بۆ پشکی دایکانی کەسانی وەک ئەفشین عەزیزیەکان ڕۆشتن بۆ سەر گڵکۆی منداڵەکانیانە؟

  • ۲ سال قبل

 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتە کوردانە کە بۆتە قوربانی ئەم ڕامیاریەکی پەژاک خێزانی ئەفشین عەزیزیە.

هەروەک باوکی باس دەکات، “کۆڕەکەی گەنجێکی گوێڕایەڵ و خێنەر بوو و لە زانکۆ دەیخۆێنت و هیچ کات مەیلی بەرەو ئەم گرووپ و پارتانە نەبوو تەنانەت حەزی لەتەڤلی بوون لەناو ئەو پارت و گرووپانە و تێکۆشانەکەیان نەدەهات”.

ناوبراو لەدرێژەدا بە ئاماژە بە ڕێشەی جیایی ئەفشین لە ماڵباتەکەی دەڵێت: “ماوەیەک بوو ئەفشین لەسەر پرسی دارایی و ئابووری کە لەناوخۆی ماڵبات دا هەبوو لەگەڵ من قسە و باسی هەبوو، هەندێک جاریش دەبوو بە شەڕمان بەڵام نەمدەزانی ئەم پرسانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەفشین ڕۆژێک ماڵبات بە جێ بێڵێت”.

بەڵێ لەڕاستیدا ئەمە هەر ئەو خاڵەیە کە چاودێر زۆر جار هۆشداری داوە لەبارەیەوە کە بەرپرسانی چاندی لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان بەرنامەیان هەبێت و هەنگاو بنێن.

کێشەی ماڵباتی بوە هۆی دوور کەوتنی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لە ماڵباتەکانیان و سرووشتییە کە لەم دۆخەدا هەرکەس و لایەنێک کە دڵسۆزیان لەگەڵ بکات ئەوە لە ژینگەی ماڵبات دوور دەکەونەوەو وڵامی ئەرێنی بە بەڵێنەکانیان دەدەن و ئەمە دەبێتە هۆی تەڤلی بوونیان لە نێو ئەم گرووپە سەربازیە تێرۆریستیە کوردیانە کە خراپ بەکار دەهێندرێن و ئەمەش زەمینەکەی دەرخسێنێت.

خاڵی سەرنج ڕاکێش لەدیمانەی باوکی ئەفشین دا و هەڵبەت خاڵی هاوبەشی نێوان ماڵباتی ئەم جۆرە کەسانە وڵامی ڕوونە لەبارەی چارەنووسی منداڵەکانیانەو کە پەکەکە هیچیان پێ ناڵێت و دوای کوژرانیان ئاگاداریان دەکاتەوە.

لەمبارەوە باوکی ئەفشین وتی: “ڕۆژێک یەکێک لە ئەندامانی پەکەکە پەیوەندی پێوە کردم و هەواڵی کوژرانی کۆڕەکەمی پێدام منیش لەگەڵ هاوژینەکەم و یەکێک لەکۆڕەکانم هەرجۆرێک بوو خۆمان گەیاندە سوریا و بەس ڕێگایان دا کە دایکی بڕواتە سەر گڵکۆەکەی.

بۆ دەبێت ئەمە پشکی دایکی ئەم جۆرە کەسانە بێت کە بەس ئاگاداری کوژرانی منداڵەکانیان بن و تەرمەکەیان بە چاو نەبینن؟

لەوانەیە لەم نێوەندەدا دایکی ئەفشین عەزیزی هەندێک دۆخەکەی باشتر بوو لەدایکانی دیکە کە لانی کەم گۆڕی کۆڕەکەی بینیوە.

بەڵام ئایا ئەم ڕامیارە نامرۆیانەی پەکەکە و باڵەکانی لە مەڕ خەڵکی ڕۆژئاواش وایە، کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ دووبارە بێدەنگی هەڵدەبژێرن؟

ئەمانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە بە شێوەی بەردەوام لەلایەن ملیشیا سەربازیە کوردەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و زۆرێک لە ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان تووشی ئەمەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب