بۆ پەکەکە ماڵباتی منداڵانی سەرباز ئاگاداری چارەنووسیان ناکاتەوە؟/ دانیال ئەمین پوور لەکوێیە؟

  • ۲ سال قبل

لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوونی و شێوەی تەڤلی کردنی پەکەکە و پەژاک قسەی زۆرمان کردووە. ئاستی ناگونجاوی خوێندن، کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان و بەگشتی ژیانی دژوار و ناگونجاو کە هەندێک لە ماڵباتە کوردەکانی ئێران هەیانە دەبێتە هۆی هەڵکشانی ئەم دیاردە ناخۆشە.

منداڵانی وەها ماڵباتێک کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و گوشارە بێ هۆ و بنەماکان و نالۆژیکییەکانی باوک و دایک ناتوانن هەڵگرن بەدوای ڕێگایەک بۆ هەڵاتنن بەڵام نازانن کە بۆ هیچستان دەڕۆن و ژیانی خۆیان و ماڵباتیان ڕەش دەکەن.

ئەمانە داوێکی گونجاون بۆ پەژاک تا بتوانن بە نمایش لەسەر هزریان ئایندەیەکی باشتریان بۆ وێنا بکەن لەنێو گروپ و بە بەڵێنی پڕو پووچ مێشکیان دەخنە ژێر کۆنترۆڵیان و فریویان دەدەن.

بەڵام بابەتی باسی ئەمجارە هۆکاری تەڤلی کردن نییە بەڵکوو ورووژاندنی ئەم پرسیارەیە لە سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک کە بۆ ماڵباتەکانی ئەم کەسانە ئەوەندە نیگەران دەکەن لە چارەنووسی نادیاری منداڵەکانیان؟

بۆ زۆرێک لە ماڵباتەکانی کوردی ئێرانە کە منداڵەکانیان لەلایەن پەژاکەوە رفێندراوە یا هەڵخەڵیتێنراوە زانیاریان لەبارەیانەوە پێ نادەن کە لەکوێن و چی دەکەن؟

ئایا گەر یەکێک لە منداڵانی سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک لەوەها دۆخێکدا بێت ئەوان وەها هەڵسووکەوتێکیان وەک دایک و باوکی ئەو منداڵانە دەپەژراند؟

بەدڵنیایەوە ئەم هەڵسووەوتەی سەرکردەکانی پەکەکە بەڵگەیە بۆ پێشلکاری مافی مرۆڤ و دەکرێت بەدواداچوونی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا بۆ بکرێت.

خاڵی ناخۆش ئەوەیە کە پەکەکە نەتەنیا منداڵەکانیان لێدادەبڕێت بەڵکوو ڕێگا نادات پەیوەندیان پێوە هەبێت و ئاگاداری چارەنووسی بن.

لە دیمانە زۆرەکان کە چاودێر لەگەڵ ماڵباتی قوربانیانی ڕامیاری پەژاک وەک بەکارهێنانی منداڵی سەرباز ئەنجامی داوە بینیومانە کە یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانیان ئەم ماڵباتانە ئەوەیە کە ئاگاداری دۆخی منداڵەکانیان نیین و ئەمە جێگای نیگەرانیە بۆیان. لێرەدا پێویستە داو لە هەموو ڕێکخراو و دەزگاکانی مافی مرۆڤ بکەین کە لەم پێناوەدا یارمەتی بدەن و مافی ماڵباتەکان بەدی بێنن و ئەوەی بۆیاندەکرێت بیکەن.

هەروەها پێویستە کە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بۆ ئەم بابەتە یارمەتی چالاکانی مافی مرۆڤ بدەن تا گرێ ئەم پرسە کە لەسەرەوە باس کرا بکرێتەوە.

ئەوەی کە ئێمە دەبینین ماڵباتی وەک ماڵباتی دانیال ئەمین پوور ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکەیان نین و نیگەرانن دەبێت پەرۆش بین و هەڵبەت هەنگاوی مافی و دادوەری و میدیایی هەڵبگرین تا بەڵکوو سەرکردەکانی پەکەکە/پەژاک وڵامدەرەوەی ئەم ستەمە بن کە لە ماڵباتی قوربانیانی ڕامیاری منداڵ سەربازی دەکەن.

ئایا سیامەند موعینی سەرۆکی پەژاک کە ئەندامەکانی ئەرکدارن بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی بۆ پەکەکە لە کوردانی ئێران، ئاگاداری دۆخی ماڵباتی ئەندامە ڕفێندراو یا هەڵخەڵەتێنراوەکان هەیە؟

ئایا پەژاک و سەرکردەکانی وێڕای ئەنجام دانی ئەم هەموو پێشلکاریەی مفی مرۆڤ کە لەسەر کوردی دەکەن هێشتاش خۆیان بە تێکۆشەری ئازدی گەلی کورد دەزانن؟

گاڵتەجاڕی تاڵ ئەمەیە کە پەکەکە و پەژاک بە کرداری زۆری پێشلکاری مافی مرۆڤ هێشتاش خۆیان وەک گرووپی ئازادیخوازی کوردان دەناسێنن و هەڵبەت جێگای داخە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش لەمەڕ ئەم کردارانە بێدەنگە.

لەکۆتایدا دەبێت ئاماژە بەم خاڵە بکەین کە پرسیاری ماڵباتی دانیال ئەمین پوور و زۆرێکی دیکە لەماڵباتەکان لە سەرکردەکانی پەژاک ئەوەیە کە منداڵەکانیان لەکوێن و ئەوەی کە بۆ ڕێگا نادەن بیانبینن؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب