باوکی دانیال دوستی: زیندووبوونی یا نەبوونی دانیالیان بەئێمە ناڵێن

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی دانیال دوستی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە دانیال دوستییە

دەقی دیمانەکە:

کوڕەکەمیان تەڤلی نەبوو بەڵکوو ڕفاندنیان، کوڕەکەم سێزدە چواردە ساڵی دەبو و هیچ شتێکی لەبارەی ئەم گرووپەوە نەدەزانی و وەک هەر منداڵێکی دیکە سەرقاڵی خوێندن و ژیان بوو.

گەر ئاسایش هەیە بۆ ئەوا ئازادانە بەو کێوانەدا و لەنێو خەڵکدا هاتۆ چوو دەکەن، باجیان لێوەردەگرن و تەنانەت منداڵان بە درۆ و فریو دەرفێنن و بەڵێنی ژیانی دەرەوەی وڵاتیان پێ دەدەن؟

دانیال هیچ کێشەیەکی خێزانی نەبوو و لە هەر بوارێکەوە دابین کرابوو و نەدەکرا کە بەوێتە سەر ئەم ڕێگایە، وەک بڵێی وەک هەردەم لە ڕامیاریەکەیان وەک بەکارهێنانی کچان کە ئەندامی ئەو گرووپەن و دەتوانن ئەو کوڕانەی کە قەت لەبارەی شەڕ و ڕامیاریەوە نازانن هەڵیانخەڵەتێنن.

تا ئێستا چەندین جار بەدوای دانیال دا ڕۆشتووم بۆ ئەو شوێنانەی کە هزرت دەیبڕت وەک قەندیل، سلێمانی و شارەکانی دیکەی ئێراق و …. بەڵام تا ماوەیەک هەر دەیانگووت نییە.

بەڵام دوای بەدواداچوونی زۆر بۆ خۆیان پەژراندیان کە ڕفاندوویانە و وەک دیل گرتوویانە. زۆر هەوڵم دا بیگەڕێنمەوە بەڵام لەئەنجامدا تەنیا وڵامێک کە پێمانیان دایەوە ئەمە بوو کە کوڕەکەت چیتر بوونی نییە چوونکە لە پێکدادانەکان دا کوژراوە.

بەڵام هیچ هەواڵیک لەبارەی کوژرانی کوڕەکەم بڵاو نەکراوتەوە. نە تەرمێکیان پیشان داین و نە شوێنی ناشتنی.

لەو کاتەوە ژیانمان بۆ تاڵ بووە و چیتر ناکرێت ناوی لێ بنرێت ژیان، دوای ئەمە بۆ خۆم تووشی کێشەی دەروونی بووم. وام لێهاتووە کە تاقەتی منداڵەکانی دیکەشم نەماوە و تەنانەت دایکیشی تووشی چەندین جۆر نەخۆش بۆتەوە.

بەس داواکاریمان ئەوەی کە گەر کوڕەکەمان زیندووە لانی کەم هەواڵێکمان بدەنێ یا گەر کوژراوە ئەمە مافی ێمەیە کە بزانین لەکوێ نێژراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب