کێشەی ماڵباتی و چیرۆکی دووپاتی ژیانی هەستی ئەسەدییەکان

  • ۲ سال قبل

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە قوربانی ئەم بابەت بووە ماڵباتی فەوزیە مەحموودی و هەستی ئەسەدییە.

هەروەک پەیمان ئەسەدی لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە ماوەیەک باوک و دایکی پێکەوە کێشەیان هەبوو و وای لێهات لێک دابڕێن.

ئەو لەدرێژەدا وتی: “لەوکاتەدا دایکم لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەژاکی ناسی. کاتێک کە پەژاک ئاگاداری کێشەی خێزانمان بوو کەڵکی لەم مەرجە وەرگرت و بە ڕامیاری و شێوازی خۆیان و هەروەها بەڵێن دان زۆرتر دایکمیان هەڵخەڵەتاند.”

پێشتریش زۆر جار جەختمان لەمە کردبووەوە کە کێشەی خێزانی لەنێو ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان یەکێک لە هۆکار و سەرچاوەی ئەندام وەرگرتنی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاکە.

ئەندامانی ئەم گرووپە بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان لەنێوان منداڵان و گەنجان و لاوان، خۆی لێیان نێزیک دەکەنەوە و دوای ئەوەی کە زانیان چ کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتیان هەیە بەڵێنیان پێ دەدەن وەک ئەوەیکە ژیانێکی باشتریان دەبێت و ئارامی و هاوسەرگیری و ئۆتۆمبێل و داهاتی زۆر و خوێندنی باڵا و ژیان لە ئەورووپایان پێ دەدەن و هەڵیان دەخەڵەتێنن و دواتر دەیانبەن بۆ بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

هەر ئەو کردەوەی ڕفاندن و خەڵەتاندن کە زۆر جار ئاگاداریمان لەمبارەوە داوە.

لێرەدایە کە جارێکی دیکە بەرپرسانی پارێزگا بەتایبەت دەکەینە بیسەری قسەکانمان و داوایان لێدەکەین کە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی ماڵباتە ئێرانییەکان بنێن هەڵبەت بە شێوەی بنەڕەتی.

گەر بەرپرسان بەدوای سەقامگیری و پەرەسەندوویی پێویستن لەناوچە سنووریەکان دەبێت لە پلەی یەکەم دا کێشە بەربڵاو و بەرینەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و چاندی و … لەنێو خێزانە ئێرانییەکان دا چارەسەر بکەن و هاوکات لەڕێگای جێبەجێ کردنی پرۆژەی وەک برەو دان بە بازارچە سنووریەکان هەنگاوی پێویست بۆ پەرەسەندوویی ناوچە سنووریەکان هەڵبگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب