کەماڵ ئەدوای: ئەندامی پەژاک لە بەردەم ماڵباتەکەم باجیان لێ ستاندم

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە شێوازەکانی داهاتی پەژاک باجگرتنە لە چالاکانی ئابووری و کاسبکارەکان لەناوچەکە.

ئەمە بۆتە ڕەوتێکی ئاسایی بۆ دابینکردنی داهات بۆ ئەم گرووپە و هەڵبەتە هۆکاری سەرەکی ڕواندنەوەی ئاسایش و بەربەستی سەرەکی پەرەنەسەندوویی ئیش و کارە لەم ناوچەیە.

بە واتایەکی دیکە نەبوونی ئاسایشی ئابووری بۆتە هۆی ئەوەی کە وەبەرهێنەران ئەو مەترسیە نەدەنە بەر خۆیان و وەبەرهێنان نەکەن و ئەمەش بۆتە هۆی بێ ئیشی و هەژاری و کێشەی زۆری ئابووری و زیانی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی.

ئەم پرسە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە لە ترسی باج و زۆرەملێ پەژاک و پەکەکە یا لەناوچەکە کۆچ بکەن ویا لەهزری ئیش و کاردا نەبن.

سرووشتییە کە یەکێک لەهۆکارەکانی دیاردەی کۆڵبەری لەنێوان گەنجانی کوردی ئێرانی مەرجی ناگونجاوی ئابووری و چالاکی لەپێناو بژیوی ژیان دایە لەو ناوچانە کە لەبەربوونی ئەندامانی ملیشیا کوردیەکانە.

لێرەدا ئەرکی دەوڵەتی ئێران و دەزگا پەیوەندیدارەکان پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیانی کوردی ئێرانییە کە مەرجێکی بەدی بێنێت کە چیتر هیچ یەک لە ئەندامانی ئەو گروپە نەتوانن بپەڕنەوە بۆ ئەم دویوی سنوور.

لەدیمانە کە لەگەڵ ئەم کەسە هەمانبوو وتی کە دوای ماوەیەک بە زۆر و زەحمەتی توانیم بەشێکی مەریوان هۆتێلێکی گەشتیاری دابنێم و ئەمە بووە هۆی پەرەسەندوویی و گەشەی ناوچەکە. هەڵبەت ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە پەژاک بۆسەی بۆ دابنێت.

هەندێک جار لەو ناوچاونە هەبووە کە کەسانێک ئیش و کارێکیان هەبووە بەڵام لەلایەن پەژاکەوە باجیان لێ ستێنراوە.

ئەدوای ماوەیەکە سەرقاڵی ئیشی خۆیە بەڵام وادیارە بە هۆی سەرکەوتنی لە ئیشەکەیدا ئەندامانی ئەم گرووپە کەوتووتە هزریان کە باجی لێ بستێنن.

بە قسەی ئەدوای شەوێک لەگەڵ ماڵباتەکەی لەیەکێک لە ژوورەکانی ئۆتێلەکەی دا بووە چەندین کەسی چەکدار هاتوونەتە لایان و هەڵبەتە چەند هەفتە پێشتر لەڕێگای نامەوە ویستبوویان ئەدوای ڕازی بکەن کە باج بدات.

بەڵام چوونکە ئەو حەزی لێیان نەبوو بڕیاریان دابوو کە شەوانە ئەویش بەچەکەوە بڕۆنە ئەوێ و ناچاری بکەن تا ئەوەی هەیەتی پێیان بدات.

هەڵبەت ئەم پرسە یەکەم جار نییە کە لەم ناوچانە ڕوو دەدات.

ئەم ئەندامانە هەرجۆرێک کە بووە ئیشەکەیان دەکەن و تەنانەت هەندێک جار ماڵ و ئۆتۆمبێلی ئەو کەسەیان ئاگریان داوە تا بەمجۆرە بیترسێنن و باجی لێ بستێنن.

ئێستا کە یەکساڵ بەسەر باج کردنەکەی ئەدوایی لەلایەن پەژاکەوە تێپەڕ دەبێت هێشتاش دەترسێت کە ئەم کەسانە دووبارە بێنەوە بۆ هۆتێلەکەی و باجی لێ بستێنن.

بە پێی قسەکانی ئەدوای لەوکاتەوە نەیوەراوە ماڵباتەکەی بباتە نێو ئەو هۆتێلەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب