تەواو نەبوو.

نەمدەزانی ئێرانییە، بە زاراوەکەیدا زانیم کە قسەی کرد. ئەو کاتەش هەر هەموویان گاڵتەیان پێدەکرد و پێی دەکەنین.

ماوەیەک لەوێ بووی، کردار و ڕامیاری ئەم گرووپە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئەوەی کە پەژاک دەڵێت سەربەخۆیە، نا درۆیە. ئەوان بێ مۆڵەتی کەجەکە ناتوانن ئاویش بخۆنەوە. سیامەند موعینی پیۆنێکە، چاو لێکەن کە چۆن دوای کەسانی وەک رەزا ئاڵتوون، دەلیل و ئەویندار، ئارارات و هیڤی دێرک لە کەجەکەوە وەک شوانێک چاو لە سەرکردەکانی پەژاک دەکەن؟ لەبەر ئەوەیە کە پەژاک سەربەخۆ نییە.

هەڵخەڵەتاندنیان لە ڕواڵەت دا دیارە، پەژاک دەوری تەڤلی کردنی هێزی هەیە بۆ پەکەکە. ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆ هێشتا ئەندامە ئێرانییەکان لەنێو ئەم گرووپەدا دەبێت لەتورکیا و سوریا بکوژرێن؟ ئەمەش بڵێم کە جیایی خستن نێوان ماڵباتە ئێرانییەکان لەگەڵ ئەوانی دیکەش کە ئێرانی نیین، بوونی هەیە.

لەوانەیە مناڵباتە ئێرانییەکان تا کاتی کوژرانی منداڵەکانیان یا ڕفاندنیان ئاگادار نەبنەوە، بەڵام ئەندامانی تورکیا، لەشوێنی تایبەت لەگەڵ ماڵباتەکانیان دیدار دەکەن.

خاڵی دیکە ئەوەیە، بۆ دەبێت هەموان لەوێ وەک یەک بیر بکەنەوە و لە بڕیارداینی نەخوازراو و سەرەڕاوی ئەوەی کە پێیان خۆش نییە دەست هەڵبێنن؟ وەک هەڵبژاردنی پەژاک کە هەر هەموویان چاویان لە جەمیل و موراد دەکرد کە گەر بەرز بووایا ئەوە ئەوانیش دەستیان هەڵدەهێنا و بە پێچەوانەوە.

پێویستە پەژاک خۆی نەخەڵەتێنیت، چونکە هەندێک کات باسی ئەوە دەکات کە پارتێکی ئێرانییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب