باوکی هێمن قۆمری: هێزەکانی پەژاک هەڕەشەیان لێکردم کە بەدوای کۆڕەکەم دا نەگەڕێم

  • ۲ سال قبل

 

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی هێمن قۆمری دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەو منداڵانە هێمن قۆمرییە

دەقی دیمانەکە:

کۆڕەکەم بەس ۱۵ ڕۆژ لە سەربازیەکەی مابووەوە و بۆ پشووی کۆتایی خول هاتبووەوە ماڵێ کە بەجارێک ون بوو.

جا دەکرێت کۆڕی من کە بە بێ زانیاری پێشوو بڕوات بۆ شوێنێت.

بۆ ماوەی دوو هەفتە لەنەخۆشخانە و بنکەکانی پۆلیس و هتد بەدوایدا گەڕام بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو.

ماوەیەکی پێ چوو و بەس ڕۆژێک ژمارەیکی ئێراق پەیوەندی پێوە کردم و وتی کە لەلایەن پەژاکەوە پەیوەندی دەکات و ڕایگەیاند کە کۆڕەکەمان لەوێیە و وتی لەخۆڕا بەدوایدا مەگەڕێن.

دوای ئەوەی کە زۆرێک بەدواداچوونمان بۆی کرد و هیچ هەواڵێکمان لێ وەرنەگرت یا ئەوەی کە بیگەڕێنینەوە بۆ ماڵێ بەڵام سەردانی هەموو شوێنەکانمان کرد و چەندین جاریش پەیوەندیم بەو ژمارەوە کرد بەڵام هەڕەشەی لێکردم لە بەدوای کۆڕەکەم دا نەگەڕێم چوونکە ناگەڕێتەوە بۆ ماڵێ.

ئێمە بێ هیوا بووین بەس تەنیا ئیشێک کە دەمانتوانی ئەنجامی بدەین ئەوە بوو کە چاوەڕوان بین تا هەواڵێکمان پێ بگات و هەڵبەتیش بە پێچەوانەی چاوڕەوانیەکانمان هەواڵی مردنی پێمان گەیشت.

پێمانیان وت لە یەکێک لەناوچەکاک کە پێکدادانی تێدایە هێمن کۆژراوە.

داوام لێکردن کە تەرمی کوڕەکەم ببینم و لەشوێنێک بینێژم بەڵام بەس یەک قسەیان پێ وتم ئەوەش ئەوە بوو کە کۆڕەکەت مردووە و بەدوایدا مەگەڕێ و گەر کەسێکیش پەیوەندی پێوە کردن و هەواڵی زیندوو بوونی پێ دان بڕوا مەکەن.

ئەمە بووە هۆی ئەەی کە بەگۆمانەوە بڕوانمە پرسەکە، جا چۆن دەبێت کە هەواڵی مردنی کۆڕەکەم پێ بدەن و دواتر بڵێن نە تەرمێک هەیە و نە گۆڕێک. من دڵنیام کە کۆڕەکەم زیندووە چونکە گەر هێمن مردبا بەدڵنیاییەوە لەشوێنێک دەیانێشت.

کەوایە شوێنی ناشتنەکەی بۆ پیشانم نادەن؟ گەر زیندووە بۆ پێمان ناڵێن؟ بۆ جەخت دەکەنەوە کە گەر کەسێک هەواڵی زیندوو بوونی هێمنی پێ داین بڕوا نەکەین و وابزانین کە مردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب