برای ئەمین گونبەدی: بۆ پەکەکە دەبێت گەنجانی ئێرانی بنێرێت بۆ سوریا؟

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای ئەمین گونبەدی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە ئەمین گونبەدیە.

دەقی دیمانەکە:

ئەمین کوڕێکی ئارام و زیرەک بوو و باشی دەخوێند و لەگەڵ ئەوەش ئیشی دەکرد و یاریدەری بژیوی ماڵ بوو.

بەڵام بەداخەوە بە هۆی دۆخی خراپی ماڵبات و ناکۆکی کە بۆی هاتە کایەوە، بووە خاڵی دەستپێکردنی دووری لە خێزان.

ئەو پێکدادانەی کە ماڵباتەکان بە شێوازی نەزانانە دەیننەوە بۆ گەنجان و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبواری هەستی ماڵباتییەوە دووریان دەکەنەوە و بەداخەوە ئەم دوور کەوتنە لە ماڵبات بووە هۆی ئەوەی کە کەسانێک بۆسەی بۆ دانێن و ئیشەکەیان بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەمین بەس ۱۶ ساڵی بوو تەنانەت دواناوندیشی تەواو نەکردبوو، وای پێدەچێت بەڵێنە دروەکان و بەکارهێنانی زانیاری لەبارەی کێشە ماڵباتییەکانەوە ئەم گەنجەیان هەڵخەڵەتاندبێت و لەگەڵ خۆیان بردبێت.

دوای ڕفاندنی چەندین جار سەردانی ئێراقم کرد بەڵام هیچ کات هەواڵێکم پێ نەگەیشت.

ماوەیەک تێپەڕ ببوو کە هەواڵیان دامێ ئەمین ڕۆشتووە بۆ سوریا ڕێک ئەو ڕامیاریەیان جێبەجێ کرد کە گەنجانی ئێران دەنێرن بۆ سوریا و تورکیا بەو هۆیەوە کە کاتێک کە ویستی هەڵبێت ڕێگاکەی دژوار بێت. کاتێک لە سوریا بوو چەندین جار پەیوەندی گرت و هەردەم باسی لەخشتە بران و پاشگەز بوونەوەی خۆی دەکرد.

وەک بڵێیت هیچ کات دەرفەتی نەبوو بەتەواوەتی ڕوون بکاتەوە کە چی ڕووی داوە بەڵام دیار بو کە بەدوای ڕێگایەک دا دەگەڕێت کە بگەڕێتەوە.

ماوەیەک تێپەڕی و پەیوەندی نەبوو تەنیا هەواڵێک کە پێمان گەیشت ڕۆژێک یەکێک لە ئەندامانی پەکەکە پەیوەندی پێوە کردین و هەواڵی کوژرانی ئەمینیان پێ داین بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک و تەلەفۆنەکەی داخست.

ئەمینی ۱۶ ساڵان چی لەشەڕ کردن دەزانی؟

بۆ دەبێت گەنجی ئێرانی بنێردرێت بۆ سوریا؟ چ پەیوەندیەکی بە سوریاوە هەیە؟ بۆ کاتێک کە ئێمە ڕۆشتین ئێڕاق تا تەرمەکەی ببینین ڕێگایان پێ نەداین؟

ئێمە مافی خۆمان کە هۆکاری کوشتن یا شوێنی شاردنەوەی برا چکۆلەکەمان بزانین و لانی کەم ڕێگایان بدابا لە سەر گۆڕەکەی گریاباین.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب