تاوانێک کە پەژاک لەمافی ئەندامانیدا دەیکات/ “محمەد عەلیزادە” کێ بوو؟

  • ۲ سال قبل

منداڵ سەربازانی زۆرێک لەنێو پەکەکە و باڵەکانی کوژراون کە ئەمە پێشلکاری مافی مرۆڤە و یاسای نێودەوڵەتی لەوانە ژنێڤیش جەختی لەسەر مافی منداڵان کردووتەوە، بەڵام سەرکردەی ئەم گرووپە ملیشیانەی وەک پەکەک هێشتاش بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەردەگرن.

خاڵی سەیر و بە پەرۆش ئەوەیە کە دەزگا و ڕێکخراوە نێوەدەڵەتییەکان لەبواری مافی مرۆڤ و میدیا ڕٶژئاوایەکان کە خۆیان بە پاڵپشتی مافی مرۆڤ دەزانن لەمبارەوە بێدەنگن.

چاودێر بۆ زۆرتر ڕوون بوونەوەی کرداری پێشلکاری مافی مرۆڤی پەژاک لەمەڕ منداڵان لەگەڵ هەندێک لە ئەندامە دابڕاوەکانی گفتگۆی کردووە.

زۆرتر لە چوارچێوەی منداڵە کوژاروەکان کە خوێنەران پیێان خۆشە دایە.

ئەم دیمانە لەبارەی محەمەد عەلیزادەوەیە کە کاتی تەڤلی بوون ۱۴ ساڵی بوو.

دەقی دیمانەکە:

سپاس دەکەین سەرەتای دیمانەکە وێڕای ناساندنی ئەم کەسە ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تەڤلی بوونی بۆ نێو پەکەکە بدەن؟

محەمەد عەلیزادە بە نازناوی هەڵۆ مەهابادی کە ساڵی ۲۰۲۱ لە جودی کوژرا.

ئەو لە خێڵی مەنگۆڕ لەنێوان پیرانشار و مەهاباد دا بوو ئەم ناوچە شاخاوی و محەمەد لە ماڵباتێکی هەژار لەدایک بوو.

دیپلۆمی هەبوو و تەنانەت هەندێک جار چۆن تەڤلی ببوو بۆ خۆشی نەیدەزانی.

لەبارەی چۆنییەتی تەڤلی بوونی تەمەن و هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی بۆمان باس بکە.

من لەساڵی ۲۰۱۱ بینیم و هەر ئەو ساڵەش لەپەکەکە دابڕام.

کەسێکی توند و تووڕە بوو و بە ڕای من ئەمە کاریگەری ژینگەی پەکەکە بوو لە سەری کە لەنێو ئەشکەوت و شاخ دا وەک گرتووخانەیەک بوو.

محەمەد تەمەنی زۆر نەبوو لەوانەیە لە ساڵی ۲۰۱۱ ، ۲۲ ساڵی بووبێت بە هەژمارکردنی ئەوەی کە دیپلۆمی وەرگرتبوو و دواتر تەڤلی ببوو کەوایە کەمتر لە ۱۸ ساڵ تەمەنی بووە و هەڵخەڵەتێنراوە.

 

کەسێکی لەناو خۆ بوو بەڵام لەگەڵ من قسەی دەکرد و لەگەڵ ئەندامە تورکیەکان لێکی نەدەکرد. دەیگووت ئەوان بۆ کورد و کوردستان هاتوون کەچی تورکی قسە دەکەن.

من قسەم لەگەڵ دەکرد، لەنێوان قسەکانیدا تێگەیشتم کە هەڵخەڵەتێنراوە و ناڕازی بوو و لەگەڵ فەرماندەکانیش ڵێکی نەدەکرد.

ئەو ڕەوتەی کە لەنێو گرووپ بڕی چۆن بوو؟

کاتێک کە لەزاگرۆس بینیم بە نازناوی هەڵۆ لە پەروەردەی چەکە قورسەکان وەک دۆشکا دا بوو. ئەو هێشتا سەرلێشێواو بوو، تەنانەت ناوی زاگرۆسیشی نەبیستبوو. لە سەرەتاوە ناڕزایەتییەکانی دەستی پێکردبوو.

بەڵام کەڵکی نەبوو. پێیان وتبوو لەگەڵت قسە دەکەین.

محەمەد هەنێردا بۆ گردێک لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە منداڵی تورکیا بوون.

هەر لەسەرەتاوە کێشەی زۆری هەبوو دوای ماوەیەک تیمێک لە ژنەکان هەنێردران بۆ گردەکە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە لەبەر ئەوەی کە زۆر بە ئاسانی پەیوەندی دەگرت لە گەڵ ئەندامەکان بڕێک قسە لەپشت سەری دەکرا کە دەگوترا پەیوەندی هەیە لەگەڵ کچەکان و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە هەڵنەگریت و ناڕزایەتی زۆرتر بێتەوە.

گەر بیرەوەریەکت لێی هەیە بۆمان بڵێ.

لەزاگرۆس بینیم، زۆر تووڕە بوو و بێزار، چونکە توانای گوێ دان بەم جۆرە قسانەی نەبوو.

من قسەم لەگەڵ کرد پێم وت نابێت زۆر نێزیکی ئەندامانی پەکەکە ببیتەوە هەموویان سیخۆڕی یەکتر دەکەن تەنانەت دەردی دڵیشت باس مەکە چوونکە لاوازت دەکات.

ئەوەندە بێزار و تووڕە بوو کە جوێنی بە پەکەکە دەدا و دەیگووت من بۆ خۆم نەهاتووم بۆ ئێرە منیان هەڵخەڵەتاند.

هێشتا بڕوا ناکەم کە ڕۆشتبێت بۆ جودی و لەوێ کوژرابێت.

لە کۆتایدا لەبارەی ڕامیاری و ڕەوتەکانی پەکەکە / پەژاک گەر بۆچوونێکت هەیە بیڵێ.

کەسانی وەک هەڵۆ زۆر بوون، منداڵانێک کە لەخشتە برابوون و بەڵێنی درۆیان پێدرابوو و نازانن هاتوون بۆ کوێ.

ئەوان بە بەڵێنی جیاواز لەوانە ژیانی باشتر و ئارامتر فریو دراون و تەڤلی کراون و بەجارێک زانیویانە کە هەمووی ئەوانەی کە بیستوویانە و بڕوایان پێکردووە، خەون و درۆیە.

لە ئەنجامدا ئەم کەسانە دەنێردرێن بۆ سوریا و تورکیا تا بکوژرێن و ئەمە گەورەترین تاوانە کە پەژاک لە مافی ئەندامانی دەیکات و هەڵبەت گەورەترین خزمەتی چاکە کە بە پەکەکە دەیکات و هێزی بۆ دابین دەکات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب