برای دانیال ئەمین پوور: دڵنیام کە براکەم بە ویستی خۆی تەڤلی نەبووە

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای دانیال ئەمین پووردا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

تەنیا کەسێک کە بیری لێ نەدەکردەوە کە ڕۆژێک دابێت یەک چرکە لەماڵەوە دوور بێت دانیال بوو.

سەرەخۆ و بێدەنگ و ژیر و بێ بەرنامەی پەراوێز لەناو ماڵبات دا بوو.هەڵبەت لەوانەی قسەکانی من بڕێک پێکەنیناوی بن بەڵام بڕوا بکەن لەو تەمەنە هێشتا فیلمی کارتۆنی چاو لێدەکرد.

کاتێک کە دانیال شەش مانگی بوو باوکمان کۆچی دوایی کرد، بەڵام هەمووان بەتایبەت دایکم هەوڵی دەدا بە باشترین شێوە گەورەی بکات.

دانیال بەردەوام دەروونێکی بەرزی هەبوو و هەوڵی دەدا لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

لەو کاتەوە کە من لەبیرم دێت لەگەڵ خوێندن بۆ خۆی تێچووی بژیوی ژیانی دابین دەکرد و زۆریش دەیخوێند و ئارەزووی ئەوە بوو لە باشترین زانکۆدا بخوێنێت.

بەمجۆرە چەندین ساڵ لە ئەزمووندا چاوەڕێ بوو بۆ ئەوەی پلەیەکی باش بەدەست بێنێت بەڵام نازانم چۆن بوو کە لەناکاو ون بوو.

بەڵام دڵنیام کە بەویستی خۆی نەبووە، ڕۆژێک کە دانیال ون بوو من لەسەرئیش گەرابوومەوە کە لەناکاو پەیامێکم لەلایەن دانیالەوە پێگەیشت.

لەو پەیامەدا وتبووی کە دەمەوێت بڕۆم بۆ شەڕی عەفرین، من ماق مام بڕوام نەکرد ئەمە پەیامی دانیال بێت.

تا ئێستا هیچ حەزکردن و مەیلێکی بۆ ئەم گرووپانە نەبووە، کاتێک کە ڕایگەیاندووە لە وڵات چۆتە دەرەوە لەگەڵ ماڵبات ڕۆشتین بۆ ئێراق و ماوەیەک لەوێ بووین بەڵام ڕێگایان نەدا بیبینین.

نێزیکی یەکساڵ دوای ڕۆشتنی ڕۆژێک دووبارە پەیوەندی گرت و زۆر بە پەلە قسەی دەکرد وەک کاتی نەبێت، بڕێک لەبارەی ماڵباتەوە پرسی و وتی من لە ئێراقم و لەپڕێکدا توانیبووی دەستی بە مۆبایلێک ڕابگات، لەو کاتە کورتەدا هەوڵم دا بۆی ڕوون بکەمەوە کە هەموو ئەندامانی ماڵبات چاوەڕێیەتین و خۆشمان دەوێت کە بگەڕێتەوە.

هەر ئەوەی کە خەریک بوو قسەی گەڕانەوەی دەکرد تەلەفۆنەکە پچڕا و چیتر هیچی لەبارەوە نازانین.

دووبارە هەوڵم دا پەیوەندی بەو ژمارەوە بکەم بەڵام داخرابوو و تا ئەوڕۆکەش هیچ هەواڵێکمان لەدانیال نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب