بۆ پەژاک ڕێگا بە دیداری ماڵباتی فەردین ساڵحی لەگەڵی نادات؟

  • ۲ سال قبل

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لە چەندین ماڵباتی کوردی ئێرانی کە تووشی ئەمە هاتوون ماڵباتی فەردین ساڵحییە.

بەوجۆرەی کە باوکی لەدیمانە لەگەڵ چاودێر ووویە دوای چەندین جار سەردانی بنکەکانی پەژاک لە هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بچووکترین هێما و ئەدرەسێک لە چارەنووسی منداڵەکەی دەست بخات.

باوکی ساڵحی بە داخ وپەرۆشەوە باسی ئەم پرسە دەکات کە بۆ پەژاک باسی ئەوە دەکات کە پارتێکی ڕامیارییە بەڵام ڕێگا بە دیتنی منداڵەکەی نادات؟

ئەو پێی وایە کە تەنانەت گیروانی لەسێدارەداراویش دەتوانن لەگەڵ ماڵباتەکانیان دیدار بکەن بەڵام لەم گرووپەدا جۆرێکی دیکەیە.

لەم نێوەندەدا بە پێی ئەوەی کە باوکی لە دیمانە لەگەڵ ئێمە باسی کرد کوڕەکەی دەبێت وەک بەڵگەیەک لەبارەی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراوە لەلایەن پەژاکەوە بزاندرێت.

هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەسەردەمی دواناوەندی لەلایەن هەندێک کەسی نادیارەوە هەڵخەڵەتێنراوە و بەرەو ئەو گرووپە براوە، دەکرێت ئەمە وەک منداڵی سەربازی پەژاک ناودێر بکرێت کە بۆ خۆی پێشلکردنی مافی مرۆڤ و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی پەژاکە.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب