بیرەوەریەکی تاڵ کە لە مێشکی دیمەن بارزانییەکان ناسڕدرێتەوە

  • ۲ سال قبل

 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە گیروودەی ئەم ڕامیاریەی پەژاک بووە خێزانی دیمەن بارزانییە.

ئەوەی دیمەن لەدیمانەلەگەڵ چاودێر باسی کرد، هێزەکانی پەژاک ئەویان کە کچێکی جووتیار بوو و بەس ۱۶ ساڵی بوو دەڕفێنن.

ناوبرساو لەدرێژەدا دەڵێت: “قەت نەمدەناسین و بە هۆی وردبوونەوەی منداڵانەوە بێ ئەوەی کە ماڵبات ئاگادار بکەمەوە لەگەڵیان ڕۆشتم. بۆیە نەمدەزانی بڕیارە بۆ کوێم ببەن و لەگەڵیان ڕۆشتم و کە تێگەیشتم لەسنووری ئێران تێپەڕیوین و دواتر پێداگریم کرد کە بمگەڕێننەوە بەڵام ناچاریان کردم بڕۆم بۆ خولی پەروەردە کەنەمەدەزانی لەکوێیە و چییە”.

هەروەک زۆرجار جەختمان کردووتەوە، ڕفاندن شێوازێکی باوی پەکەکە و پەژاکە.

بە چاوخشکاندنێک بو سەر ژیانی کەسانی وەک دیمەن بارزانی ئەم خاڵە تاڵە تێدەگەین کە ئەوان وێڕای ئەوەی کە توانیویانە لە چنگی ئەو گرووپە هەڵبێن، بەڵام بیرەوەری تاڵی هەڵسوکەوتە ناشیرینەکانیان و بچووک خستنەو و هەڵسوکەوتی ناگونجاوی ڕەگەزی و … تا ئەو ڕۆژەی کە بمرن لەبیریان ناچێتەوە.

لەپێناو پشتڕاست کردنەوەی ئەم بابەتە دیمەن لەبەشێک لە دیمانەکەی دا لەگەڵمان وتی : “وێڕای ئەوەی کە ساڵێک دەبێت گەڕاومەتەوە بۆ ماڵێ بەڵام هێشتاش شەوی پەژاک دەمگرێت”.

ئەمە پیشاندەری قووڵایی هەڵسووکەوتێکە کە لەگەڵ ئەندامانی ئەم گرووپە دا دەکرێت بە جۆرێک کە دوای ماوەیەک کە لێیان دادەبڕن، بەڵام هێشتاش ترس و دڵەڕاوەکێیان هەیە و ئەمە زیان بە دەروونیان دەگەینێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب