ڕفاندنی هێمن قه مه ری کۆتایە بۆ هیوای گەنجێکی کوردی ئێرانی

  • ۲ سال قبل

 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو چەند ماڵباتە کوردەی کە گیروودەی ئەم بابەتەی ڕامیاری ڕفاندنی منداڵان و بەکارهێنانیان وەک سەرباز بوون خێزانی هێمن قه مه ری.

ئەوەی کە باوی هێمن لەدیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە ” کوڕەکەم بەس ۱۵ ڕۆژ لەسەربازیەکەی مابوو و بۆ پشووی کۆتایی خولەکە گەڕبووە بۆ ماڵێ کە بەیەکجاری ون بوو”.

ئەو لەدرێژەدا وتی: ” چۆن دەبێت کۆڕەکەم کە هیچ کات بە بێ ئاگاداری من بۆ شوێنێک نەدەڕۆشت بەماڵەوە نەڵێت. نێزیکی دوو هەفتە هەموو نەخۆشخانە و بنکەکانی پۆلیس گەڕام بەڵام هیچم دەس نەکەوت”.

هەروەک باوکی هێمن وتوویە، ئەو دو ڕۆژەکانی سەربازی تێدەپەڕاند و سرووشتی بوو کە هیچ مێشکێکی تەندرووت و ژیر ناپەژرێنێت کە کەسێک لەم حاڵەت و پێگەیەدا تەڤلی گرووپێکی ملیشیا بێت.

لێرە بەدڵنیایەوە باسی ڕفاندن لەگۆڕێیە و لەوانەی بە پارە و بەڵێنی پووچ فریویان دابێت کە هەر بەو شێوازانە منداڵان و گەنجان فریو دەدەن.

بەدڵنیایەوە دەبێت سەرنج بخرێتە سەر ئەم خاڵە کە بۆ دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی گوێ بەم بابەتانە نادەن.

بۆ دەبێت گەنجێک و ماڵباتەکەی، بە هۆی ڕامیاری زیادەخوازانەی گرووپێک کە دیارە کێین و ملیشیای کوردین، هەموو ئارەزوو و خەونەکانیان بۆ ئایندەی ژیانی بە تەواو بوو ببینێت.

باوکی هێمن وتی کە بەئێمەیان وت لە یەکێک لە ناوچەکانی پێکدادان و شەڕ دا کوژراوە.

ئەو لەدرێژەدا وتی: “داوام لێکردن کە تەرمەکە ببینم و شوێنێ ناشتنەکەی بەڵام بەس یەک قسەیان پێکردم و وتیان مردووە و بەدوایدا مەگەڕێ”.

بۆ هێزە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک ڕێگا بە خۆیان دەدەن کە بەمجۆرە هەڵسووکەت لەگەڵ ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان دا بکەن؟

ئایا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نابێت وڵامدەرەوەی مێوانداری لەم گرووپانە بن؟

ئایا دەوڵەتی ئێران نابێت مافی گەلی کورد لە ئێران دەستەبەر بکات  و پێش لە نائارام کردنی سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات لەلایەن ئەم گرووپانەوە کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بگرن و هەنگاوی بەرچاو بنێن.

پشکی میدیا و کەشی ئەنتەرنێت لەبارەی باس کردنی ڕاستییە نەگوتراوەکان و شاردنەوەی ئەم بابەت چییە؟

دەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ تا کەی درێژە بە بێدەنگیان لەمەڕ ستەمێک کە لەکوردان دەکرێت دەدەن؟

ئەمانە و زۆرێک لە پرسیارەکانی دیکە پیشان دەدات کە هێشتا بۆ گەیشتن بە مەرجی چاک کە بۆ سەقامگیری و پەرەسەندووی ناوچەکە پێویستە، مەودایەکی زۆر هەیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب