کەوسەر مەحموودی: مێژووی پەکەکە پڕە لە تاڵان، دزی و ڕفاندنی منداڵان

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ کەوسەر مەحموودی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵان و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی گرووپەکانی وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری بێت بۆ کورد کە ئەمانە خۆشیان بە پارێزەری مافیان دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ماوەیەکە کە باسی منداڵ سەرباز لەلایەن پەکەکە/پەژاکەوە ورووژراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە ئەم گرووپە منداڵان و گەنجان لە ژێر تەمەنی یاساییەوە هەڵدەخەڵەتێنێت و چەکداریان دەکات.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی لەناکاوی کوژرانی ئەم منداڵانە ئەویش دوای چەند سال تێپەڕبوون لە مردنیان چییە؟

ئایدیۆلۆژی پەکەکە هەڵگیراو ناوهاوسەنگ لە فەلسەفەی مارکسیستی شکست خواردووە کە لەڕێگای دانانی ناوی کوردستان هەوڵی داە تا بتوانێت چوار پارچەکە کۆبکاتەوە و دواتر دایببڕیت.

لەکاتی دامەزراندنی پەکەکە و پەژاکەوە دەستی ڕانەگرتووە لە هەرجۆرە تاوانی شەڕ و بەکارهێنانی منداڵان یا کەسانی ئاسایی وەک قەڵخانی مرۆیی.

پرسەکە زۆرتر لە هەر شتێک دەبێت هۆی نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەوەش پرسی منداڵانی سەربازە لەنێو ئەم گرووپەدا.

ئەو منداڵانەی کە بە هۆی کێشەی خێزانی یا ئابووری دەکەونە نێو چنگی پەژاکەوە؛ کەوسەر مەحموودی ۱۶ ساڵان و شیلانی ۱۲ ساڵەی خۆشی بە هۆی پرسی خێزانیەوە و هەندێک داب و نەریتی کۆنی خێڵاەتی کەوتنە داوی پەکەکەوە.

دەقی دیمانەکە:

کاتێک کە خەریکی خوێندن بووم بە پێداگری ماڵباتم هاوسەرگیریم کرد و بەردەوام تانەیان لێدەدام، لەو کاتەدا لەگەڵ کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاشنا بووم کە دەیگووت لە وڵات بەریتانیاوە دەژیت.

دوای ماوەیەک وتی ببە بە ئەندامی پەکەکەم و دەتوانی لە داهاتوودا ژیانێکی باشت هەبێت هەستم دەکرد منیش دەتوانم بڕۆمە دەرەوەی وڵات.

بۆیە لەو کاتەوە ناکۆکییەکان لەگەڵ خێزان تەشەنەی سەند و قسەم لەگەڵ ئەو کەسە کرد و بڕیارم دا لەماڵ بێمە دەرێ و تەڤلی ببم.

کاتێک کە بڕێارەکەم جێبەجێ کرد و چونکە نەمدەویست خۆشکە بچووکەکەم لەو مەرجەی ژیاندا بە جێ بهێڵم بۆیە لەگەڵ خۆم بردم بەڵام هیچ کات نەمدەزانی ئەم بڕیارەی من دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین ساڵ ژیانم بە فێڕۆ بڕوات و گرنگتر لەوانە خۆشکە بچووکەکەشم لەکیس بچێت.

کاتێک لەگەڵ خۆشکم تەڤلی بووین دوای سێ مانگ لێک دابڕاین و ڕێگەیان نەدا یەکدی ببینین.

لەوێ بوو کە زانیم هەڵەم کردووە و ژیانی ئارام و خۆش دیاری نەبوو و نەمدەتوانی ڕێگایەکیش بۆ هەڵاتن ببینمەوە تەنانەت گەر بمبینایەتەوە بێ خۆشکم دەبوا بۆ کوێ ڕۆشتبام.

ئەو بەڵێنانەی کەو کەسە پێی دام هیچیان لە شاخ نەبوو لەوێ بەیانی تا ئێوارە ئیش کردن بوو.

بەو بڕیارە هەموو ڕابردوو و داهاتووی خۆم تێکدا و بە دەستی خۆم بوومە هۆی ئەوەی کە خۆشکەم بچووکەکەم لەدەست بدەم.

کاتێک کە زانیان هەرسات لەوانەی هەڵبێم هەناردمیان بۆ سوریا تا هەم لەخۆشکەکەم دوور بم و هەمیش نەتوانم هەڵبێم، تەنانەت وێڕای ئەوەی کە دەیانزانی لەبواری جەستەییەوە هی شەڕ کردنیش نیم بەڵام چەندین جاریان هەناردم بۆ شەڕ تا لەوێ بکوژرێم هەڵبەت کە زیندوو مام.

دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵ کە چیتر نەمدەتوانی لەوێ بم و ڕقم لەهەموو بوونی خۆم بوو هەوڵم دا خۆشکەکەم بدۆزمەوە تا بتوانین پێکەوە هەڵبێین، بەڵام هەرچەندە کە بەدوایدا گەڕام لێکیان دابڕیبووین.

لە کۆتایدا بڕیارم دا لانی کەم خۆم ڕزگار بکەم بۆیە لەگەڵ کەسێک کە ئاسوودە بووم لەگەڵ پرسەکەم ورووژاند و بڕیارمان دا هەڵبێن. بەختەوەرانە دوای ئەو بڕیارە توانیم بگەڕێمەوە باوەشی خێزانەکەم.

ئێستا دووبارە خەریکی خوێندنم بەڵام هیچ کات ئەو بیرەوەریە تاڵانە و لەکیس دانی ژیان و چەندین ساڵ لەگەنجێتیم ناتوانم لەبیر بکەین تانەنات گەر ڕۆژێکیش بتوانین هەموو ئەو بیرەوەریانە لەبیر بکەم خۆشکم و ئەوەی کە ژیانیم لەناو برد ناتوانم لەبیر بکەم و هیچ کات لەخۆم خۆشە نابم.

هیوادارام ڕۆژێک خۆشکم بتوانێت ڕێگایەک ببینێتەوە و لەوێ هەڵبێت و بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب