تورکیا بە چەکی کیمیەوەیەوە لەدژی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان

  • ۲ سال قبل

بە پێی ڕاپۆرتی زۆر تورکیا لانی کەم لە سێسد هێرشێک کە لەدژی بنکەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق و هەرێمی کوردستان چەکی کیمیەوەی بەکارهێناوە.

دەزگای دێمۆکراسی لەمبارەوە ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلی بڵاو کردووتەوە کە زۆر جێگای پشتڕاست کردنەوە نەبوو بەڵام پەیامنێری چاودێر لەڕێگای لێکۆڵینەوە بەڵگەی بەدەست هێناوە کە ڕادەگەینێت پێویستی بە پێکهێنانی لێژنەیەکە بۆ بینینەوەی ڕاستییەکان.

بە پێی ئەوەی دەستی پەیامنێرەکەمان کەوتووە شەرڤانانی پەکەکە لە ئەشکەوتەکان خۆیان حەشار دەدەن کە نەکرێت بە چەکی ئاساییەوە هێرشیان لەسەر بکرێت و هەندێک گوندنشینانی دەورووبەریان بە پەیامنێریان وتووە کە پێش لە هێرشی ڕاکتی هێرشبەرانی تورک سەرەتا تەقینەوەی ئەو بومبانەوەیە کە بۆنێکی پیسیان لێدەوەشێتەوە و دواتر بوردمان کراوە.

ئەمانە بینیویانە کە دواری یەکەمین تەقینەوە گازی ڕەنگی یا بێ ڕەنگ لە ئاسمان بڵاو بۆتەوە و لەمەوداری ۱۵ بۆ ۲۰ خولەک دوای ئەوە بوردمانی سەرەکی کراوە.

هەروەها هەندێک لە شوانان کە لەنێزیکی شوێنی بوردمانە کیمیەوەیەک بوون بە هۆی بەرکەوتەی کیمیەوەییەوە گیانیان بەخت کردووە.

بەدواچوونەکان پیشان دەدات پاشماوەی هەندێک لەم مادە کیمیەویانە لە سەر بەردەکانی شوێنی تەقینەوەی بۆمبەکان هێشتاش بوونی هەیە.

لەبارەی ئەو گەریلانەی کە دواری تەقینەوە کوژراون وردبوونەوەی زۆرتری دەوێت چونکە خاڵی سەیر بوونیان هەیە.

لەسەر پێشتی هەندێک لەم تەرمانە کە لەلایەن خەڵکی گوندەوە بینراون بلۆقی گەورە هەڵتۆقیوە و ڕەنگی پێستەکەیان گۆڕدراوە و بێ ئەوەی هەڵدڕینێک هەبێت بەڕواڵەت وەک ئەوەیە خنکابن.

خاڵی گرنگتر ئەوەیە کە خەڵک گوندەکانی درواسێ ئەم ناوچانە دوای ئەم هێرشانە تووشی نەخوشی تەنگی نەفەسی، سەرئێشەی لەناکاو، خوێنڕژانی لووت و فرمێسکی زۆر زیاد.

وای پێدەچێت پاوانخوازیەکانی تورکیا لە تەنیشت ناشایستەبوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەمەڕ چارەسەری کێشەکانی ئەم ناوچە، زەمینەی بۆ ڕوودانی ئەم کێشانە ڕەخساندووە.

بوونی بەربڵاوی گرووپە ملیشیاکانی سەر بە ڕەوتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان پیشاندەری ناشایستەبوونی دەسەڵاتە کە خۆی وەک سەرۆکی هەموو کوردانی جیهان دەزانێت.

گەندەڵی و ڕانت لەم سیستمە خێڵەکیەدا وەها ریشەی چاندووە کە ئێستا ناکۆکی و شەڕ لە جۆری شەڕی شازادەکانی سەعوودی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لەنێوانیاندا دەبینین.

لەلایەکی دیکەوە تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە لەسوریا و شاری عەفرین توانی ئەم شارە ستراتژیە داگیر بکات.

دوا بەدوای ئەوە کردەوانەی تورکیا، دەیان هەزار کەس ئاوارە و هەڵاتن بۆ کەمپی شەهبا یا بۆ کوردستانی ئێراق و ماڵ و کێڵگەکانیان لەلایەن کەسانی توندڕەوی تورکی داگیرکرا و تەنانەت دارە زەیتوونەکانی عەفرین کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی خەڵکی عەفرین بوو بڕدران یا لە ڕیشەوە درهێندران و بە بارهەڵگر گوازرانەوە بۆ تورکیا.

شایانی باسە یەکێتی ئەورووپا ئەم دوایانە تورکیای بە ڕواندنەوەی ئاسایش لەناوچە و پاڵپشتی لە گرووپە توندئاژوەکان و تەنانەت ڕواندنەوەی ئاسایش لە ئەورووپا لە ڕێڕەوی دەریای سپییەوە تاوانبار کردووە.

ئەرووپییەکان ئەم هەنگاو و جووڵەی تورکیا دژی ویستیان بۆ تەڤلی بوون لە نێو یەکێتی ئەورووپادا دەنرخێنن و وتوویانە کە ڕامیاریەکانی نکۆڵی کردن دەبێتە هۆی دوور بوونەوەی تورکیا لە ویستی لەمەڕ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپادا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب