تورکیا لە سەرهەڵوێستی دا لەدژی تەڤڵی بوونی فەنلاند و سویدە بۆناو ناتو دەمێنێتەوە؟

  • ۲ سال قبل

مەیلی سەرکردانی ناتۆ بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتیان درێژەی هەیە و دوای ڕاگەیاندنی فەرمی خواستی فەنلاند بۆ ئەندامێتی لەناتۆ، دەرگایەکی نوێ لە ناکۆکی دەستی پێکرد و لەوانەیە سویدیش ببێت بە ئەندام.

بەڕواڵەت لەنێو ئەمانەدا، خەڵکی ئۆکراین قوربانی ڕامیاریەکانی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ناتۆ بووە تا دەرفەت و کەرەستەی زۆرتر بێتە ئاراوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەدژی دەسەڵاتی ڕووسیا.

لەم نێوەندەدا، تورکیاش وەک وڵاتێک کە لە هەفتا ساڵی دوایدا، تەنیا وڵاتێکی ئیسلامی ئەندامی ناتۆ بووە، بەدوای یاریەکی نوێ دایە. بە پێی یاسای ناتۆ، هەریکە لە ئەندامانی ئەم پەیمانە، دەتوانن سەربەخۆوانە ئەندامێتی وڵاتێکی دیکە ڤۆتۆ بکەن و ڕێگە نەدەن کە تەڤلی ببێت. بەو پێیە ئەردۆغان دوو ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە ڕوانگەیەکی ئەرێنی بۆ تەڤلی بوونی ئەم دوو وڵاتە نییە.

ئەردۆغان پێی وایە کە لە ئەندامێتی یۆنان، هەڵەیەکی گەورە ڕووی دا و ئێستا نابێت ئەمە دووبارە ببێتەوە. بەڕای ئەردۆغان، جگە لە یۆنان، وڵاتانی ئیسکاندیناوی وەک سوید، دانیمارک، نەرۆێژ و فەنلاند بۆتە هێلانەی تێرۆریستان.

مەبەستی ئەردۆغان چالاکی تێرۆریستییە لەم وڵاتانە و بوونی ئاشکرا و چالاکی ڕێکخستنی پەکەکە و فەتحۆڵا گولەنە (کەدەگوترێت هۆکاری کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ۲۰۱۶) بووە.

ئەو بەشەی لە ڕۆژنامەکانی چاپی ئەنکەرە و ئەستەنبۆل کە بە کردار بوونەتە تریبوونی پارتی دەسەڵات و لەژیر فەرمانی ئاکپارتی دان، هەڵوێستی ئەردۆغان دەگوازنەوە وەک بڵێی هەموو قۆناخەکانی ئەندامێتی سوید و فەنلاند کۆتایی پێهاتووە و لە کۆتا قۆناخدایە، بە وڵامێکی نەرێنی ئەردۆغان، هەموو شت تێکدەچێت. ئێستا کە بەڵگەکان پیشان دەدەن نەتەنیا لە ناوخۆی تورکیا بەڵکوو لە خودی ئەو دوو وڵاتەشدا، ڕای تەواو و کۆمکرێت بۆ بڕیاری بێ گەڕانەوە لە گۆڕێ نییە و هێشتاش گۆمان و باسی زۆری لەسەرە.

ڕەوتی خێرای گۆڕینی هەڵوێستی تورکیا لە بارەی فەنلاند و سویدەوە

تورکیا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەمەڕ گۆڕانکاریەکانی تەڤلی بوونی فەنلاند و سوید بۆ ناتۆ بێدەنگە. خلوسی ئاکار وزیری بەرگری لەکۆتایی نیسان دا لە دیمانە لەگەڵ ڕۆژنامەی حۆڕیەت لە وڵامی ئەم پرسە وتبووی: “ئێمە لە نزیکەوە چاودێری بابەتەکە دەکەین”. بە واتایەکی دیکە، خۆی دوور گرت لە بەیانی هەڵوێستی ڕوون.

بەڵام ئەردۆغان، دوو ڕۆژ پێش ڕایگەیاند دژی ئەمەیە. دوای قسەکانی ئەردۆغان و ڕاگەیاندنی دژایەتی ژێر زارەکی ئەندامێتی ئەم دوو وڵاتە لە ناتۆ، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی ئەمەی دووبارە کردەوە.

مەوڵوو پێش بەشداری لە دانیشتنی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە بەرلین لەبارەی ئەندامێتی ئەمانەوە وتی: “وڵاتێک کە بڕیارە ببێتە ئەندامی ناتۆ نابێت پاڵپشتی لە گرووپە تێرۆریستییەکانەوە بکات ئەم دوو وڵاتە ئاشکرا پاڵپشتی لێ دەکەن. ناتۆ یەکێیەتییە نە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی. یەکگرتنیش پێویستی بە هاوڕا بوون لە هەموو بوارەکاندا هەیە. بەتایبەت لە کاتێک دا کە هەڕەشە لە دژی ئاسایش هەبێت. وڵاتێک کە بڕیارە ئەندامی ناتۆ بێت نباێت پاڵپشتی لە گروپی تێرۆریستی پەکەکە بکات کە هەر ڕۆژ هێرش دەکات و سەربازەکانمان دەکوژێت”.

ئۆغڵووش دوای ئەم قسانە ڕایگەیاند کە لە دانیشتنی شیو لەگەڵ هاوتا سویدی و فەنلاندیەکانی لەمبارەوە قسە دەکات.

هەروەها ئیبراهیم کالین وتەبێژ و ڕاوێژکاری ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەمە لە دیمانە لە گەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز وتی: ” تورکیا بۆ تەڤلی بوونی ئەمانە خوازیاری سنوردارکردنی چالاکییە تێرۆریستییەکانە لە وڵاتانی ئیسکاندیناوە. ئێمە دەرگاکان داناخەین، بەڵام بۆ خۆی ئەمە بەباتێکی ئاسایشە بۆ تورکیا. پەکەکە لە ئەمریکا و ئەرووپا پارە کۆدەکاتەوە، بوونی دیار و بەرچاوی لەئەورووپا و بەتایبەت لەسوید هەیە”.

ئەنکەرە بۆ هۆی گرنگایەتی ستراتژی خۆی لەناتۆ، خەریکە پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت ئەمریکا ڕێک دەخاتەوە کە لەم ساڵانەدا تووشی ناکۆکی و شڵەژان ببوو. بۆیە ئەنکەرە پێی وایە کە لە ئەکۆتایدا تورکیا ئاستەنگێکی گرنگ لە ڕەوتی وەرگرتنی دوو وڵاتی ئیسکاندیناوی دەبێت لەنێو ناتۆدا.

بیرەوەری تاڵی بوونی تورکیا لە شەڕی کوریا

یڵماز ئۆزدیل ڕۆژنامەنووسی تورکیا و دژبەری ئەردۆغان لەبارەی قسەکانیەوە هەڵوێستێکی دیکەی هەیە.

ناوبراو لە بەشی شرۆڤەی ئەوڕۆ لە ڕۆژنامەی سۆزجو بە شێوەی مێژوویی، باسی هەڵوێستی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری تورکیا و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەی کرد لە بەرانبەر ئەمریکا و ناتووە کردووە.

نموونە و بەڵگە کە هێناویەتەوە پیشان دەدات کە لە هەرکوێ ئیش و کاری ئەمریکا لەبارەی ناتۆ کێشەی تێکەوێت، مەداڵیای بە یەکێک لە بەرپرسانی تورکیا داوە و ئاوی بە سەر ئاگردا کردووە.

تەنانەت لەبارەی گەڕانەوەی دووبارەی یۆنان بۆ ناتۆ، لەڕێگای پەیوەندیکەی تەلەفۆنی سادەی بەرپرسانی ناتۆ، تورکیا بە ئاسانی کشایەوە لە هەڵوێستەکەی و ڕێگای دا کە یۆنان دووبارە ببێتە ئەندامی ناتۆ.

ناوبراو پێی وایە کە قسەکانی ئەردۆغان لە مەڕ دژایەتی ئەندامێتی ئەم دوو وڵات زۆر سستە و بۆنی تەماحی لێدێت.

ئەو وتوویە: “جەلال بایار سەرۆکی ئەو کاتەی تورکیا بانگهێشتی ئەمریکا کرا، فڕۆکەیەکی جوان لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکاوە بۆی دەستنیشان کرا و بۆ ماوەی ۴۵ ڕۆژ سەردانی ۲۳ ئیالەتی ئەمریکای کرد. بۆ هەر ئیالەتێک کە دەڕۆشت، لەوێ کرا بە ڕۆژی تورک. ڕۆژنامەکانی لایەنگری دەوڵەت دەیانگووت کە تورکیا بۆتە سەرۆکی جیهان و جەلال بایار بۆتە سەرۆکێکی گەورە. بەڵام ڕاستی پرسەکە چ بوو؟ تورکیا بە ویستی ئەرمریکا ببووە ئەندامی ناتۆ و لە شەڕی کوریادا بەشداری کردبوو. ئەم شەڕە هیچ پەیوەندیەکی بۆ تورکیاوە نەبوو. لەوێ مدالیایان بە جەلال دا و کە کەڕایەوە بۆ ئەنکەرە، بە زۆڕنا و دەوڵ پێشوازیان لێکرد. بەڵام ڕاستی ئەمە بوو کە ئەو جگە لە ئەنجامدانی فەرمانەکانی تورکیا کارێکی دیکەی نەکردبوو، ئێستاش وا دەکات کە ئەردۆغان وەک سەرۆکی جیهان دەربخات و بڵێ کە ئەوە لەدژی ئەمریکا وەستاوە، بەلام ئەم هەڵوێستانە جێگای بڕوا پێکردن نین”.

لەکۆتایدا دەبێت بگوترێت لە مەرجێک دا کە تەنیا ساڵێک تا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی سەرتاسەری ماوەتەوە و ئەردۆغان و پارتەکەی لە خراپترین مەرج دان، هەڵوێستی توند لەدژی ئەمریکا و ناتۆ، هەنگاوێکی سەیر دەنوێنێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی گرێدان و ئابووری ڕامیاری تورکیا بۆ ڕۆژئاوا، ئەردۆغان ناچار دەبێت بڕیاری ناتۆ ئۆکەی بکات، بەڵام پێی باشە کە پێش ئەمە، چەندین خاڵ لە بوارەکانی ڕامیاری و ئابووری و چەک و تەقەمەنی دا وەربگرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی دیکە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب